هۆشیارجەمال: ڕانانێک بۆ کتێبی بازرگانی کردن بە شوێنەوار.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

بۆ ئەوەی گەلێک بناسی پێویستە مێژوویەکەی بناسیت، هەربۆیە خوێندنەوە و شارەزابوون لە مێژوو زۆر گرنگە جاچ بە خوێندنی ئەکادیمی بێت لە بواری مێژوو یان بە خوێندەوەی کتێب بیت یاخود گەڕان بیت بە دوای شوێنەوارە مێژوویەکانی وڵاتەکەی خۆت یان وڵاتانی تر، کە هێما و نیشانەی شارستانیەتەکانی پێش خۆمانن کارێکی گرنگە کەلەلایەن پسپۆرانی بواری مێژوو و شوێنەوارناسیەوە لێکۆلینەوەی وردی لێبکرێت و دواتر لە مۆزەخانەکاندا بپارێزرێت، کەهێمان بۆ ژیان و گوزەران و داهێنانەکانی ڕابردووی مرۆڤ.
هەرێمی کوردستان وەک بەشێک لەخاکی عیراق ناوەندی شارستانی بووە لە ڕابردوودا و گەرلێکۆلینەوەی وردبکرێت چەندین شوینەواری گرنگی دۆزراوە و نەدۆزراوەیە هەیە، کەبەداخەوە لەدوای ڕاپەرینەوە بەهەزاران پارچە شوێنەوارلەلایەن کەسانی نابەرپرسەوە کەبەشێك لەوکەسانە بەرپرسیش بوونە یارمەتیدەربوونە بۆفرۆشتن و بە تاڵانبردنی شوێنەوارە مێژوویەکانی هەرێمی کوردستان.
کتێبی بازرگانی کردن بە شوێنەوار یەکێکە لەو کتێبە گرنگانەی کەلایەن(سابیرعبدللە)وە کراوە بەکوردی، ولەلایەن دەزگایی ئایدیا بۆ فکرو لێکۆلینەوە چاپ کراوە، کە بەزمانیكی سادە و لەکتێبیکی قەبارە بچوک و لاپەرە کەمدا، زۆرترین زانیاری تێدایە سەبارەت بە بازرگانی کردنی نایاسای شوێنەوارە مێژوویەکان لەسەرئاستی جیهان بەگشتی و ڕۆژهەڵاتی ناوەراست بەتایبەتی.

کێ بەرپرسە لەبازرگانی کردنی نایاسایی بە شوێنەوارە مێژوویەکانەوە؟
وەڵامی ئەم پرسیارە لە ڕابردووداهەردەم میدیای کوردی خۆی لێ لاداوەو کەمترین بابەتی لەسەرهەبووەکە ئەم کتێبە وەڵامی دەداتەوە، ڕوونی دەکاتەوە کە ولایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا لەسەرئاستی جیهان پلەی یەکەمی وەرگرتوە لەبازاڕی بازرگانی کردن بەشوێنەواری وڵاتانی ترەوە.
لەساڵی (2003)و لەدوای ڕووخانی ڕژێمی سەدام حوسێن وە تائیستا دزینی شوێنەوارە مێژوویەکانی عێراق وەک ناوەندێکی شارستانی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەردەوامە، دیارترین پارچە شوێنەوارێک کەلەساڵی (2015)ئاهەنگی گەیشتنی بۆخاکی ئیسرایل بۆ ئەنجام درا، ئەویش نوسراوێکی کۆنی عێراقە کە لەسەرپێستی ئاسک نوسراوە.
ئەم شوێنەوارە کاتێک ئەمریکا هاتە عێراق لەیەکێک لەبنکەکانی ئاسایشی ئەو کاتە بینویانەو دواتر بەناوی چاک کردنەوە دەیبەنە ئەمریکا دواتردەیبەخشن بەوڵاتی ئیسرایل!.
هەرلەساڵی (2003)دا ئەمریکا زیاترلە (10) هەزار پارچە شوێنەواری گرنگی عێراقی بردووە بۆ مۆزەخانەکانی پەسلفانیاو نیۆرک، هەروەها بەریتانیاش وەک هاوپەیمانیکی ستراتیژی ئەمریکا لەشەری عێراق زیاتر لە (80)هەزار پارچە شوێنەواریان بۆ دەوڵەمەندکردنی شارستانیەتی خۆیان بردۆتەوە وڵاتەکەیان، کە بەیارمەتی مافیا ئیسرائیلەکان بردویانە و سەرجەم ئەو ئەرشیفانەی پەیوەندی بەگواستنەوەی جولەکەکانەوە بوو لەسەدەی ڕابردوودا لەعێراق هەموویان بردوە و تەسلیمی ئیسرائیلیان کردۆتەوە.
تەنها لەوڵاتی عێراقدازیاتر (400)هەزار پارچە شوینەوار دزراون، و وڵاتی سوریا زیاتر لە (25)هەزار پارچە شوێنەوار درزاون و لەیەمەن لەدوای دروست بونی ئالۆزیە سیاسیەکان ئەمریکا زیاتر لە(8)هەزار پارچە شوێنەوار کە دواتر لە ڕێگای چەند مامەڵەیەکەوە گەیشتۆتە ئەوروپاو ئەمریکا.
لەدوای دەرکەوتنی دەسەڵاتی تیرۆرستی داعش زۆرینەی شوێنە مێژوویەکان وێران کران و پارچە شوێنەوارە گرانبەهاکانیش فرۆشران و بەخاکی حەوت وڵاتدا گەیشتنە ئەمریکا، ڕێکخراوی داعش لەم بازرگانیەدا زیاتر لە(40)ملیۆن دۆلاری دەستکەوتووە، کە زۆربەی ئاسەوارەکانی لەخاکی سوریا و عێراق بەدەستهێناوە، و لەڕێگای دەوڵەتی تورکیاوە فرۆشتوویەتی.
لەجیهاندا چەندین ڕێگای جیاوازبۆبازرگانی شوێنەوار بەکار دە‌هێنرێت کە گرنگترین و سەرنجڕاکشترین جۆریان لە ڕێگای نێردە و باڵوێزەکانەوە دەکرێت کەزۆرترین ڕۆڵیان هەیە لەدزین و تالانکردنی شوێنەوارە مێژوویەکاندا، بەڕێوبەری مۆزەخانەی (کلیڤالاند) ئەمریکا ڕایگەیاندوە کە95%ی ئەو پارچە شوێنەوارەیانەی دەستمان کەوتووە لەڕێگەی نێردە دیبلۆماسیەکان و باڵوێزەکانەوە بووە، چونکە جانتای نێردە دیبلۆماسیەکان و باڵوێزەکان پشکنینی بۆناکرێت.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت