دڵشاد مەجید: شەرت نیە دەنگی ھەموو دەھۆڵێک زەماوەند بێ.!

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

* ئەمریکا لەدوای جەنگی دووەمی جیھانیەوە. ھەر کاتێک ھێزی سەربازی ئەمریکی چووبێتە ھەر ووڵاتیک. ھەرگیز ئەو شوێنەی جێ نەھێشتووە .. ئەمریکا 800 پێگەی سەربازی لە 80 ووڵاتی جیھان ھەیە. بوونی سەربازی ئەمریکاش لە 170 ووڵات ھەیە.. کە خەرجی ساڵانەیان 150 ملیار دۆلارە.!
* بێرێت مەکگۆرک. کاتی خۆی ئۆباما وەک نوێنەری خۆی لەشەری دژی داعش ئەم پۆستەی پێ بەخشی.. دەبوایە لە مانگی شوباتی ئەمساڵ (2018) كارەکانی خۆی کۆتایی پێھێنابووایە.. بەڵام بۆنواندنی ھەڵوێست. دەرکەوتنی وەک پاڵەوان. مەسەلەی کشانەوەی ئەمریکا لەسوریاو دەستبەردابوونی لەکوردەکانی رۆژئاوا قۆستەوە.. وەک کورد دۆستێک دەرکەوت. بەدووری مەگرن.. ئەویش وەک خانەنشینەکانی تری ئەمریکی .. لەم ھەرێمەی ئێمە یا لەو ھەرێمەی ئەودیوی ڕۆژئاوا. بە کارێکی وەک ڕاوێژکار و خاوەن چەندین تەندەر و پرۆژەو مووچەی مفت دەربکەوێتەوە..!!
* وەزیری بەرگری ئەمریکا پێش 6 مانگ مەسەلەی دەستلەکارکشانەوەی لەپۆستەکەی لەئارادا بوو ..سەرەرای دەستلەکارکشانەوەی.. ئەم وەزیرە ( دیموکراتە) بڕیاری کشانەوەی ھێزەکانی ئەمریکای لەسوریا ئیمزا کرد.!
* پرسیار ئەوەیە بۆ لەکاتی کەوتنی عەفرین.. ئەم کاربەدەستانە ناڕەزاییان پیشان نەداو دەستیان لەکار نەکشاندەوە.؟
* ئەوروپاو ڕاگەیاندن و کۆمپانیاکانی ئەمریکا شەڕی دەروونی ( حربی نەفسی) لەگەل ترەمپ دەکەن.
* بۆیە نەپاڵەوان دروست بکەن. نە ئەمریکاش لەبەرامبەر بێ دەسەڵاتی و ھیچ نەبوونی خۆت. بە دوژمن و خیانەتکار وێنا بکە..
ئەگەر ئەمریکا نەبوایە داعش ھەموو کوردستانی داگیر کردبوو. ئەگەر ئەمریکاش نەبوایە ئێستا تورکیا و ئێران وعیراق. دوای ریفراندۆم لە 16 ئۆکتۆبەر شوێنێک نەبوو ناوی ھەرێم بێ.
ئەوەندەش پەرۆش و خەمخۆری دەسەڵات و ئیدارەی ڕۆژئاوا مەبە چونکە ئەوان وەک ئیدارەکەی ئێوە نیین.!
بازرگانی بەشەڕو قوت و نانی پێشمەرگەو خەلک بکەن.!

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت