ئیسماعیل شاکر: بانگەشەی هەڵبژاردن.

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

لە 2018/9/5 بانگەشەی هەلبژاردن دەستپێدەکات و هاوڵاتیانی هەرێم دابەشی سەر چەند لایەنێک دەبن لەوانە.
1- ئەو هاوڵاتیانەن کە سەر بە حیزبە گەورەو و خاوەن پێگەی جەماوەرین کە هەمویان خوشحاڵن و سەرگەرمی بانگەشەن بو حیزبەکەیان.
2- ئەو هاوڵاتیانەن یان ئەو گڕوپانەن کە سەر بە حیزبە ئوپوزسیونەکانن کە لەماوەی بانگەشەی هەلبژاردندا گلەیی لە حزبە دەستهەڵاتدارەکان دەکەن کە سەرپێچی بەرامبەر کاندیدەکانیان دەکرێت وڕێگریان لێ دەکرێت بانگەشە لە هەندێک شوێن بکەن و هەمو ئەم کەمو کوڕیانەی حیزبە دەسەڵاتدارەکان دەگەیننە ڕاگەیاندنی حیزبەکانیان.
3- حیزب هەیە لەزونێک دەسەڵاتدارە و لە زونەکەی تر سەرپێچی بەرامبەر کاندیدانی دەکرێت لە شێواندنی وێنەو پوستەرەکانیان و ڕێگری لێ کردنیان لە بانگەشه کردن لە هەندێک شوێن و بۆ حیزبی دەسەڵات دار ڕەوایە شوێنی گشتی و هوڵی حکومی وکەرەستە و ئامێری میری بەکاربێنیت.
4- ئەو گڕوپانەی کە بێ لایەنن یان سەربخون یان دوو دڵن لە بەژداریکردن لە هەلبژاردنەکان و هێشتا بڕیاریان نەداوە؛ ئەگەر لە دوایی دا بڕیاریشیان دا ئەوە ئازادن دەنگ بە چ لایەنێک دەدەن.
ئەم کومەڵە خەڵکە لەهەموان زەرەرمەندترن؛ چونکە بەشداری بانگەشەی هەلبژاردن ناکەن و ناچارن تەقەبولی قەرەبالغیەکەی بانگەشەکە بکەن.
وە لە هەرێمی کوردستان وەک هەمو شوێنێکی تر کێشمەکێشی لایەنەکان لەسەر دەنگی ئەم هاوڵاتییانەیە چونکە کادیر و لایەنگرو و سودمەندانی حزبەکان دەنگیان یەکلایی بوە بو ئەو لایەنەی لێی سودمەندن ،بونمونە ئەگەر لە هەرێمی کوردستان حیزبی یەکەم خاوەنی لە سەدا 30بێت و حیزبی دووەم جەماوەرەکەی لەسەدا 25 بێت و حیزبەکانی تر لە سەدا 15 جەماوەریان هەبێت ئەوا کێبڕکێ هەموو ئەو لایەنانە لەسەر ئەوانە دەبێت کەماون کە لە سەدا 30نە.
لەماوەی بانگەشەی هەلبژاردن زور کەس هەیە لە ڕوی دەرونی وە نا ڕەحەت دەبێتت لەم قەڵەبالغییە بەڵام کەسانیش هەن کە سود مەند دەبن لەو ماوەیە بەتایبەتی تر ئەوانەی خانویان لەسەر زەوی و مولکی گشتی دروست کردوە بە دەرکردنی بڕیاری تاپوکردنی خانوکانیان یان بەجورێکی تر چاو پوشی کردنی دەسەڵات لە هەندێکیان.
شار هەیە لە کوردستان لە ماوەی بانگەشەی هەلبژاردندا کەڕەکێکی تەواوی زیاد کردوە لە خانوی بێ تاپو لە دوای هەلبژاردنیش لێپرسینەوەیان لەگەڵ نەکراوە هەرچەندە لە ڕوی یاساوە دەبێت سزابدرێن بەڵام کە تەماشای لێپرسراوانی حزبی وحکومی دەکەی کە بە دەیان و سەدان دونم زەوی یان داگیر کردوە بو بەرژەوەندی تایبەتی خویان کە ئەمە ئەبینی سەرپێچیکردنی ئەو هاوڵاتیانە بەشتێکی ئاسایی وەردەگریت…

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت