کامەران چروستانی: ئینتیخاب و ئیختیراع.

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

ئینتیخاب و تەرشیح لەم عەصرەدا دوو کەلیمەن کە لە عالەمدا زۆرترین ئیستیعمالی هەیە، هەرچی هەیە و نییە هەر ئینتیخابات و تەصویتی بۆ دەکرێ، حاڵ گەیشتۆتە ڕادەیەک کە لەناو ئەعضای عائیلەیەکیش بۆ بەعزێک قەراراتی خۆیان داوای تەصویت و ئینتیخابات دەکەن. ئەمە ئەو مۆدیلەیە کە ئیستیعمار هانییە ناو ئەم حەشاماتەوە و ئێمەیان خستە سەر طەریقەتی خۆیان. حەقیقەتەن خۆ وە نەبێت ئەم ئسلوبە لە حەیاتی سیاسی و ئیجتیماعی شتێکی خراپ بێت، بە عەکسەوە. بەشێک لەو تەقەدوم و ئیستیقراری سیاسییەی کە لەو عالەمەی ئەوانا هەیە نەتیجەی ئەو ئینتیخابات و تەصویتانەیە کە لەناو ئەو موجتەمەعانەدا تەطبیق دەکرێن.
وە لاکین لای ئێمە بەعضێکمان موئەیدی ئەم ئینتیخاباتەن و بەعضێکی تر کامیلەن ڕەفزی ئەکەن. ئەوەی عەجایب و غەرایبە هەر جەبهەیەک لەو دوو جەبهانە ئەسباب و حیجەی خۆی هەیە. ئینسانیش وای لێی یەت، حەق بە هەردوو لا بدات و هەردوو لا بە ڕاست دابنێی.
ئەمما بە نیسبەت خۆمەوە و ئەوەی لە تەئریخی ئینتیخاباتی ئەم کوردستانەیا دۆزیومەتەوە لە هیچ سوچ و قوژبنێکی تری ئەم عالەمەدا نەمبینیوە و نەمبیستووە. ئەوەی لە نەتیجەی ئاخریدا بە کەشفم کردووە کە ئەم ئینتیخاباتانە نەک بۆ ئێمە موهیمن، بگرە زۆر موهیمن هەتا حەدی ئیختیراع. عەجەبا لێرە و لەوێ مەجموعەیەک مولاحەزات و ئینتیقادات هەبووبێت، ئەوا ئیعتیادییە و ئیجاب ناکات ئەوەندە بە قورس بگیرێت.
لێرەوە دوو نوقطەی رەئیسی هەن کە واجیبە لەم مەوضوعەدا طەرحی بکەم:
یەکەمیان: تەئریخ شاهیدە لەوەتەی کورد ئینتیفازەی کرد و نەوعێک لە حوڕیەتی دەست کەوت و بە درێژایی تەئریخی ئینتیخاباتەکانمان، ئەوانەی خۆیان ئینتیخاب ئەکەن لێرە و لەوێ دەموچاوەکان ئەگۆڕێن وە لاکین ئەوەی لە حيقیقەتدا ساحێب سوڵتە و کورسییە هەر هەمان دەموچاوە، هەمان شەخسیەت، هەمان خێڵ، هەمان عائیلەن. سبحان الله نەگۆڕاوە و ناگۆڕێت، وەک ئەوەی لەم قەومە نەگبەتەدا غەیری ئەمانە نەبێت کەس صاحێبی عەقڵ و مێشک نەبێت. هەرچەنە ئەگەر حسابی مونجەزات و فەشەلی ئیدارەکەیان بکەین ئەوا پێش هەموو کەسێک ئەوان ئەکەونە ژێر شک و گومانی ئیمکانییاتی ئیدارە و ئینجازاتەوە.
دووەمیان: سبحان الله ئەم ئینتیخاباتە بۆ هیچ قەومێک نەبووبێت بە مەجالێک بۆ ئیختیراع، ئەوا بۆ کورد بە تەئکیدی بووە بە فرسەتێکی گەورەی ئیختیراع و ئیستیکشاف. ئەگەر لە هەموو شتێکا تەخەلوفمان بورهان کردبێت، ئەوا لە ئینتیخاباتەکانماندا تەئکیدی ئەوەمان کردووە کە ئێمەی کورد ئیمکانییەتێکی بێ حدودی ئیختیراعمان هەیە. چونکە لەگەڵ هەموو ئینتیخابێکدا ئسلوب و تەریقەتی موبتەکەرەی تەزویرات ئەدۆزینەوە. سوڵطە و موشریفینی ئینتیخابات هەر جارە و موفاجەئەی تەریقەتێکی نوێی تەزویرکردن بۆ ئەم شەعبە ئامادە ئەکەن: ئەوەی دەتوانن بیکەن صەراحەتەن ئیختیراعە، خیبرەیە، بلیمەتییە، جیهادە، وەتەنییەتە، ئیستیکشافە، تەضحیەیە و لەسەری هەموویانەوە خزمەتێکە بۆ ئەم موجتەمەعە زوڵم لێکراوە کە مێشکی خۆی نە بە تەبدیلی دەموچاوەکانەوە نە بە تەوەقوعاتی نەتائیجی ئینتیخاباتەکەوە هیلاک ئەکات: چونکە نە ئەمیان و نە ئەویان ناگۆڕێن.
ئیمارەتی کوردستان لەبەر قاپیی ئینتیخاباتێکی تازەدایە و با ئینتیزار بکەین بزانین ئەم جارە ساحێبی سوڵتە و قانون چ نەوعێک لە موفاجەئات و ئیختیراعاتی تازەی بۆ ئامادە کردووین.
باقی و السلام

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت