دڵشاد مەجید: ململانێی ناو یەکێتی لەسەر پۆستی سەرۆک کۆماری لەنێوان بەرھەم ساڵح و مەلابەختیار.

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

تێبینی/ نامەکان وەک بەڵگە لە خوارەوەن

دوایی ئەوەی باڤێل تاڵەبانی گەیشتە ئەو رایەی کە بەرھەم دوای شکستەکە گەورەگەی لەھەڵبژاردنەکانی عیراق و خۆمائامادەکرنی یەکێتی بۆ ھەڵبژاردنەکانی کوردستان .. ھێنانەوەی بەرھەم لەڕێگای پۆستی سەرۆک کۆماری و وەرگرتنی شەرعیەت لەبەرھەم بۆ سەپاندنی پێگە و دەسەڵاتی بنەماڵەی تاڵەبانی گفتوگۆیەکان دەستپێکرد.
بەتایبەتی دوای ئەوەی مەکگۆرک لەدواسەردانی لە بینینی مسعود بارزانی و دکتۆر بەرھەم.. مەکگۆرک بە دکتۆر بەرھەمی ڕاگەیاند کە لاریان نیە لەوەرگرتنی پۆستی سەرۆک کۆماری.. بەڵام دەبێت بنەماڵەی تاڵەبانی رازی بکاو گفتوگۆیان لەگەل بکا..

دوو ڕوونکردنەوەکەی ھێرۆ ئیبراھیم ئەحمەد.
ئەوەبوو دیدارەکان دەست پێکرد.. بەڵام یەکسەر ھێرۆ ئیبراھیم .. بەیاننامەیەکی دەرکرد و ناڕاستەوخۆ دژی پاڵاوتنی دکتۆر بەرھەم بوو..
پاڤێڵ لەبەرامبەر ئەو بەیاننامەیە.. ھەڵسا داوای لە ( دارا) بەرپرسی نووسینگەی ھێرۆ ئیبراھیم ئەحمەد کە ئەو ڕوونکردنەوەیەک بنووسێ کە ھێرۆخان ئاگارداری ئەو روونکردنەوەنیە..
بەڵام ڕاستیەکەی روونکردنەوەی یەکەم ھی ھێرۆیەو بەئاگاداری خۆی بڵاو کراوەتەوە.. دووەمیان بەبێ ئاگاداری ھێرۆ بڵاوکرایتەوە.

بەرھەم ساڵح لەپاڵ سێ پاڵوراوی تری یەکێتی بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار.
ھەرچەندە پێش دەنگوی پاڵاوتنی دکتۆر بەرھەم یەکێتی دووپاڵێوراوی تری دەست نیشان کردبوو ئەوانیش ھەردوو زاواکەی ئیبراھیم ئەحمەدە( دکتۆر حمە سابیرو دکتۆر لەتیف رەشید) بەڵام دوای ئەوەی دکتۆر بەرھەم ھاتە نێوو باسەکە.. ( مەلا بەختیاری کارگێری م. س یش خۆی وەک پاڵێوراوی سێیەم ڕاگەیاند..
ئێستا پاڵاوتنی دکتۆر بەرھەم رووبەرووی کێشەیەکی گەورە بۆتەوە.. ئەگەر بەبڕیاردانی حزبی بۆ یەکلاکردنەوە و پاڵاوتنی یەکێکیان بکرێ.. دەبێت لە کۆمیتەی سەرکردایەتی بخرێتە دەنگدان.. تاقە پاڵێوراو لە کۆمیتەی سەرکردایەتی مەلابەختیارە و بەھێزترین مورەشەحە..
ھەرچی بۆ دکتۆر بەرھەمەشە زۆربەی ئەندامانی کۆمیتەی سەرکردایەتی دەڵێن.. ناکرێ یەکێک بپاڵێورین لەدەرەوەی یەکێتی و لەحزبێکی تر بێ.. دەڵێن بابگەرێتەوە ناو یەکێتی ئەوکاتە ( لکل حادث حدیث).. بەڵام بەرھەم بەمە رازی نیەو دەترسێ فێلی لێبکەن بیگەرێننەوە و نەشیکەنە پاڵێوراو.. تەنیا چانسی ئەوەیە لەدەرەوەی حزب .. بنەماڵە بۆ ئەوپۆستە بیپاڵیورن..
گوایە ئەم گرێکۆرەیەش ھەر ھێرۆ ئیبراھیم ئەحمەد دروستی کردووە.

ئامادەیی مەلابەختیار و چارەسەرکردنی کێشەی برۆانامەکەی.
ئەمرۆ مەلابەختیار تاکە پاڵێوراوی بەھێزە لەناو یەکێتی بۆ ئەو پۆستە.. کە زۆرینەی کۆمیتەی سەرکردایەتی پاڵپشتی دەکا.. بەڵام باس لەبڕوانامەکەی دەکرێ .. کە برۆنامەی بەکالۆریۆیسی نیە.. ئەو تەنیا لەخانەقین تا پۆلی دووەمی ناوەندی خوێندنەوە ( ئەمەش لەیەکێک لەمامۆستاکانی لەخانەقین وەرگیراوە).. بەڵام ئێستا باس لە بڕۆانامەی بەکالیۆرۆس دەکرێ کە بەڕێگای ( ئۆنلاین) لە زانکۆی ( حوڕەی) عەرەبی لە ھۆڵەندا وەریگرتووە..
بەگوێرەی شایەت حاڵێک کەئاگادار بووە مەلابەختیار لەھۆڵەندا ئامادەی موحازەرەکان بووە لەو زانکۆیە..
بۆ ئەو مەبەستە پەیوەندیم بە زانکۆی ناوبراو کرد ووتیان.. ئێمە پێشتر برۆانامەی بەکالیۆرسمان دەبەخشی .. بەڵام چەندساڵێکە نەماوە.. لە ئێستادا تەنیا ( ماجستەر و دکتۆرا) دەبەخشین.. لەکاتی سەیرکردنی لیستی دەرچووانی ئەو زانکۆیە بەپلەی ( ماستەرو دکتۆرا.. ھەروەک لەوێنەکە دیارە ناوی حکمت محمد کەریم ناسراو بە مەلا بەختیاری ) تیانیە.. واتە بەگوێرەی قسەی شایەد حالەکان بێ بروانامەکەی ئێستای مەلا بەختیار بەکالۆریسە.. شایانی باسە ئەم زانکۆیە لە ووڵاتی ھۆڵەندا دانی پێانەنراوە.. تەنیا لەلایەن یەکێتی زانکۆکانی عەرەبی و ئیسلامی دان بەو زانکۆیە نراوەو ئەندامە تێیاندا..
لەدوێنەوە چاوەڕێی وەڵامی نووسینگەکەی مەلا بەختیار بووم بۆ پشت راستکردنەوەی ھەواڵی بڕۆانامەکەی بەڵام بەھۆی سەرقالێ مەلا بەختیار نەتوانرا زانیاریمان دەست بکەوێ.

(وێنەی ھەردوو روونکردنەوەکە. )

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت