دڵشاد مەجید: دەستێکی تری پارتی لەناو یەکێتی بڕا. سەعدی پیرە بۆ دوورخرایەوە؟.

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

سەعدی پیرە پێش سەری ساڵ بەتەنیا بارزانی بینیوە.!
دوای دوورخستنەوەی مەلا بەختیار لەناو کۆبوونەوەکان و بڕیاری م.س یەکێتی.. پارتی زەبرێکی کوشندەی بەرکەوت.
ئێستا دوای دوەرخستنەوەی سەعدی پیرە لە ووتەبێژی و وەفدی دانوستان.. دووەم زەبر لەدەست و چاووی پارتی دەدرێ لەناو یەکێتی.
بۆیە پێتان سەیر نەبێ کاتێک یەکێک لەقەلەم بەدەستەکانی پارتی ( رێبوار کەریم وەلی) دەڵێت: (سەعدی پیرە بووە قوربانی ڕاستگۆی و نیەت پاکی خۆی.. شوبھاندنی بە سەحاف کارێکی ھەڵەو نائەخلاقیە.!)
لەکۆبوونەوەی سەرکردایەتی یەکێتی لەڕۆژی 2/16، یەکێک لە دەستڕۆیشتوەکانی بنەماڵەی تاڵەبانی.. سەعدی پیرە جیا دەکاتەوە پێی دەڵێ ( پێم باشە بەخۆت دەست لەکار بکشێتیتەوە، نەوەک بەو گەنجانە با حەشرت پێ نەکەم.!)
ھەرچەندە لەکۆبوونەوەکەش بەسەعدی دەووترێت.
( ماوەیەک لەدوای ڕاگەیاندنی ئەنجامەکانی ھەڵبرژاندن، بۆچی دەڵێی سەرۆکی حکومەت و سەرۆکی ھەرێم بۆ پارتیە.. لەکۆێی کوبوونەکان باسی ئەمە کراوە.. کێ ئەم زانیاریانەی پێ داویت.؟)
ھەروەھا لە دواکۆبوونەی پارتی و یەکێتی 2/15، ووتەبێژی پارتی دەڵێت ھێشتا پۆستی پارێزگای کەرکوک بۆ یەکێتی ساغ نەبۆتەوە. تۆ دەڵێیت: یەکێتی و پارتی ڕێکەوتن.. لەکۆێ ئێمە ڕێکەوتووین، دیسانەوە ئەو زانیاریانەت لەکوێ وەرگرت.؟)
جگەلەمە سەرچاوەیەکی یەکێتی ووتی، سەعدی پیرە چەند ڕۆژێک پێش سەری ساڵ، (بەتەنیا چۆتە سەری ڕەش و لەگەڵ مسعود بارزانی کۆبۆتەوە..!)
ھەربەپێی ئەو زانیاریانە رەنگە بۆ ئەو مەبەستە، لەترسی دزە پێ نەکردنی گفتووگۆکانی ناو کۆبوونەوەی م.س ، ئەگەر ھەیە وەک مەلا بەختیار سەعدی پیرەش لەو کۆبوونەوانە درووربخرێتەوە، ھەروەھا لەوەفدی دانوسانی یەکێتیش دەربکرێ.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت