عەبدولڕەحمان عەلی ڕەزا: هەر سێ کەس و ئوتۆمبێلێک.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

بەپێی دواین ئامارکەلە لایەن لایەنە پەیوەندیدارەکانی بوارەکەوە بڵاوکراوەتەوە ژمارەی ئەو ئوتومبێلانەی کەتەنها لای هاتوچۆی هەرێم تۆمارکراون گەیشتۆتە 1600000 یەک ملیۆن و شەش سەدهەزارئوتۆمبێل، ئیتر چەندیش بەتۆمارنەکراوی ماونەتەوەئەوا دیارنیەو ژمارەیان ناڕوونە.
ژمارەی دانیشتوانی هەرێم لەئێستادا هەرکەمێک لە سێ هێندەی ژمارەی ئەو ئەوئوتومبێلانە زیاترن کەلەهەرێمدا بەفەرمی تۆمارکراون، واتا لەهەرێمدا بەسێ هاوڵاتی ئوتومبێلێکیان بەردەکەوێت.
ئەم ژمارە زۆرەی ئوتومبێل لەکاتێکدایە کەلەلایەکەوە تەنها لەساڵی 2018 دا, 120 سەدوبیست هەزار ئوتومبێلی ترهاوردەی هەرێم کراون، و لەلایەکی تریشەوە شەقامەکانی هەرێم بەنێو شارو دەرەوەی شارەکانیش ئێجگار وێرانن و بەدەگمەن شەقامێک نەبینی پڕپڕ نەبێت لە چاڵ و چۆڵی و داچون وڕۆچوندا.
ڕێگاوبانەکانی هەرێمی کوردستانیش بەوتەی بەرپرسانی باڵای هەرێم پێویستیان بە 5000000000 پێنج ملیارد دۆلارهەیە، و پڕۆژە تەواو نەکراوەکانی ڕێگاو بانیش پێویستیان بە بڕی 1 ملیاردو 400 ملیارد دۆلارە، کە ئەمەش دەریدەخات کە ژێرخانی هاتوچۆی هەرێم چەندە بێ کەڵک و چەندیش پڕکەم و کورتیە.
بۆیە ئەرکی لایەنی پەیوەندیدارە کەچەند میکانیزمێکی نوێ بگرێتەبەر لەپێناو پاراستن و چاککردنی ڕێگاوبانەکان و لانی کەمی خەرجکردنی کۆی ئەو داهاتەی ساڵانە لەبەڕێوەبەراتیەکاندا کۆدەکرێتەوە چونکە مەبلەغەکە گەر زۆریش نەبێت ئەوا هێندە کەمیش نیە، وەک چۆن تەنها داهاتی هاتوچۆ لەساڵی 2018 دا بریتی بووە لە 320 ملیارد دینار.
وەناکرێت کە نەتوانرێت شەقامەکان فراوان بکرێت یان نۆژەن بکرێنەوە, بەڵام بەردەوام ئوتومبێلی تر هاوردەی هەرێم بکرێت بەوشێوە بەرفراوانەی لەئێستادا هەیە، بەشێوەیەک ڕۆژانە شەقامەکان جمەیان بێت و شەوانیش هەموو کۆڵانەکانی شاریش هاوشێوەی شوێنی وەستاندنی ئوتومبێلیان لێهاتوە.
ماوەتەوە بڵێین گەر بەجدی و بەزوویی بیر لەچارەکردنی خێرای گرفتەکانی هاتوچۆو ڕێگاوبانەکانی هەرێم، و زۆرو زەوەندی هاوردەکردنی ئوتومبێل نەکرێتەوە ئەوا قوربانیەکانی هاتوچۆ بەرەوهەڵکشانی زیاتر دەڕۆن، و ئەوساش شێرپەنجەی هاتوچۆ دەبێتە مۆتەکەیەکی هەمیشەیی و نزیک لێمان.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت