كارۆخ عوسمان: سەددەی بێخمە لەپێناو بنبڕكردنی دكتاتۆریەت.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

سەددێك تەواوی ھەرێمی كوردستانی دەرباز دەكرد لەكێشەی نەبوونی كارەبا.
ھەولێرو نیوەی ئەو زەویانەی دەكەونە ناو ئیدارەی پارێزگای دەھۆك و دەوروبەری موسڵی بەراو دەكردو كشتوكاڵ دەچووە قۆناغێكی پێشكەوتوو.
دەبوو بەگرنگترین سەرچاوەی دابین كردنی ئاوی خواردنەوە.
سەدان پڕۆژەی گەشتیاری بەھۆیەوە دروست دەكران.
سامانی ماسی دەگەیشتە ئاستێكی بەرز.
كاریگەری باشی دەكردە سەر كەش و ھەوای ناوچەكە.
دەتوانرا بەشێك لەو ئاوە بەتۆڕێكەوە ڕابكێشرێتە ھەوڵێرو بەنداوی بچووك بچووكی پێ دروست بكرێت، بۆ جوانكردنی سیمای شار.
ئاخر بۆچی لەساڵی ٩١ كە لەشاخ دابەزین گشت مەكائینی پڕۆژەكەیان دزی؟
ئەگەر ئەمە چەتەبازی نەبێت ئەی چ ناوێكی لێدەنرێت؟
گریمان ئەوە دزراو تێپەڕی و بوو بەمێژوو، ھەڵەیەك بوو كراو بەسەرچوو.
بەڵام ئاخر بۆچی لێ نەگەڕان دوای ٢٠٠٣ حكومەتی مەركەزی عێڕاق ئەو پڕۆژەیە تەواو بكات؟ وەختێ لەساڵی ٢٠١٣ دەیویست ئەو پڕۆژەیە بەگوژمەیەكی زەبەلاحی ٣ ملیارو نیو دۆلار پڕۆژەی گلدانەوەی ئاوی بێخمە دەست پێ بكاتەوە!!!
بۆچی لێنەگەڕان بۆ؟
گریمان بۆپێش گرتن بەژێر ئاوكەوتنی ئەو ٣٠٠ گوندەی سنوری قەزای مێرگەسۆرو سۆران بوو كە گوندی بارزان یەكێكیانە.
بەڵام خۆ ئەگەر پڕۆژەكە تەواكرابا دەتوانرا ئاوەكە بەجۆرێك گل بدرێتەوە لەجیاتی ٣٠٠ گوند ٣٠ گوند ژێر ئاو بكەوێت. بەمەش یەك لەسەر چواری ئامانجەكە دەپێكرا، ئەوكاتیش گوندی بارزان و مەزاری لات و عوززا ژێر ئاو نەدەكەوتن.

ئاخر بۆچی لێ نەگەڕان؟
یان وەك ڕەتكردنەوەی ھەرپڕۆژەیەكیتر لێی ڕوانرا كە خزمەت بەخەڵكی ئەم وڵاتە بكات؟
بێگومان لەئایندەدا ھەرێمی كوردستان بەھەر جۆرێك بێت دەبێت ئەم پڕۆژەیە وەگەڕبخاتەوە.
جگە لەبەنداوی (بێخمە)ش دەبێ كاربكرێت بۆ پێشگرتن لەبەفیڕۆچوونی ئاوی سازگاری وڵات، بەنداوی بچووك بچووك لەسەر ڕوبارەكان دروست بكرێن، بۆ سود لێوەرگرتنیان لەبواری كشتوكاڵ و ئاوی خواردنەوەو وێستگەی كارەبای محەللی.
ئێستا با خەڵكی كوردستان بزانێت، لەپێناو چەند گوندێك كە زێدی سەرگەورەكانی سوڵتەی داسەپاوی ھەرێمە پڕۆژەی بەنداوی بێخمە ھەڵوەشێنرا.
خۆ ئەگەر حوكم بگۆڕێت ئەوەلین كار كەئەنجام بدرێت دەبێ گوندەكەی بارزان تەخت بكرێت و ببێت بەزێدی ماسی و قڕش و قڕژاڵ، تاكو ھیچیتر دكتاتۆر بەنازناوی (بارزانی) دروست نەبن. كەواتە تەنھا لەپێناو گلدانەوەی ئاو نیە ئەو تێڕوانیە، بەڵكو لەپێناو لەگۆڕنانی عەقڵیەتی دەست بەسەرداگرتن و تیرۆرو خیانەتكاریە.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت