لوقمان مصطفی صالح: بۆ ئەوەی فڕێدانی منداڵ نەبێتە دیاردە.
ماوەیەکە لە هەرێمی کوردستان حاڵەتی فڕێدانی منداڵی ساوا دەردەکەوێت خەریکە دەبێت بەدیاردە. هەڵبەتە لە ماوەی رابردوودا لە هەندێ شار‌و شارۆچکەکانی هەرێم دا چەندین حاڵەتی فڕێدانی منداڵی تازە لەدایکبوو هەبووە و دواین جاریش لە رۆژی 12- 01- 2019 لە شاری هەولێر منداڵێکی ساوای تازە لەدایک بوو فرێدرابوو.سەرماو سۆڵەی زستان ڕەقی کردبۆوە،وویژدانی زۆر بەمانی هەژاند.
هۆکاری فڕێدانى ئه‌و منداڵانه له لایه‌ن باوک و دایکیانه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سێ هۆکاری سه‌ره‌کى، یەکەمیان شێوازى ناشه‌رعى که له‌ئه‌نجامى په‌یوه‌ندی ناشەرعی نێوان هه‌ردوو ڕه‌گه‌زى نێر و مێ ڕوو ده‌دات، هۆکاری دووەمیش ئەوەیە زۆر جار له ئه‌نجامى جیابونه‌وه‌ى ژن و پیاو ئەو کێشەیە روودەدات. سێهەم هۆکاریش خراپی بار‌و گوزەرانی ئابوری خێزانەکانە، لەگەڵ چەند هۆکارێکیتری لاوەکی.
فڕێدانى منداڵى ساوا کاره‌ساتێکى گهورەیه و لە رووی یاساییەوە بە”تاوان” ئەژمار دەکرێت ئەوەش دوو هۆکاری سه‌ره‌کی هه‌یه بۆ دروست بوونى ئه‌م حاڵاتانه،
یه‌که‌م: نه‌بوونی ڕۆشنبیری یاسایی،واته خه‌ڵکانێک شاره‌زانین که سزاى یاسا چییه بۆ ئه‌م تاوانە.
دووه‌م: گرانی و ناهه‌مواری ژیانى ڕۆژانه کاریگه‌ری خۆی هه‌یه، زۆر جار ده‌بینین منداڵه‌کانیان بۆ به‌خێوناکرێ و لە ئەنجامدا بە ناچاری فڕێی دەدەن، هەڵبەتە ئەم حاڵەتە زۆر دەگمەنە”.
سەبارەت بە دەقی یاسایی بۆ رووبەڕووبونەوەی ئەم تاوانە، لە خاڵی دووەمی مادەی 383ی یاسای ژمارە 111ى سزادانی عێراقی ساڵى 1969 دا هاتووە کە(ئه‌و که‌سەی هه‌ڵده‌ستێ به فڕێدانى منداڵ یان پیر و پەککەوتە بەهۆی باری تەندروستی یان دەروونییەوە، سزا دەدرێت بۆ ماوەیەک لە سێ ساڵ زیاتر نەبێ)”.
ئه‌و که‌سه‌ى به‌و کاره هه‌ڵده‌ستێت به‌ند ده‌کرێت ئه‌گه‌ر منداڵه ساواکه له شوێنێکى گشتى یا ڕێگایه‌ک یان شوێنێک که که‌سی لێ نه‌بێ فڕێبدا، جا فرێدانى منداڵه‌که له لایه‌ن خزمێک یان که‌سێکى باوک یان دایکى منداڵه‌که بێ، فرێدانى منداڵه کە ببێتە هۆی مردنی یاخود کەم ئەندام بوونی، جا بەهۆی عورفی بێ یا عه‌شایه‌ری، هه‌ژاری بێ یا هۆکاری ناشه‌رعى که ببێته هۆی ئه‌وه‌ى سزای ئه‌و منداڵه بچوکه بدات، کۆی ئه‌م هه‌موو حاڵه‌تانه له کۆمه‌ڵگا عورفی و عه‌شایه‌رییه‌کان ڕوو ده‌دات که نه مافی تاک نه مافی منداڵ نه ئاسایشی تێدا به‌ر قه‌رار نییه”.
هەر بەپێی یاساکە، سزای کەسەکە سێ ساڵ ده‌بێت و غه‌رامه ده‌کرێت به پێی سات و کاتى تاوانه‌که، جا ئه‌و که‌سه خۆی هۆکار بێ یا خه‌ڵکى تر به‌کاری بێنێ، یان که‌سێک به‌کاربێنى ته‌مه‌نى له 15 ساڵ که‌متر نه‌بێ و که‌سێک که حاڵه‌تى ده‌روونى ته‌واو نه‌بێت.
بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌م حاڵاتانه نه‌بنه دیارده، پێویسته:
یاساکە هەموارکرێتەوە سزاکەی توندتربکرێت. تاکه‌کانى کۆمه‌ڵگا هۆشیار بکرێنه‌وه له لایه‌ن دەزگاکانی ڕاگەیاندن و ڕێکخراوه‌کان و له لایه‌کى تریشه‌وه داوا له مامۆستایانى ئاینى بکرێ له‌ڕێگاى بڵند گۆی مینبه‌ره‌کانیانه‌وه هۆشیارییه‌کى جدی بده‌نه خه‌ڵک له‌سه‌ر ئه‌و پرسه‌و داوا بکه‌ن خه‌ڵک خۆی لەو جۆرە تاوانە بەدوور بگرێت،چونکە لەگەڵ ئەوەی کارێکی نامرۆڤانەیە و بە کەلتووری میللەتەکەی ئێمە نامۆیە، لە هەمان کاتیش‌دا لەرووی یاساییەوە سزای هەیە و لەڕووی شەعیشەوە بە نە فرەتکراوە.
- بابەتەکانی تری لوقمان مستەفا سالح
-
لوقمان مستەفا: هەڵبژاردن تەنھا ڕێگایە بۆ گۆڕانکاری.
- -
لوقمان مستەفا: لە پشتی یاساوە لە کەرکوک چی دەگوزەرێ!
- -
لوقمان مستەفا: داگیرکاریەک بە بەر چاوی جیھانەوە.
- All Posts