ئيسماعيل شاكر: بەرەو یەکەم ساڵیادی ڕیفڕاندوم.

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

لە 2018/9/25 دا ساڵێک بەسەر ئەنجامدانی ڕیفڕاندؤمەکەی باشوری کوردستان تێپەڕدەبێت، بێشک ڕیفڕاندوم مافێکی سروشتی هەموو گەلانی دنیایە بەپێی عورف و یاسای نێودەوڵەتی و جاڕنامەی مافی مروڤی سەر بە نەتەوە یەکگرتوەکان کە دەکرێت هەموو کەلێک ئەنجامی بدات.
لەوڵاتە پێشکەوتووەکانی دنیا دا بۆ گوڕینی یاسایەکی دەستوری یان زیادکردنی بڕگەیەک بۆ یەکێ لە یاساکان پەنا دەبەنە بەر ئەنجامدانی ڕیفڕاندوم. بەڵام ئەنجامدانی ڕیفڕاندوم لەباشوری کوردستان هەر چەندە مافی گەلی کورد بوو وەک هەمو گەلانی دنیا ئەنجامی بدات، بەڵام بە پێی هەلومەرجی ناوچەکە کە ئامادە نەبو دابەش بونی عراق لەخۆ بگرێت کاتی ئەنجام دانی گونجاو نەبوو لەبەر نا سەقامگیری ناوچەکە کە دەبێت ئەمە بیانوی هەرێمایەتی و نێودەوڵەتی بێت بۆ ئەنجام نەدانی.

لێرەدا دەمەوێ باسی دوو داواکاری بکەم بۆ دواخستنی ڕیفڕاندوم.
1- نامەی ڕێکس تیلەرسون وەزیری پێشوی دەرەوەی ئەمریکا بۆ سەروکی ئەنجومەنی باڵای ڕیفڕاندوم کەلە لای ئەکادیمستە کوردەکان ناونرا (پەیمانی بلفور) کەلەساڵی 1917 حکومەتی بریتانیا پەیمانی دابو بە جولەکەکان و دوای 31 ساڵ و لە 1948 بە پێی ئەو پەیمانە هاوکاری دامەزراندنی دەولەتی ئیسرائیلیان کرد ؛ وە لە نامەی تیلەرسون دا هاتبو کە دەبێت ڕێکبکەون لەگەڵ عراق لەسەر هەموو داواکاریەکانتان وە ئەگەر عراق ئامادە نە بوو ئەم ڕێککەوتنە جێ بە جێ بکات دوای ساڵێک ئێمە پێتان دەڵێین ڕیفڕاندوم ئەنجام بدەن و لەوە گرنگتر ئەوە بوو ئامادەیی ئەمریکای پشاندا بو دان بە ئەنجامەکانی بنێت.
2- هاتنی گوتیرێس سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هەولێر و داواکردنی دواخستنی ئەنجامدانی ڕیفڕاندوم وەک دیارە دەزگایەک هەیە بەناوی ئەنجومەنی ڕاسپاردن (مجلس الوصایە) کەدەزگایەکی سەرەکی یە و سەر بە نەتەوە یەکگرتوەکانە لەساڵی 1947 دامەزراوە و یەکەم کوبونەوەی لەهەمان ساڵ ئەنجامدا؛ ئەم دەزگایە تایبەتە بە چاودێریکردنی هەرێمەکان لە جیهاندا.
بە ڕێزنەگرتن لەو دوو داواکاریە کورد پشتگیری ئەمریکای لەدەست دا وەک بینیمان لە 16 ئوکتوبر دا چ ڕوڵێکی بینی.
وە چاودێرانی ئەنجومەنی ڕاسپاردن (مجلس الوصایە) سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکان وەک جاران گرنگی بە هەریمی کوردستان نادەن .
لێرەدا دەبێت باسی سەرکردایەتی کورد بکەین، بەتایبەتی ئەوانەی چونە پاڵ ئەنجومەنی باڵای ڕیفڕاندوم بێ ئەوەی خوێندنەوەی ڕاستیان هەبێت بۆ واقعی ئێستاو داهاتووی هەرێم و لەترسی وشەی (ئەگەر) پشتگیری ڕیفڕاندومیان کرد کە واتە ئەگەر سەری گرت تا بەر لەعنەتی مێژوو نە کەون ئەمە زیاتر بەشێکی سەرکردایەتی یەکێتی دەگرتەوە و بە لەبەرچاوگرتنی بەرژەوەندی تاکە کەسی هەندێکیان کە ئەگەر پشتگیری ئەوان نەبوایە لەوانەیە بە شێوەیەکی تر ئەنجامبدرایە دەرئەنجامەکانی یەکجار وا بەزیان نە گەڕاباوە بەسەر کورد، تەنانەت ڕێکخەری گشتی بزوتنەوەی گوڕانیش لە بەر هەمان لەعنەتی مێژوو لەڕوژی ڕیفڕاندوم پەنجەی بەرزکردەوەو وتی بە بەڵی دەنگم دا .
ئەنجامدانی ڕیفڕاندوم بیانوی دا بە دەست حکومەتی عراق هەوڵ بدات قەوارەی هەرێمی کوردستان بچوک بکاتەوە.
سەیرە لە بانگەشەی ڕیفڕاندومدا دروشمی جۆرا و جۆر بەرز دەکرایەوە، لە تەڵاقدانی عراق بگرە تا دەگەیتە بای بای عراق وە ئێستا لە هەمان ڕوژدا دوای ساڵێک هەڵبژاردنی سەروک کومار دەکرێت لە ناو پەرلمانی عراق و هەردوو حزبی ڕکابەر لە کوردستان کێبڕکێ دەکەن بو وەرگرتنی ئەم پوستە.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت