ئازاد حەمدی: هونەرمەندی بە هەڵوێست قادر ئەحمەد دیلان.

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

لەژمارەیەکی تایبەتی یادگاردا کە ئاوڕدانەوەیەکی کوردستانی نوێیە لە کەسێتی و ڕووداوە مێژووییەکانی کوردستان (ژمارەی ساڵ/ بیست و حەوتەم، ژمارە : (7666)چوار شەممە 19- 09- 2018) یادی هۆنەرمەند قادر ئەحمەد دیلانی کردۆتەوە بە شیوازێکی جوان و شایستە.
ئەو یادەوەریە هۆکاری وەبیرهاتنەوەی چەندین یادەوەری تری ئەو هونەرمەندە لەلامان دروست بوو، بەباشم زانی بیخەمەوە بەر دیدەتان.
1- ساڵی 1957 (23) خوێندکاری خانەی مامۆستیانبووین لەبەشی ناوخۆیی، بەڕێز قادر دیلان وەک وانەبێژی میوزیک هەفتەی وانەیەکی ئەووتەوە، کەزۆر بە شەوقەوە بووین بۆی. هەروەکو زۆرجار ئەیدرکان هاتنە پۆلی ئێمەی زۆر لامەبەست بوو، چونکە هەمومان خوێندکاری دەرەوەی سلیمانی بووین، دووربووین لە هونەری مێوزیک، بەشێوازیک نێوانمان گەشەی خۆشەویستیمان پێوەدیار بوو، تا ئەو سنورە کەداوای لێبکەین بەناوی گەشتەوە ڕۆژیک لەگەڵمان بەرێتە سەر، زۆر زۆری پێخۆشبو، فەرمووی: هەرکاتێک بتانەوێت ئامادەم.
گەشتەکەمان سەری نەگرت، ووتی شەوێک دێمەلاتن بۆ بەشی ناوخۆیی،پاشماوەیەک کاتێکمان زانی بە کەمانچەکەیەوە هات و، وتی: مشوری هیچ مەخۆن لەو بەرەوە لەنادی ڕامسپاردوە دووجۆر میوەمان بۆ دێنن، گرنگ ئەوەیە کۆبوینەوە بەیەکەوەو، شەوێکی خۆش بەسەر بەرین. هەرواشبوو تا درەنگانێک ئێمەی بە ئاوازو گۆرانی خۆش بەسەربرد.
2- لە ڕۆژی 18- 03- 1999 بیستمان لەدەرەوەی ووڵات کۆچی دووایکردووە و، پرسەیان بۆداناوە. لەکۆمیتەی مەحەلی حزبی شیوعی کوردستان سۆراخمان کرد کەسەکانی لەسلیمانی نین تا پرسەی بۆدابنێن. لەبەرئەوە بریاردرا لە مزگەوتی (نالی) پرسەی بۆدابنێین. چەند دروشمێکمان لەسەر قوماش نوسی و لە ڕادیۆی ئازادیەوە هەواڵەکە بڵاو کرایەوە.
بۆسبەینێ لە مزگەوت پرسەکەمان برد بەڕێوە، ئەوەی بووە جێگەی نیگەرانیمان. پرسەکەی زۆر گەرمو گور نەبوو، بەناچاری دووەم ڕۆژ پرسەکەمان زوو کۆتایی پێهێنا.. هۆکارەکەشی دیار بوو کەزۆر لەکەسەکانی و برادەرەکانی لەدەرەوەبوون خۆشی ماوەیەکی زۆر بوو سلیمانی بەجێهێشتبوو.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت