Azad-Hemdi-1

ئازاد حەمدی: بۆ حسەین ئەگرین یان بۆ هەریسەکە؟

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

لەگەرمەی جەژنەکانی لەدایکبوونی مەسیحدا. بە کتوپڕی سەرسوڕمانەوە، سەرۆکی زلهێزەکەی ئەمەریکا (ترامپ) بەبێ ڕەچاوکردنی هیچ رێوڕەسمێکی دیبلۆماسیانە، واتاو بەکوردی بە (گوندەیی) خۆی کرد بە خاکی عێراقدا.
وەکو دەیبینین و دەیبیسین، هەندیک لاو لایەن، سەریان ئاوساوە، سکیان هەڵئاوساوە، ئەقیژێنن و کەف ئەچەرێنن و. لەخۆیان ناپرسن و خۆیان گێلدەکەن لەوەی هۆکارەکەی خۆیانن.
ئەوە دیمان هەڵبژاردنی پەرلەمانە سەیرو سەمەرەکەتان. پێکهێنانی ئەنجومەنی سەروک وەزیرانتان.
هەر هەمووی بەلایەک، لەخۆتان ناپرسن:
کە ڕۆژانە تورکیا خاکی کێ بوردمان دەکات؟
دەیان کیلۆمەتر سوپای تورکیا لەخاکی کێدایە؟
ئێران بەپرسی کێ بوردومان دەکات؟
ئەی بە ویستی کێ بەرپرسانیان دێن و دەچن؟
کێ ڕێگای داوون رێو شوێن و پێکهێنانی حکومەت بە ویستی ئەوان نەبێ و نابێت؟
لەلاتان چ جیاوزە، تورکیابێت یان ئێران، وەیا ئەمەریکا؟!
کە دەڵێن پێوانەکانتان با یەک پێوانە بێت، ئەمە ئاکامەکانیەتی دەبێت بێچێژن هەرچەند کارێکتان کردووە خۆشتان نازانن بۆکێ دەگرین، بۆ حسەین یان بۆهەریسەکە؟

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت