لوقمان مصطفی: تورکیا لە دۆسێی خاشقچی دا سودمەندی یەکەمە.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

جەمال خاشقجی یەكێكە لە رۆژنامەنووسە دیارەكانی سعودیە كە لەرێی بەرنامە تەلەفزیۆنییەكان و وتارەكانییەوە رەخنە لە دەسەڵاتدارانی سعودییە دەگرێت و بەتایبەتیش لەو دۆسێیانەی پەیوەندییان بە دروستكردنی ناكۆكی لەگەڵ قەتەر و كەنەدا و هەڵگیرساندنی شەڕی یەمەن و سەركوتكردنی ئۆپۆزسیۆنی ناوخۆی سعودییەوە هەیە. خاشقچی ساڵی 1958 لە شاری مەدینەی سعودیە لە دایكبووە و سەرنووسەری رۆژنامەی عەرەب نیوز و وەتەنی سعودیە بووە، لە ساڵی 2004 راوێژكاری راگەیاندنی تركی فەیسەڵ، باڵیۆزی وڵاتەكەی بووە لە بەریتانیا و دواتر لە واشنتۆن.خاشقچی لە 2 ئۆکتۆبەردا سەردانی کونسوڵخانەی سعوودییە لە تورکیا دەکات بۆ بەدەستهێنانی چەند بەڵگەیەکی پێویست تاکو بتوانێت ژیانی هاوسەرگیری پێک بهێنێت لەگەڵ خانمێکی بەرەگەز تورک، بەڵام دوای چوونی بۆ کونسوڵخانە، دیارنامێنێ.
ئەمە ئەو چیرۆکەیە کە تاوانێک وێنادەکات و هەمووان لە دەزگاکانی ڕاگەیاندنەوە گوێ بیستی بووین. بەڵام ئێمە لێرەدا ناچینە نێو ووردەکاری دیارنەمان و چۆنێتی کوشتن وشاردنەوەی تەرمی تاوان لەسەرکراو، بەڵکوباس لەپاڵەوانی چیرۆکە تاوانکاریەکەدەکەین کە دەوڵەتی تورکیا ڕۆڵێکی سرەکیتیادەبینێ، کە چۆن یاریەکی زیرەکانەی سیاسی دەکات و چۆن ئەم کێشەیە لەبەرژەوەندی و دەسکەوتی سیاسی خۆی دەقۆزێتەوە.
تورکیا هەرلەسەرەتاوە هەموو زانیاریەکی دەربارەی دیارنەمان و کوشتنی خاشقچی لابووە، ئەویش لەڕێی مۆبایلەکەی تاوان لەسەرکراو کەلەلای دەزگیرانە تورکەکەی بووە، لەڕێی بلوتوسەوە گرێدراوە بە کاتژمێرەکەی دەستیەوە.هەروەها لەڕێی دەزگا هەواڵگریەکانیەوە چی لەنێو قونسڵخانەکەدابێ ویالەدەرەوەی دابێ، هەموو ووردەکاریەکی دەربارەی تاوانەکە زانیوە، بەڵام هەتا خێزان وکەس وکارەکەی و ڕای گشتی و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤی نێودەوڵەتی و سەرجەم دەزگا میدیایەکان نەکەوتنە سۆراغ و پرسیار لە دیارنەمانی هیچ زانیاریەکی کەم تا زۆر بەکەس نەدا. تاگەیشتە ئەو قەناعەتەی کە کاتێتی دوا تیری خۆی بهاووێژێ بیپێکێ وە پێکاشی.
ئەو هۆکار و دەسکەوتە سیاسیانەی دەوڵەتی تورکیا لە دۆسێیەی جەمال خاشقچی دا کە بەدەستی هێناون چین:
یەکەم/ هەنگاوی یەکەمی دەس بەکاربوون بۆ زیندوکردنەوەی خەونی دەوڵەتی عوسمانی ئەویش بەلێدانی پێگەی سعودیا کە لەئێستادا جڵەوی ڕابەرایەتیکردنی سونەدەکات لە ناوچەکەدا.
دووەم/ سوک کردن و لێدان لە هاوپەیمانێتی ئەمریکاو سعودیە و چەند دەوڵەتێکیتری ناوچەکە، لەبەرامبەر هاوپەیمانێتی و خۆشیرینکردنی و خۆخزاندی بۆ ناو هاوپەیمانێتی ڕووسیا و ئێران و چەنددەوڵەتێکی بێ ئەرزشی ناوچەکەدا.
سێیەم/ بۆ هەلێک دەگەڕا کەلەسەری نەکەوێ، بەبەردانی قەشەئەمەریکیەکە، ئەم دۆسییەی خاشقچی وایکرد کە نەکەوێتە ژێر لۆمەو توانجی نەیارەکانی، کە کەوتبۆ قسەی خۆیەوە نەیدەزانی چۆن لێی دەربازبێ، بەناچاری تسلیم بوو بە ئیرادەی ئەمەریکا بۆ سوککردنی سزائابوریەکانی کە ماوەیەکە باری ئابووری تورکیای نابوت کردووە.
چوارەم/ بۆیە زانیاریەکانی بەیەکجار نەخستە ڕوو، تاسعودیا و ئەمەریکا بەیەکەوە کێشەکە دیزە بەدەرخۆنە نەکەن و تاوانەکە بەتەواوی لەبەین بەرن و بیشارنەوە، بۆ سەلماندنی بۆ چونەکەمان..گووتەکانی رەجەب تەیب ئەردۆغان بوو لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی ھەنگاریا رایگەیاند، “لایەنە پەیوەندیدارەكان پێویستە بانگەشەی داواكاری گشتی بسەلمێنن، ئەگەر خاشقچی لەو شوێنە چووبێتە دەرەوە ئەوا پێویستە ئێوە بە گرتەی ڤیدیۆی ئەوە بسەلمێنن، پێویستە بیسەلمێنن، بەدواداچوون و چاودێریكردنی ئەم قۆناغە بۆ ئێمە ئەركێكی سیاسی و مرۆییە”. هەرواش بوو بۆ ئەوان دەسکەوتێکی گەورەی سیاسیە لەبەرانبەر نەیارەکانیدا.
لێرەدا دەرکەوت دەوڵەتی سعودیا نەزانانە یاریەکی دۆڕاوی کرد، کردیە دیاری و دەسکەوتێکی پڕ بایەخ بۆ دەوڵەتی تورکیا، ئۆردۆغان بەئاسانی بەرووبوومی پیلانەکەی سعودیای بۆ خۆی قۆستەوەو ناوو ناوبانگی سعودیای لە بەردەم سیاسەتی نێوخۆیی و نێودەوڵەتی سوک و ڕسواکرد.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت