ئیسماعیل شاکر: کورسی  سەرۆککۆمار و  کاردانەوەی پارتی.

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

سەرکەوتنی یەکێتی بە وەرگرتنی پوستی سەروک کومار؛ من دەیگەڕێنمەوە بو دیپلوماسییەتی سەرکەوتوانەی یەکێتی و کاندیدە بەهێزەکەی، هەرچەندە پوستی سەروک کومار ئستحقاقی کوردە و لەناو کوردیش یەکێتی نیشتمانی کوردستان بەمافی خۆی دەزانیت ؛ بە پێ ی ئەو ڕێککەوتنەی لەگەڵ پارتی هەیەتی سەروکی هەرێم بەرامبەر سەروک کومار.

پارتی بەبیانوی ئەوەی سەروکی هەرێم ئێسستا لە پوستەکەی نەماوە و پوستەکەی سڕکراوە بەشێوەیەکی کاتی تاخولی پێنجەمی پەرلمانی هەرێم بڕیاری لە سەر چارەنوسی دەدات.

بەڵام  تەواوی دەسەڵاتەکانی بۆ سەروکی حکومەت گوازراونەتەوە کە جێگری سەروکی پارتی یە، پێشکێشکردنی کاندید لەلایەن پارتی کارتێکی سوتاو بو هەرچەندە دەیزانی  بۆی ناچێتەسەر بەڵام بۆ

ئەوە بو؛ بیانوی داواکردنی دوو ئیدارەیی  بەدەستەوەبێت بۆ جیابونەوە لە زۆنی سەوز کە تورکیا ئەم زۆنە بە پاڵپشتی پەکەکە دەزانێت، وە هاوکار دەبێت لە سەرگرتنی ئەم سیناریویە، ئەگەر پارتی بەم هەنگاوە هەستا ئەوە هەمومان دەزانین ئەجیندای تورکیایە.

پارتی نە یهێشتوە سیستمی لامەرکەزی  پەیڕەو  بکرێت  کە بەرگەی ناگرێت  چونکە زیاتر لە سەدا 65 ی داهاتی هەرێم لەسنوری زونی سەوزە و کە بەرگەی لا مەرکەزییەت نەگرێت،  چۆن داوای دوو ئیدارەیی دەکات.

ئەگەر پاڵپشتی دەرەکی نەبێت، وەکاردانەوەیەکی تری پارتی دەبێت باس بکرێت ئەویش ئەنجامی کوتایی ئەم هەڵبژاردنەی هەرێمە کە ئەگەر پارتی وەک خوی دەڵێت 40 کورسی یان زیاتر ببات لەگەڵ کوتاکان و ئەو حزبە بچوکانەی لێی نزیکن حکومەت پێک بێنیت وە ئەگەر بوی بچێتە سەر تەنانەت گوڕانیش لەحکومەت دوور دەخاتەوە  نەک  تەنیا  یەکێتی ئەمەش دەبێتە جورێکی تری سزادانی زونی سەوز و نیلی.

من دڵنیام ئەگەر ئەم هەنگاوانە کەوتنە قاڵبی جێ بە جێ کردن ئەوە یەکێتی دەستەوەستان ناوەستێت و دوو ئیدارەیی لای ئەو بەمانای لکاندنی بەشێکی هەرێمە بە تورکیا بویە یەکێتی دەبێت لە بەغداوە کار بو ڕێگریکردنی ئەم هەنگاوانە بکات.

وهەنگاوە هەرەباشەکە کەدەبێت یەکێتی و حزبەکانی تری زونی سەوز کاری لەسەر بکەن پەیڕەوکردنی سیستمی لا مەرکەزییە کە لە بەرژەوەندی هاوڵاتیانی زونەکەدایە.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت