ئەرسەلان جاف: گەنج لەگوتارى سیاسى حزبەکاندا.

وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

زۆرن ئەوباسانەی دەربارەی گەنج دەنوسرێت، جارێک وەک پاڵەوانی ڕووداوەکان و، جارێک وەک داینەمۆی گۆڕانکاری و، جارێکیش وەک خاوەنی سەروەریەکانی ئێساتاو داھاتووی نیشتمان. گەنج لێپرسراو کراوە بە رامبەر بەھەموو ئەمانە و زورشتی دیکە، کە لە کاتیکدا گەنج خاوەنی ھیج کام لەمانە نیە و، بگرە لەوە زیاتریش لە مافە بنەڕتییەکانی خۆی بێبەبەش کراوە.
گوتاری سیاسی حیزبەکان دەربارەی گەنج ھەمیشە گوتارێک بووە ئەوەندەی کاری لە سەر دەستەمۆکردنی گەنج و بەکارھێنانی بوە لە پێناو پرۆژە حیزبیەکاندا، ئەوەندە گوتاریک نەبوووە خزمەت بە قەزییەی گەنج و تواکانی بکات لە کۆمەڵگەدا. گووتارێک ئەوەندەی کاری لەسەر شکاندنی پیرۆزییەکان و، لەقاڵبدانی ڕووئیاکانی کردووە، ئەوەندە گوتارێک نەبووە بۆ دروستکردن و بنیاتنانی کەسایەتی گەنج.
سەرجەم حیزبەکان ھەڵگری ئەم جۆرە لەگووتارەن، بەتایبەت ئەو ھێزانەی ھەتا دوێنێ دروشمی ھەرە سەرەکییان بریتی بوو لە ھێنانەپێشەوەی گەنجان بۆنێو پرۆسەی سیاسی و بەشداری پێکردنیان لەکایەکانی دەسەڵات و ناوەندی بڕیاردا. سیمایی ئەم جۆرە حیزبانە بەوە دەناسرێتەوە، کەھەمیشە گەنج و دەستەواژەی گەنج پانتاییەکی بێشوماری داگیرکردووە لەگووتارەکانیاندا.
وێنەی گەنج لای ئەمان ھەمیشە وێنەیەکی خەیاڵی بوە بەو مانایەیی ئەوەندەی کاری لە سەر عاتیفەوسۆزی گەنج کردووە! ئەوەندە تەعبیر نەبووە لەخواست و کێشەکانی گەنج لە کۆمەڵگەکەیدا، بۆیە پێویستە گەنجان قسەی جدیان ھەبێ لەسەر ئەم بابەتە و، تا جیتر موزایەدەی سیاسی بێ ناوەڕوک و بۆش بە گوێی گەنجە ماندووەکانی نیشتماندا نەدرێت. لە کاتێکدا گەنج نە بێوستی بەم جۆرە لەگوتارەو نەدەیەوێت گوێشی لێیبێت، بەڵکو ئەوەی گەنج دەیەوێ پێش ھەمووشتێک گەڕانەوەی شکۆو ئیرادەیە بۆی تاڕێزگرتن لە توانەکانی و ئامادەکردنیان بۆ سە رکردایەتیکردنی ئایندەی نیشتمان.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت