دکتۆر کەمال میراودەلی: گەوادۆلۆجی/ فەلسەفەی دەسەڵات وەک گەوادیی و خۆفرۆشتن. بەشی سێیەم.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

چۆن لە لەحزەیەکی مێژوویی ناسکدا ئەمریکا ئازاترین و شەرەفمەندترین سەرکردەی عەرەب سەددامی کردە گەواد ی خۆی.

( 12 )
لە بەشی دووەمی [گەوادۆلۆجی] دا، لە شیکردنەوەی پێناسەی نووسەری عەرەب مهدی الصافی بۆ زاراوەی گەواد و گەوادی سیاسیی گەیشتینە ئەم پێناسە سەرەکییە سەرەتایی یە.
1- گەواد کەسێکە کە شەرەفی خۆی و کەسانی دی دەفرۆشێ
2- گەوادی سیاسیی ئەمە بۆ [ئەوی دی] دەکا واتە بۆ دەەسەڵاتێکی بەتوانا کە بتوانێ ئەو بکاتە خاوەن دەسەڵات وەک گەواد بەکاری بێنێ و خۆی و دەسەلاتەکەی و سەلامەتی خۆی و خێزان و بنەماڵە و قەبیلە و سەروەت و سامان و بەرژەوەندییەکانی بپارێزێت.
3- گەوادی سیاسیی لە ئەنجامدانی گەوادییەکەیەیدا ئەم سیفاتە شەخسییانە نیشان دەدا:
1- دەستپێشخەریی: ئەو خۆی دەستپێشخەریی دەکا و لە ئاستی ناوخۆیی و ئیقلیمیی و نێودەولەتییدا بە دوای خۆفرۆشتن بە [ئەوی دی] دا دەگەڕێت.
2- خۆبەخشیی: سەر و عەقل و بیر و باوەڕ و بەها و هەرچی هەیەتی لەو پێناوەدا دەیبەخشێ و تەنیا [جەستەیەکی ڕووت] دەمێنێتەوە بۆ بەکار‌هێنان.
3- خۆپەرستیی و بێباکیی: بۆ بەدەستهێنانی ئامانجەکانی گەوادیی، گەوادی سیاسیی باکی نییە کەی و لەکوێ و چی و كێ دەفرۆشێ: خود، خاک، خەڵک، خوێن، مناڵ، مەدەنیی، مێژوو، شوناس، دین، بەهاکان و… هتد . باکی بەوەش نییە لە ئەنجامی ئەوەدا چ کارەساتێک بە سەر نیشتیمان و هاونیشتیمانیان دێت.
4- گەوادیی سیاسیی لە هەموو ئاستێکدا کە [پارە و سێکس و دەسەلات]، دەوری کاریگەریان هەبێت لە کار دایە، لە ناو حیزبدا، ڕیکخراودا، بازرگابیی و بازاڕدا، گەوادیی ئیقلیمیی، گەوادی نێودەوڵەتیی.

( 13 )
بەلام ئایا دەبێ کەسێک هەموو ئەو سیفەتانەی تێدا بیت بۆ ئەوەی ببێت بە گەوادی سیاسیی؟ نا.
ئەوی ئەو سیفەتانەی تێدا بیت خۆی بە [خۆبەخشیی و دەستپێشخەریی خۆی وەک پرۆژەی خۆپەرستیی خۆی] دەبێتە گەواد.
بەلام دەشێ کەسێک هیچ ئەم سیفاتانەی تێدا نەبێت بەلام لە ئەنجامی هەڵەیەکەوە، سیفاتێکی شەخسییەوە کە پێوەندی بە گەوادییەوە نییە، یان هەلومەرجێکی سیاسیی، مێژوویی و سیاسەت و رووداوی نێونەتەوەیی و… هتد، [بکرێتە گەواد].
واتە لێرەدا ڕەوشێکی ترمان هەیە [ڕەوشی بەگەواد کردن و بە گەواد کران]،
کە ئەمە [ئەوی دی] بۆ مەبەستی خۆی و تەڵە و داو نانەوە بۆ ئەوانەی سیفەتیی سروشتیی یان وەرگیراوی گەوادبوونیان تێدا نییە، بەکاری دێنێت.14
وتم سەددام نموونەیەکی باشە بۆ ئەمە.
مهدی الصافی ناوی سەددام وەک گەواد و چاودێرە سیاسییەکەی (واشنتۆنپۆست)یش ناوی سەددام لە پال محەممەد رەزا شای ئێران و گەوادەکانی ئال سەعود، وەک یەکێک لە [کوڕە قاحبەکانی] ئەمریکا ڕیز دەکات بەلام تەنیا لە پێوەندی بە شەڕی ئێرانەوە.
واتە سەددام وەک کەس، وەک گەوادی مسۆگەرکراو [کوڕە قاحبەی ئەمریکا] نەبووە بەلام تەنیا بە پێوەندی بە ڕووداوێکی مێژوویی گەورەوە کە شەڕی ئێران و عێراق بوو. لە بەشی پێشوودا ڕوونم کردەوە کە ئەمە شەڕێک بوو لە لایەن ڕژێمی ئاخووندەیی خومەینی یەوە بەسەریدا فەڕز کرا و سەددام ئازایانە ئەو تەحەددایەی قبول کرد و لە شەڕەکەدا سەرکەوت و عێراقی لە داگیرکردن پاراست.
گەر سەرنجی ئەو سیفاتانەی گەوادی سیاسیی کە لە سەرەوە باسم کردن بدەین و لەگەڵ کەسێتیی و بیر و وتار و ڕەفتار و هەڵوێست و کرداری سەددام دا بەراوردیان بکەین و بە عەقڵی بێلایەن و ویژدانی زیندووەوە حوکم بدەین، دەبێ بڵێین سەددام لە هەموو ئەو سیفاتانە بەدوور بوو.
لە سەربەرزیی، غیرەت، کەرامەت، ئازایەتیی، شەرەف، باوەڕبەخۆبوون، عەقل و ئیرادەی ئازاد، راستگۆیی، گەندەڵنەبوون، موساوەمە و تەنازولنەکردندا نە بٶ ئێران نە بۆ ئەمریکا نە بۆ گەوادەکانی خەلیج و عەرەب، نە بۆ مردن، هەموو سیاسییەکانی ئێستای عێراق ناگەنە قۆندەرەی سەددام حوسێن.
هەتا ئەو کاتەی بەر دەمی سێدارەش گەر سەددام سەری بۆ ئەمریکا شۆڕ بکردایە، دنیا شتێکی تر دەبوو.
بەلام هەر ئەو سیفاتانە بوو کە وای لە ئەمریکا کرد تەڵەیەکی ستراتیجی جیاواز بۆ بە گەوادکردنی سەددام دابنێ و ئەویش بە هۆی سیفاتی سەلبی ترەوە، کەوتە ناو ئەو تەڵەوە.

( 14 )
1- سەددام سەفەری دەرەوەی نەکردبوو. لە ئەوروپا نەژیا بوو، دیراسەی مێژوو و جیۆپۆلیتکی نەکردبوو، تەجرەبەی سیاسیی و دیپلۆماسیی جیهانیی نەبوو، خوێندەواریکی باشی فەلسەفە و تیئۆرییەکانی دەسەلات و سیاسەتی جیهانیی نەبوو. خۆشی نەدەناسی.
باوەڕی زیاد لە پێویستی بە ئیرادەی شەخسی مڕندانە و دیکتاتۆریانەی خۆی و [شەرەفی نەتەوەیی] خۆی هەبوو.. ئەمە بەس نەبوو لە لەحزەی تیکەوتی گەوادیی ڕزگاری بکات.
2- سەددام نەیدەتوانی سیاسەت وەک پرۆسە و وەک دیمەنە گەورەکە ببینێ و شوێنی خۆی لە بەر ڕۆشنایی ئەو دیدە جیهانبینیەدا دیاری کات، لە ئاوێنەی نەرجسییەتی خۆیەوە دنیای دەبینی.
3- سەددام بە هەق وشایستەیی سیاسیی خۆی بە پرۆسەیەکی دیمۆکراسیی حیزبیی [ لە ناو حیزبی بەعسدا] یان سیاسیی [هەڵبژاردنی لە لایەن خەلکی عێراقەوە] دەسەڵاتی بەدەست نەهێنا، بەلكو وەک سەرسەری و شەقاوە و چەقوکێش، بە پاکتاوکردنی مڕندانەی تەواوی سەرکردایەتی حیزبەکەی خۆی لە شانۆگەرییەکی نامرۆڤانەی ترسناک و دڵڕەقانەدا، دەسەلاتی خۆی بە سەر بەعسدا سەپاند و هەر بەو مرندەگەرییە و خوێنخۆرییەش دەسەڵاتی دیکتاتۆریی یەکەمی لە عێراقدا گرتە دەست.
4- لە بەر ئەوە سەددام هەموو دەسەڵاتەکانی لە دەستی خۆیدا خڕ کردبوونەوە. جیاکردنەوەی دەسەلاتەکان و هاوسەنگیی و سنوور بۆ یەکتر دانان و چاودێریکردنی یەکتر نەبوو. دەیتوانی چی بوێت هەر خۆی لەگەل خۆی ىریار دات.
5- لە بەر مڕندەیی لە ناو حیزب و ئەنجومەنی سەرکردایەتی شۆڕش و حکومەتدا، کەس نەبوو ڕاوێژکاری بێت، کەس نەبوو بتوانێ ڕەخنەی لێ بگرێت، کەس نەبوو بتوانێ ئامۆژگاری بکات یان تەنانەت شەرمنانەش بیروڕایەکی جیاواز دەربڕێت. وەزیرێکی کورد لە سەردەمی سەددامدا پێی وتم: کە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران دەبێ کەس نییە بوێرێ لە دانیشتنەکەدا سەیری سەددام بکاو چاوی لە چاوی بگیرێت، گەر سەددام خۆی سەیرت بکاو چاوی لە چاوت ببڕێت ئەوە دەبی بتۆقی چونکە شتیکی دەربارەی تۆ بیستووە و زەبرێکت لیدەوەشێنێت.
6- لە ئاستی سیاسەتی دەرەوەشدا ڕاوێژکاری نەبوون، کەسانی وەک تاریق عەزیز زیرەک بوون، ئینگلیزیی باشیان دەزانی، و تا رادەیەک دیپلۆماتێکی ىاش بوون بەڵام نەیاندەتوانی لە بیر و بۆچوونی سەددام لابدەن.
7- ئاوا دیکتاتۆر دروست دەبێت کە دەتوانێت هەموو کەس لە دەوری خۆی [حیز] بکات، هەموو دەسەڵاتی ڕەها قبوڵ بکەن، کەس خاوەنی ئاخاوتنی جیا و بۆچوونی بەدیل نەبێت.
8- ئەمریکا و ولاتە ئەوروپیی و پێشکەوتووەکان و هەمیشەش ئیسرائیل و سەهیۆنییەکان بە وردی دوای ڕێرەوی سیاسیی و دەسەلاتادرە دەرکەوتووەکانی دنیا بە تیابەتی ڕۆژهەلاتی ناوەڕاست دەکەون. ئەو ‌هێزانەی دەتوانن [زیرەکی دەسکرد] و تەکنۆلۆجی دنیابەند و فەزابڕ دروست ناکەن، بە لایانەوە قورس نییە کەسێتیی کەسێکی وەک سەددام شیکەنەوە و لە لەحزەی لەباردا بیخەنە ناو تەڵەی خۆیانەوە.

( 15 )
لە تەواوی ماوەی شەڕی عێراق و ئێراندا من لە لەندەن بووم. هەموو ڕۆژێ هەر وەک لە سەرەتای گەنجییەوە کردوومە بە عادەت، یەک دوو رۆژنامەم دەخوێندنەوە. [ لە هەموو سالەکانی خوێندن لە بەغدا هەموو ڕۆژێ بە لای کەمەوە دوو ڕۆژنامەی عەرەبیی-زمانم سەر و بەر دەخوێندنەوە]. لە لەندەن ڕۆژنامەی پەسندی من ئەوسا [هەشتاکان] ڕۆژنامەی [گاردیان] بوو کە رەنگناسێکی چەپی لیبرالی هەبوو.
سەددام لە جەنگی ئێراندا سەرکەوت. خومەینی ژەهری قووت دا.
ڕۆژنامەکانی بەریتانیا لە پڕێکدا پڕ بوون لە وێنەی سەددام.
ئاخاوتنێکی تایبەتی پۆست- شەڕی ئێران- عێراق دەستی پێکرد: ناوەرۆکە بەهێزەکەی ئەمە بوو:
سەددامی عەرەبی سوننی بە سەر خومەینی شیعەی فارسییدا سەرکەوت.
سەددام بۆتە گەورەترین و کاریگەرترین سەرکردەی جیهانی عەرەبیی.
سەددام جەمال عەبولناسریکی نوێ یە.

( 16 )
گومانی نییە سەددام لەو باسانە بێ خەبەر نەبوو.
خەونی سەددامیش هەر ئەوە بوو: سەرکردەی نەتەوەیی نەتەوەی عەرەب .
قارەمانی قادسییەی سەددام و ئەنجامدەری [وەحدە حوڕییە ئیشتراکییە] ی بەعس لە ئاستی نەتەوەیی پان-عارەبیدا.
بەڵام وەک عەرەب خۆی دەڵێ: العین بصیرە، الید قصیرە
چاو دەبینێ، دەست دادەمێنێ.
شەڕ تەواو، سەرکەوتن هات، بەلام عێراق موفلیسە، کوەیت فێڵی لێدەکات. خەلیج گوێی پێنادات.
چ بکات، چۆن سەرکەوتنی بەسەر ئێراندا بکاتە سەرکەوتنی بەردەوامی سەددام و بەعس؟

( 17 )
غەربییەکان بە تایەبتی ئینگلیزەکان دەمێکی مێژوویی درێژە شارەزای عەرەب یان ئەعرابن
عەرەبی بائیدە ئەوان بە نەوت ژیاندیانیەوە.
شیخ و میر ومەلیک و مەملەکەتەکانیان ئەوان دروستیان کردن.
مێژوو و کەلتوور و دەستنووسە هەرە گرنگەکانی عەرەب و ئیسلام ئەوان دۆزیاننەوە، ڕیزبەندییان کردن، لە فەوتاندن پاراستیانن، لێکیان دانەوە.
ئەوان زانخانی [ڕۆژهەلاتناسی] یان [ئۆریەنتالیزم] یان دامەزراند و دیراسەی ئارکیۆلۆجی و ئەنترۆپۆلۆجی وکۆمەڵناسیی عەرەب و قەبیلەکانی عەرەبیان کرد.
لۆرنسی عەرەبیا ی بەریتانیی ‌هێزی گەریلایی دژ بە عوسمانییەکانی شەیفی مەککەی دژ بە عوسمانییەکان دروست کرد، چەکدار و پارەداری کردن، ڕێکی خستن و سەریخستن و کرنیە خاوەن مەملەکەت.
لۆرنس شەڕی گەریلایی شەریفی مەککە کە بە هاندانی ئینگلیز دژی عوسمانییەکان لە ئەیلوولی 1916 دا دەستیپێکرد، ئاوا وەسف دەکات:
[ئەمە شەڕی دەروێشەکانە دژی هێزی سەربازیی نیزامیی. ئێمە پشتگیری دەروێشەکان دەکەین]
“This is a war of dervishes against regular troops, and we are on the side of the dervishes.”
واتە ئەوە بەریتانییەکان بوون کە بە تێکەڵیی رێکەوت و بەرژەوەندیی، سەعودییەکانیان لە دەروێشەوە کردە مەلیک.
لە بەریتانییەکان و فەڕەنسییەکان شارەزاتر لە عەرەب و زیرەکتر و زۆڵتر ئامۆزاکانی عەرەب یەهوودەکانن.
ئەوان ناخ ومۆخی عەرەب لە ناو دەستیان دایە
تەنانەت زۆر لە عەرەب زیاتر شارەزای دینەکە وقورئانەکەیانن
چونکە قورئانەکەیان بە پێی ئایەتەکانی قورئان خۆی، هەر لە تەوراتەکەی ئەوانەوە سەرچاوەی گرتووە .
دینەکەیان وەک قورئان باسی دەکا دینێکی لە بنەڕەتا ئیسرائیلییە.
بۆ بەڵگەی قورئان خۆی سەرنجی ئەم ئامارانە بدە:
تەنیا 4 جار لە قورئاندا ناوی پێغەمبەر محمد هاتووە.
تەنیا 11 جار لە قورئاندا ناوی عربی [وەک زمان] هاتووە.
بەڵام:
42 جار ناوی ئیسرائیل و بەنی – ئیسرائیل هاتووە.
136 جار ناوی پێغەمبەر موسا لە 34 سورەتدا هاتووە.
دوو جار ناوی تەورات و 12 جار ناوی ئینجیل هاتووە.
25 جار ناوی عیسا پێغەمبەر هاتووە کە ئەویش هەر جوولەکە بووە و بە جوویی لە دایکبووە و مەسیحییەت بە تازەکردنەوەی دینی یەهوودیی دادەندرێت نەک دینێکی نوێ.
لە قورئاندا، دەعوای جوولەکە لە تەوراتدا کە گەلی هەڵبژاردە و پەسندکراوی خودان سەلمێندراوەتەوە:
سورة البقرة:47 يا بني إسرائيل اذكروا نعمتي التي أنعمت عليكم وأني فضلتكم على العالمين
ئەی بەنی ئیسرائیل ئەو نیعمەتەی منتان لە بیربێ کە بە ئێوەم بەخشی و بەسەر هەموو گەلانی دنیادا پەسندکراوترم کردن.

( 18 )
مەبەستم ئەوەیە بلێم قەت بۆ بەریتانییەکان و بە تایبەت جوولەکە و سەهیۆنییەکان زەحمەت نییە بزانن چۆن عەرەب چ وەک سەرۆک خێڵ و شێخی قەبیلە، چ وەک سایکۆلۆجیی و عەقلییەت و عادەتی بەدەویی و جیاوازیی و تەفرەقەی تایەفیی، بە ئارەزۆ و بۆ خواستی خۆیان بەکاریان بێنن و دینەکەیان بکەنە ئەو دینەی خۆیان دەیانەوێت وەک لەگەل قاعیدە و نوسرە و داعش کردیان ئیسلامیان کردە دینی خۆتەقاندنەوە و خۆخۆریی و خوێنخواردنەوە و جەرگ و دڵ خواردن و سەربڕین و ملپەراندن و زیندەبەچالکردن وبە زیندوویی سووتاندن و زینا و جیهادی نیکاح و منداڵبازیی و سەبایا و کۆیلەی سێکس و خاپوورکردنی پاشماوە ڕزگاربووەکانی لافاوی غەزەواتەکانی ئەعرابیی کۆن لە شارستانیی مرۆڤایەتیی لە عێراق و سوریادا، و وەک چۆن بەردەوام ئیخوانی موسلیمین وەک گەوادی پارەدارکراو، لە ئەوروپا و ئەمریکا و ولاتانی دنیادا، بۆ ئامانجی خۆیان بەکاردێنن.
ئەوە جگە لەوەی جوولەکە بە درێژایی مێژوو و لە هەر شوێنی ژیابن هەوڵیان داوە ئەو دیدە ڕەگەزپەرستییە ئایینیەی خۆیان وەک گەلی هەڵبژاردەی خۆدا، لە کەسێتیی و بیر و وتار وکرداری خۆیاندا بسەلمێنن و خۆیان لە دەوروبەرەکەیان بە دوو شت جیا کەنەوە: عەقل و سامان.
بۆیە لە دنیادا پێشرە و ڕێبەر و بەرێوەبەری پرۆسەکان و دەسکەوتەکانی عەقڵ و زانست و تەکنۆلۆجیا و داهاتەکانی پارە و سامان جوولەکەکانن و دەستیان بە سەر دامەزراوە و دەزگا گرنگەکانی دنیادا گرتووە و یاری بە سیاسەت و سیاسەتمەدارانی دنیا دەکەن.
ئەمریکا و ئەوروپا لە ژێردەستی عەقڵ و سامان و لۆبی جوولەکە دایە و ڕوسیای پۆتین یش بە دەست ئیسرائیلەوە داماوە و ناتوانێ تەحەددای سەهیۆنیزمی جیهانیی بکات.

( 19 )
بێگومان ئۆریەنتالیست و سەهیۆنییەکان دەیانزانی سەددام لەگەڵ خۆنیشاندانی وەک سەرۆکیکی مۆدێرنی قاتی رۆژاوایی لەبەر، هیشتا سەرەک قەبیلەیەکی بەدەویە لە عەقلییەت و سایکۆلۆجیدا.
دەیانزانی میری بەدەوییش بە پێداهەلدان و ناسین وەک تاکە سەرۆک، کە خەڵکی دی هەموو خزمەتکار و بەردەستن، دڵی خۆش دەب‌ێت.
دەیانزانی لەگەڵ دابڕان و ئینعیزالییەکەیدا، بەدەوی حەز دەکات دەسەلاتدارانی دوور و نزیک بیناسن و ناوی بێنن
لەوش زیاتر دەیانزانی بەرامبەر ڕەگەزی مێ بەتایبەتی ژنی رۆژاوایی نەرم و شەرمن دەبن ئەوە ئەگەر هار و مار نەبن.
دەشیانزانی چۆن بەرەو چال و خالی لاوازیی و بیدەسەڵاتیی ڕایانکێشن و لەحزەی کزیی و کەمدەرامەتییان ئیستیغلال بکەن.
ئەوەبوو حەملەی میدیایی بۆ وەسفکردنی سەددام بە [جەمال عەبدولناسری گەنجی] عەرەب دەستی پێکرد.
دوای سەرکەوتنی سەددام بە سەر ئێرانیشدا و دەرکەوتنی کیشەکەی لەگەڵ کوەیت، لە بەغدا شتیکی تر ڕوویدا.

( 20 )
بە درێژایی تەمووزی 1990، سەددام خەمبار و زۆر تووڕە بوو.
سەرکەوت و دەرکەوت. دنیا بە عەبدولناسری نوێی عەرەبی دەزانێ. پرۆژەی پاننەتەوەیی بەعس لە پێشکەوتندایە، قادسییەی مێژوویی عەرەب بوو بە قادسییەی نوێی سەددام. بەڵام پارەی نییە. کێشەکە ئەو دەوڵەتۆکەیە کە ئیمپریالیزمی ڕۆژاوایی لە عێراقی دایکی داىڕیوە: کوێت. ڕێگا چارەیەک ئەوەیە ئەو گەوادانە بە زۆر ڕابکیشرێنەوە بۆ باوەشی دایکیان یان فت بکرێن.
‌‌‌هێزێکی سەربازیی زەبەلاح و پڕچەکی لە سەر سنووری کوەیت خر کردەوە.
لەم لەحزەیەدا سەفیری ئەمریکی لە بەغدا خاتوو ئەپڕیل گلاسپی داوای چاوپێکەوتنێک لەگەڵ سەددام دەکا.

( 21 )
25 ی تەمووزی 1990.
دەقی تۆمارنامەی چاوپێکەوتنی نێوان سەددام و ئەپڕڵ گلاسپی.
[[ 25 ی تەمووزی 1990، کۆشکی کۆماریی – بەغدا.
July 25, 1990 – Presidential Palace – Baghdad
سەفیری ئەمریکیی گلاسپی: – من ئامۆژگاریی راستەوخۆم لە لایەن سەرۆک بووش – ەوە پێدراوە کە پێوەندی نێوانمان باش بکەین. ئێمە هاوسۆزیی زۆرمان بۆ هەوڵی ئێوە بۆ بەرزکردنەوەی نرخی نەوت هەیە. کە ئەمە هۆکاری ئێستایی بەربەرەکانییتانە لەگەڵ کوەیت. [وەستان] وەک دەزانییت، من چەندین ساڵە لێرە [بەغداد] ژیاوم و زۆر سەرسامم بە هەوڵی لە رادەبەدەری ئێوە بۆ ئاوەدانکردنەوەی ولاتەکەتان. دەزانین کە پێویستیتان بە پارە هەیە. ئێمە لەوە دەگەین و، ڕای ئێمە ئەوەیە کە ئێوە دەبێت دەرفەتی ئەوەتان بدرێتێ ولاتەکەتان ئاوەدان بکەنەوە. [وەستان] ئێمە دەبینین ئێوە هێزیکی سەربازیی زەبەلاحتان لە باشوور [سنووری کوەیت] دامەزراندووە. لە دۆخی ئاساییدا، ئەمە کیشەی ئێمە نییە، بەڵام کاتێ ئەمە لە کۆئاخنی هەڕەشەکانی ئێوە دژی کوەیت ڕوودەدات، ئەوسا ئەوە لۆجیکی دەبێ کە ئێمە بەتەنگەوە بێین. لە بەرئەوە من ئامۆژگاریی کراوم کە لە بەڕێزتان بپرسم، بە ڕۆحی دۆستایەتییەوە نەک بەرامبەروەستانەوە، دەربارەی نیازی ئێوە: بۆچی هێزەکانتان ئەوەندە نزیک لە سنووری کوەیت خڕکردۆتەوە؟
سەددام حوسەین- وەک دەزانیت، ئەوە چەند ساڵە من هەموو هەوڵیکم بەخت کردووە کە لەگەل کوەیت دا بگەینە چارەسەرییەک. لە ماوی دوو ڕۆژدا کۆبوونەوەیەکمان لەگەڵیاندا هەیە؛ من ئامادەم کە تەنیا ئەم هەلە زۆر کورتە بە دانوستاندنی نێوانمان بدەم. [وەستان] کاتێ ئێمە [عێراقیییەکان] لە گەڵ ئەوان [کوەیتییەکان] کۆدەبینەوە، و دەبینین هیوایەک هەیە، ئەوا هیچ ڕوو نادات. بەلام ئەگەر ئێمە نەمانتوانی چارەیەک بدۆزینەوە، ئەوسا ئەوە ئاشکرایە کە عێراق مردن قبووڵ ناکات.
سەفیری ئەمریکیی گلاسپی- چ جۆرە چارەسەرییەک بە لای ئێوەوە جێگای قبووڵکردنە؟
سەددام حوسەین – گەر ئێمە بتوانین هەموو شەتتی عەرەب بۆخۆمان بێت، کە ئامانجی ستراتیجی جەنگی ئێمە لەگەڵ ئێران بوو – ئەوا تەنازولات [بۆ کوەیت] دەکەین. بەڵام گەر ئێمە ناجار کراین لە نێوان نیوەی شەتتی عەرەب و هەموو عێراق [ بەرای سەددام ئەمە کوەیتیش دەگرێتەوە]، ئەوا ئێمە واز لە داوای خۆمان بۆ هەموو شەتتی عەرەب دێنین تاوەکو هەموویی عێراق بەو شێوەیەی ئارەزووی دەکەین، بپارێزین. [وەستان] رای ئەمریکا لە سەر ئەمە چییە؟
سەفیری ئەمریکی گلاسپی- ئێمە هیچ رایەکی تایبەتیمان دەربارەی ناکۆکییەکانی عەرەب-عەرەب [واتە نیوان دەوڵەتانی عەرەبیی] نییە وەک ئەو ناکۆکییەی ئێوە لەگەڵ کوەیت هەتانە. وەزیری دەرەوە [جێمس] بەیکەر ئامۆژگاری ئاراستەی کردووم کە جەخت لە سەر ئەم خاڵە بکەم. کە یەکەم جار لە 1960 دا دراوە بە عێراق، پرسی کوەیت پێوەندی بە ئەمریکاوە نییە؛ [سەددام پێدەکەنێت].

( 22 )
موخابین ئەو پێکەنینەی سەددام ئەو لەحزەیە کە ژنێکی سپیی قژزەردی دیپلۆماتی ئەمریکیی توانی بیکاتە گەوادی بەجێگەیاندنی نەخشەی ئەهریمەنیی ئەمریکا لە تەواویی رۆژهەڵاتی نێوەندا.
لە دووی ئابدا، حەفتەیەک دوای ئەو چاوپێکەوتنە، سووپای سەددام بۆ داگیرکردنی کوەیت جوولا.
دوایی چیرۆکەکەش دەزانن کە ئێستاش بەرهەمی ئەوسایە.
وەک ڕوونم کردەوە لە بینینی دیمەنە گەورەکە و بەدواکەوتنی پرۆسەکاندا، بۆمان ئاشکرا دەبێت کە سیاسەتیی جیهانیی چەند پەلوپۆی فراوان و هێزی نیوەندی کاریگەر و ئەجندای شاراوەی هەیە.
عەقلی خێلەکی بەدەویی دینیی تایەفیی سەلەفی قەبیلایەتیی سەران ونوخبەی عەرەب قەت توانستیی تێگەیشتنی ئەو پرۆسە مێژوویی و دیمەنە جیهانییە گەورەیان نییە.
لە ئەزموونیش قەت فێر نابیت.
دوای ئەوەش نازانم بۆ سەددام ڕوون بۆتەوە کە ئەمریکا گەوادی کردووە یان نا، بەڵام لە عینادی بەدەویانەی خۆی نەهاتە خوارەوە تا ئەمریکا، بە پارە و پشتیوانیی عەرەب خۆی، ژەهری بە ئەویش خوارد وەک چۆن یارمەتی سەددامی دا ژەهر بە خومەینی بخوا.
ئەوان گەواد بە گەواد دەخەن.
سەددام بە هەبووەکانی گەواد نەبوو ، بە نەبووەکانی بوو بە گەواد،
بە نەبوونی دەستووری دیمۆکراتی بۆ گەلەکەی، بە نەبوونی پەرلەمانی خاوەن دەسەلات و دامەزراوەی دیمۆکراتیی و سەروەری یاسا و جیاکردنەوەی دەسەلاتەکان و کۆمەلگای مەدەنیی و ڕەخنەی میدیای ئازاد و پێکبەندیی بەرپرسیی و لێپرسینەوە و هاوسەنگیی و یەکتر چاودیڕیی دەسەلاتەکان .
ئەمە بوو دەیتوانی سەددام لە خۆی بپارێزێت،[ وەک چۆن ئێستا دەستوور و دامەزراوەکانی ئەمریکا ، ولات و سسیتمەکەیان لە زۆر لە زێدە-ڕۆیی دۆنالد ترامپ دەپارێزێت]، رێگەی نەدا بڕیاری شەخسی بدات، بە فیتی ئەمریکی سەهیۆنیی تەمای سەرکردایەتی نەتەوەی عەرەب خوووکەی نەداو هەڵپە نەکا و خۆ بە کوێتدا نەدات!
هەروەها عەرەبەکان و ولاتان و ڕژێمانی عەرەبیی، هێشتا وەک خێل و قەبیلە ی خاوەن عەسەبییەتی قەبیلەیی، وەک ئیبن خەلدوون لێکی داوەتەوە، بیر دەکەنەوە و ڕەفتار دەکەن، گەر دەزگا و دامەزراوەیەکی نەتەوەیی راستەقینەیان هەبایە، دەیانتوانی نێوبژی نێوان سەددام و کوەیت بکەن و کار بەوە نەگات.
بەلام لەم لەحزەیەی ئێدستاشدا، زیاتریش، مونافەسە دەکەن بۆ مانەوەی خۆیان، بۆ ئەوەی خۆیان بە ئەمریکایەک بفرۆشن کە ئێستا ترامپ بە ئاشکرا دەلێ تەنیا وەک گەوادی خۆم دەیانپارێزم.
گەلانی یەمەن و سوریا ولیبیا و عێراق و کوردستانیش دەبنە قوربانی ئەو گەوادییە مێژوویی یە بە هەمان عەقڵییەتی نەگۆڕەوە.
=============
دەقی ئەسلیی چاوپێکەوتنەکەی سەددام و سەفیریی ئەمریکیی:

July 25, 1990 – Presidential Palace – Baghdad
U.S. Ambassador Glaspie – I have direct instructions from President Bush to improve our relations with Iraq. We have considerable sympathy for your quest for higher oil prices, the immediate cause of your confrontation with Kuwait. (pause) As you know, I lived here for years and admire your extraordinary efforts to rebuild your country. We know you need funds. We understand that, and our opinion is that you should have the opportunity to rebuild your country. (pause) We can see that you have deployed massive numbers of troops in the south. Normally that would be none of our business, but when this happens in the context of your threat s against Kuwait, then it would be reasonable for us to be concerned. For this reason, I have received an instruction to ask you, in the spirit of friendship – not confrontation – regarding your intentions: Why are your troops massed so very close to Kuwait’s borders?

Saddam Hussein – As you know, for years now I have made every effort to reach a settlement on our dispute with Kuwait. There is to be a meeting in two days; I am prepared to give negotiations only this one more brief chance. (pause) When we (the Iraqis) meet (with the Kuwaitis) and we see there is hope, then nothing will happen. But if we are unable to find a solution, then it will be natural that Iraq will not accept death.
U.S. Vs. Iraq: 25 Years and Counting. Who Triggered the 1991 Gulf War?
U.S. Ambassador Glaspie – What solutions would be acceptable?
Saddam Hussein – If we could keep the whole of the Shatt al Arab – our strategic goal in our war with Iran – we will make concessions (to the Kuwaitis). But, if we are forced to choose between keeping half of the Shatt and the whole of Iraq (i.e., in Saddam s view, including Kuwait ) then we will give up all of the Shatt to defend our claims on Kuwait to keep the whole of Iraq in the shape we wish it to be. (pause) What is the United States’ opinion on this?
U.S. Ambassador Glaspie – We have no opinion on your Arab – Arab conflicts, such as your dispute with Kuwait. Secretary (of State James) Baker has directed me to emphasize the instruction, first given to Iraq in the 1960’s, that the Kuwait issue is not associated with America. (Saddam smiles)
On August 2, 1990, Saddam massed troops to invade and occupy Kuwait. _____

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت