لوقمان غەفوور: دیموکراتەکان خۆیان بۆ سزادانی ترەمپ ئامادە دەکەن.

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

پاش خوێندنەوەی وتارەکەی نووسەری بەناوبانگی ئەمریکی جۆن وێرنەر لە ژمارەی 3ی جێنیوەری 2019 لە ڕۆژنامەی لۆس ئەنجلس تایمز لەژێر ناونیشانی ” 2019 خراپترین ساڵ دەبێت بۆ دۆناڵد ترەمپ”. ھێدی ھێدی ئاماژەکان دەرئەکەون.
وێرنەر بە وردی باسی ئەو دۆخەی کردووە و بەشی زۆریشی بەستۆتەوە بە کۆنترۆڵکردنی ئەنجومەنی نوێنەران لەلایەن دیموکراتەکانەوەو زیاد بوونی ژمارەی کورسییەکانیان لەو ئەنجومەنە.
ھەر لەگەڵ ئەم ئاماژانەداو لەیەکەمین ڕۆژی دەستبەکاربوونی ئەنجومەنەکە، بەشی زۆری لێدوانی دیموکراتەکان جەختکردنەوەبوو لە قسەکردن لە وەستاندنی ترەمپ لەو ڕەفتارانەی ڕۆژانە دووبارەی دەکاتەوە.
ھەر لەو دۆخەشدا ترەمپ دەزانێت لەمەسەلەی پێداگری لەسەر دروستکردنی دیوارەکەی نێوان مەکسیک و ئەمریکا شکست دەھێنێت، لەگەڵ مەراسیمی سوێندی نانسی پێلۆسی، لە پرێس کۆنفرانسێکدا ژمارەیەک بەرپرسی پاسەوانی سەلامەتی سنووری ھێنابوو، بۆ قسەکردن لەسەر ترسەکانی ھاتنی پەنابەری نایاسایی بۆ ئەمریکا و پێویستی ئەو دیوارە.
لەبەرامبەردا و لەیەکەم کاردانەوەدا براد شیرمان ئەندامی کۆنگرێس لەسەر دیموکراتەکان، وتی:”لەمڕۆوە پلاندادەنێین بۆ لێسەندنەوەی متمانە لەدۆناڵد ترەمپ”.
بەڵام نانسی پیلۆسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران لەلێدوانێکدا چەند سەعاتێک دوای دەستبەکاربوونی ھەروەک سیفەتی ھەمیشەیی و بە نەرمونیانییەکەی لەگەڵ سەرۆک ترەمپ-دا ئاماژەی بەوەدا کە دیموکراتەکان چاوەڕوان و چاودێری کۆتاییھاتنی ڕاپۆرتەکەی مۆلەر-ن بەرلەوەی بڕیار بدەن متمانە لە سەرۆک ترەمپ بسەننەوە.
ڕەنگە لە دوو ڕۆژی داھاتوودا، مەسەلەی دەنگدانی دیموکراتەکان لەسەر میزانیە و بەدەرکردنی 5 ملیار دۆلارەکە بۆ دروستکردنی دیوارەکەی نێوان سنوری مەکسیک و ئەمریکا کە سەرۆک ترەمپ پێداگری لەسەردەکات، کۆتایی ھێنان بە شەتداونی حکومەت، ترەمپ مافی ڤیتۆ بەکاربھێنێت بۆ دانانی ئەو 5 ملیار دۆلارە و ئەوکات وتوێژی نێوان نانسی و ترەمپ دەکەوێتە دۆخێکی خراپەوە.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت