سۆران محەمەد: ده‌سه‌ڵاتی زمانی شیعر له‌ پشت زوومی (کامێرا)که‌ی ڤینۆس فایه‌قه‌وه‌.

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

لێکۆڵینه‌وه‌ی ره‌خنه‌یی/

شاعیر (ڤینۆس فایه‌ق) له‌ شیعری (کامێرا)دا توانیویه‌تی به‌ ته‌کنیکێکی نوێ کامێرا شیعریه‌که‌ی بکاته‌ کارگه‌ی وه‌به‌رهێنانی وێنه‌گه‌لێکی نوێ و ناوازه‌، جیاواز له‌و شیعرانه‌ی وێنه‌کانی واقیع به‌ شێوه‌یه‌کی راسته‌وخۆ تیایاندا ده‌گوێزرێنه‌وه‌ سه‌ر کاغه‌ز، بێ ئه‌وه‌ی کارێکی ئه‌وتۆی ئه‌فراندنیان تیا ئه‌نجامدرابێت.

زانای زانستی زمان و پۆله‌تیك (چۆمسکی)  بڕوای وایه‌ که‌ وه‌ده‌ستهێنانی زمان بونیاتیکی فیتری هه‌یه‌، یان ئه‌رکدارێتی ده‌ماخی مرۆڤه‌. هه‌رچه‌نده‌ زانراوه‌ ‌ له‌ چوارچێوه‌ی ده‌ماغدا جڵه‌وی راڤه‌و وه‌به‌رهێنانی زمان و ئاخاوتن وه‌دیدێت، به‌ڵام ئاشکراو راشکاو نییه‌ که‌ چۆن مرۆڤ تواناداریی زمانی وه‌ده‌ستهێنا؟  چ به‌ مانای راڤه‌کردن یان وه‌به‌رهێنان، ئه‌مه‌ مه‌یدانی کارو به‌خشینه‌کانی چۆمسکیه‌. (1)

بۆ خوێندنەوەی تەواوی بابەتەکە، کلیک بکەرە سەر کامێراکه‌ی ڤینۆس فایه‌ق

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت