چیرۆکى تاقیکردنەوەى شیکاری MBTI جۆرەکانى کەسایەتى چۆن پەیدا بووە؟

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

ئامادەکردنی/ عوسمان عومەر

لەجەنگى دووەمى جیهان کاتێ زۆربەى پیاوان ناچارکران بۆ بەشدارى و چونە بەرەکانى جەنگ بۆیە ژنان لەشارەکاندا مانەوە و لە مالەکانیان هاتنە دەر بۆ ئەوەى جموجولى پیشەسازى بەردەوام بێ، بەلام بۆیان دەرکەوت ئەزمونێکى وایان نەبووە لەو بوارە لە هێلەکانى بەرهەم هێنان تەنها ئەزمونیان لە بەرێوەبردنى کاروبارى مالدارى هەبوە و ئەوەشیان بۆ دەرکەوت کە تواناى پەیوەندى گرتنیان لەگەل ژنە بیانیەکان زۆر بێهێزە، چونکە تەنها پەیوەندىیان لەچوارچیوەى خیزان بووە , لەکاتە نوسەرێک بەناوى کاثرین بریگز هەبووە زۆر سەرسامى تیوریەکانى زاناى دەرونناسى شیکارى سویسرى بەناوى کارل گۆستاف یونگ بووە, ئەو تیوریەکانى بە ئالۆز ناوى دەرکردبوو ئەوەى کاثرین ئەنجامى دا ئاسانکردنى ئەو تیوریانە لەگەل ئیزابیلى کچى هەلساون بەدانانى شیکارى کەسایەتى, دواى ئەوەى لەم تاقیکردنەوەیە تەواو بوون پیداچونەوەیان بۆکردووە, و راوێژیان بە زانا دەرونناسەکان کرد ولیکۆلینەوەکەیان پیشان دەدان, سەرکەوتو نەبوون لە متمانە بەخشین بەو لیکۆلینەوەیە، چونکە ئەزمونى شیکارى دەرونییان نەدەزانى. بەلام هەر چۆکیان دانەدا ئەم تاقیکردنەوە شیکاریانەیان دەخستە بەردەم کۆمپانیاکان بۆ هاوکارىکردنیان لە هەلبژاردنى فەرمانبەرانیان لەسەر بنەماى سروشتیان. شیکارى کەسایەتى MBTI کورتکراوەى Myers-Briggs Type Indicator یەکێکە لە بەناوبانگترین تاقیکردنەوەو دەرخستنى کەسایەتیەکان لەجیهان دا پەرەى پێدرا لەلایەن کاثرین بریگز و ئیزابیل بریگز سالى 1962 لەسەر ڕۆشنایی نوسین و تیوریەکانى کارل گوستاڤى نەمسایی لەسەرجۆرى کەسایەتیەکان.

شیکارى کەسایەتى MBTI چ سودێکمان پێ دەگەیەنێ؟
• هاوکاریمان دەکات لەناسینى کەسایەتى و خۆشمان بناسین.
• ئەو ڕیگایە یا هەنگاوەمان پێ دەناسێنێ وشیوازى بریاردان و چۆن خۆمان بگونجێنین لەگەل جیهانى دەوروبەر.
• هاوکارو یارمەتى دەرمان دەبێ کە ئیمە بزانین چۆن بەشێوەیەکى باشتر Communicationپێکگەیشتن بکەین لەگەل هەندێ کەس لەگەل هەندێکى تر نا.
• ئەوەشمان پێ دەلێت وفێرمان دەکات بۆچى هەندێ ئەرک و فرمانمان پێ باشترە لەهى تر.
• ئەو خاڵە بەهێزانەشمان پێ دەلێت کەتوانامان هەیە گەشەو پەرەى پێ بدەین,هەروەها خالەلاوازەکانیشمان بۆ دەست نیشان دەکات بۆئەوەى زوو خۆمانى لێ رزگار بکەین.

جۆرەکانى کەسایەتى mbti
هەموو مرۆڤێک نیشانەیەکى(سمة) تێدایە,هەموو ئەو نیشانانە پێکەوە کەسایەتیەکى تایبەتى هەیە ئەونیشانانە لە ٤ پرسیارو ٤ کۆمەلە خۆى دەنوینێ:
• ئەو ووزەو چالاکیە Vitality and Activity چۆن بەدەست دەهێنی؟ ووزەى خەلک یا خودیەو هیماى I بۆدادەنرێ یا بەکۆمەل Eبۆ دادەنرێ.
• چۆن زانیارى وشارەزاییت بەدەست دەهێنى؟ کۆمەلەى زانیارى ئەوانەى لەوکۆمەمەلەیەن هەستەوەرن وهیماکەى Eیا هەستىن هیماکەى N.
• چۆن بریار دەدەیت؟ کۆمەلەى بریاردەرەکان یا لۆژیکین وهیماکەى Tیا سۆزدارن وهیماکەى F
• چۆن دەوروبەرت رێکدەخەیت؟کۆمەڵەى رێکخەریا بریاردەرە هیماکەىJ یا ئاسانکارن وهیماکەى P

ئەوە 4 پرسیارە 8 پێکهینەرەو وەڵامەکەى 16 شێوازیاجۆرى کەسایەتیە:
• سەرکردەى جەماوەرى ENFJ کراوەE ,هەستى N ,سۆزدار F ,بریاردەرJ
• جەماوەرى…………. ENFP کراوە E ,هەستى N ,سۆزدارF ,ئاسانکار P
• سەرکردە ………….. ENTJ کراوە E هەستى N لۆژیکى Tبریاردەر J
• خاوەن ئیلهامن …….. ENTP کراوەE,هەستى N, لۆژیکىT ,ئاسانکار P
• بەڕیوەبەرى پەیوەندى ESFJ کراوەE ,هەستەوەرS ,سۆزدارF ,بریاردەر J
• کۆمەلایەتى یا کراوESFP … کراوەE ,هەستەوەرS ,سۆزدارF ,ئاسانکار P
• بریادەر ……………..ESTJ ,کراوەE ,هەستەوەرS ,سۆزدارF ,بریاردەر J
• بزۆز (حرکى)………..ESTP ,کراوەE ,هەستەوەرS, لۆژیکىT ,ئاسانکار P
• سەرکردەى هەستى القائد الحدسي INFJ ,پارێزگارI ,هەستى N ,سۆزدارF ,بریاردەرJ
• هەستى (حدسى)………… INFP پارێزگار I، هەستى N، سۆزدار F، ئاسانکار P.
• سەرکردەى بیرمەند(القائد المفکر) INTJ پارێزگار I، هەستى N،بیرمەندT,بریاردەرJ
• بیرمەند (مفکر)……………..INTP پارێزگارI, هەستى N, بیرمەندT, ئاسانکار P
• پەروەردکار(مربى)………… ISFJ پارێزگارI, هەستەوەرS سۆزدارF ,بریاردەر J
• هونەرمەند(فنان)…………ISFP پارێزگارI, هەستەوەرS ,سۆزدارF, ئاسانکار P
• جدى (الجاد)……………..ISTJ پارێزگارI, هەستەوەرS, بیرمەندT, بریاردەرJ
• لۆژێکى (المنطقى)…………ISTP پارێزگارI, هەستەوەرS, بیرمەندT, ئاسانکار P

ڕێژەیی شێوازەکان/ نسبیة الانماط:
دیارى کردنى شێواز پشت بەوە دەبەستێ تاچەند هەڵگرى ئەو شێوازەیت, هەلگرىشێوازیش لاى کەسەکان رێژەییە بەواتاى کەسێک هەلگرى شێوازى هەستیە Nبە ئینگلیزى Intuitive بەعەرەبى حدسى بەڕیژەى 90% ورێژەى هەستەوەرى Sبە ئینگلیزى Sensorو بەعەرەبى حسى رێژەى 10 %, هەندێ جار کەسێکى تر بەڕێژەى 60% هەڵگرى هەستیە N وهەڵگرى هەستەوەرى S بەڕێژەى 40% واتە هەردوو کەسەکە( هەستى N ,Intuitive)ن بەڵام ئەوەى یەکەم هەستى بەهێزترە لەوەى تر رێژەى هەستەوەرىS ,Sensor تێدا زیاترە, لەکاتى شیکردنەوەى کەسایەتیەکەى (پەکەرە –سەراسیمە –حائر)یە لە نێوان هەردوو شێواز، بەلام لەیەکیانەوە نزیکە, بەشێوەیەکى گشتى هیچ کەسایەتیەک نییە 100% هەستى بێ وهیچ کەسێکیش نییە 100% هەستەوەر بێ, لەهەموو شێوازەکانى تریش بەهەمان شێوە. کە دەڵیین شێواز واتە نمطى عەرەبیە.

جیاوازى شێوازەکان بەپێى ژینگە:
رەنگبێ کاتى شیکردنەوە بۆجۆرەکانى کەسایەتى هەڵگرى دوو شێواز بێ، پێکەوە. بەلام لە دوو ژینگەى جیاواز بۆنمونە(ماڵەوە- شوێنى کارکردن) چونکە ژینگە زۆرحار هەلسوکەوت ولێزانین یا شارەزایی بەردەوام بەسەرت دا دەسەپێنێ, هەرچەندە لەگەل شێوازى کرداریەکان ناگونجێ، بەلام بۆ زانینی جۆرى کەسایەتى ڕاستەقینە پێویستە شیکردنەوە بۆ هەلسوکەوت و شارەزاییەکانى لەو ژینگەیەى تێیدا ئاسودەیە بەواتاى هیچ فشارێکى دیارىکراوى بەسەرەوە نییە. دەتوانری پێى بگوترێ کەسیەتى تۆ ISFP بەواتاى ( پارێزگارI, هەستەوەرS ,سۆزدارF, ئاسانکار P)یت واتە هونەرمەند لەماڵەوە بەلام لەشوێنى کارەکەت دەگۆردرێ بە شێوازى لۆژیکى ISTP بەواتاى (پارێزگارI, هەستەوەرS, بیرمەندT, ئاسانکار P)یت چونکە تۆ کارى بەڕێوەبەرى دەکەیت.

ڕەنگدانەوەى ژینگە بۆدەرخستنى شێواز – نمط:
هەندێ جار ژینگە ڕۆلى خۆى دەبینێ لە دەرخستنى شێواز یانەبونى بۆیە کارێکى قورس دەبێ بۆ دیارى کردنى شێوازى ڕاستەقینە, هەندێ جار بڕیاردەرەکان لە وولاتى خۆمان کاتێ شیکردنەوەى کەسایەتیان بۆ بکرێ دەردەکەوێ جۆرى P ئاسانکارن بە (ئینگلیزى Perceiver بەعەرەبى مرن)چونکە وەک زۆربەى خەلکى ناوکۆمەڵگا (ئەناریشزم-فوضوى) بەجێ دەهێنن یا جێبەجێ دەکەن هۆکارەکەشى پەروەردەییە کە هەندێ جار جدى نەبن لەجێبەجێ کردنى ئەرک وفەرمان و لێپرسراوەیەتیان بۆیە زوو زوو توشى بیرچونەوە و شێوازى ئەمڕۆ بەسبەى دەبن نەک بەهۆى شێوازەکەیانەوە بێ، بەڵکو بەو شێوەیە پەروەردەکراون یا پەروەردەبوون.

ئارەزووى تاقیکراوە:
کاتى وەڵامدانەوە بۆ دیارى کردن و دەست نیشان کردنى جۆرى کەسایەتى, کەسایەتیەکان جیاوازن و شێوازێکى تایبەت دەیانگرێتەوە، بەلام ئەوان لەهەلبژاردن و وەڵامدانەوە ئەوەى هەلدەبژێرن کە ئارەزوویانە نەک ئەوەى لەڕاستى دا شێوازى ڕاستەقینەى خۆیانە بۆیە ئەوە کێشەیەکە لەو کێشانەى دیارى کردنى جۆرى کەسایەتى و شێوازەکەى.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت