ئاودێر لوقمان: کشتوکاڵ، یەکێکە لەسێ کۆڵەکەکەی ژییان.

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

کشتوکاڵ یەکەمجار لەجیهاندا لەکوێ کرا ؟
بۆیەکمجار کشتوکاڵ لەجیهاندا، کەی سەری هەڵداو کرا؟
یەکەم جۆری کشتوکاڵ چی بوو کرا ؟
هۆکاری دۆزینەوەی کشتوکاڵ چیبوو ؟

بەپێیی لێکۆلێینەوە شوێنەوارناسیەکان ناوچەی (خەرمانەی بەپیت) یەکەم شوێنی دەستپێکردنی مرۆڤە بە کشتوکاڵ و ئاژەڵداری. کەمێژووی بۆ 12 هەزار ساڵ پێش ئێستا دەگەڕێتەوە.
خەرمانەی بەپیت) زنجیرە چیاکانی زاگرۆس و بەشێک لە زنجیرە چیاکانی ئەنادۆڵ و ناوچەی نێوان دووڕوبار و کەناراوەکانی دەرییای ناوەڕاست و میسر و هەندێک ناوچەی تر دەگرێتەوە. کەبۆیەکەمجار کشتوکاڵی لێکراوەو لێیەوە مرۆڤ لەقۆناغی ڕاو و شکارەو فێری نیشتە جێبون و کشتوکاڵ کردن بوە. ئەم ناوە لەلایەن[ جیمز هنری بریستد ] شوێنەوارناسی زانکۆی شیگاکۆ بەکار هێنراوە.
لەسەردەمی میزولیت مرۆڤ خەریکی ڕاو شکارو کۆکردنەوەی گیاو میوەو ڕاوی ئاژەڵی کردوە.
لەدوای ئەو قۆناغەوە کەشوهەوا گۆڕانی بەسەردا هاتوەو کەش و هەوا بەرەو گەرم بوون چووە بەمەش سەردەمی نیولیتیک دەست پێدەکات و لەم قۆناغەدا کەش و هەوا خۆش بوەو مرۆڤ زیادی کردوەو بەمەش سروشت خۆراکی هەمووی دابین نەکردوە و ئاژەڵ کەمبووەتەوە و بۆیە مرۆڤ لە ئەشکەوتەکانەوە یەنە خوارەوە بۆ دەشتەکان و لەوێ لەوەرزی بەهار و هاوین لە دەشتە کاندا خۆراک کۆدەکەنەوەو سەرەتا لە کوخە سەرە تایەکاندا دەژین دوای ئەوەی هەر لە دەشتە کان و کەنار ڕوبارەکاندا کشوکاڵ دەدۆزنەوە دەستدەکەن بە کشتوکاڵ کردن یەکەم جۆر کردویانەو گەنم و جۆو نیسک بوە و دەیچێنن پاشان زیاتر پێش کەوتنی تێدا دەکەن و وە ڕوبەری زیاتر دەچێنن بە گەنم ئەویش بە ئامێرێکی بەردین کە لەشوەی داس درووست کرابو کلکەکەی لەدار بوو دانەوێڵە کەیان پێدووریوەتەوەو پاشان هەندێکیان لێ عمار کردوە بۆ زستان.
بەم شێوەیە گوندە کشتوکاڵییە سادەکان درووست بون و ئیتر بە هۆی دەستپێکردنی کشتوکاڵ مرۆڤ لە قۆناغی کۆکردنەوەو ڕاوشکارەوە چوە قۆناغی نیشتە جێبون و کشتوکاڵ کردن. وە لێکۆڵەرەوان و شوێنەوارناسان کۆکن لەسەر ئەوەی کە یەکەم جار لە نیوەمانگی بەبیت کشتوکاڵ دۆزراوەتەوەو شارستانیەت لە نیوە مانگی بەپیتەوە دەست پێدەکات. کە مێژووی دۆزینەوەی کشتوکاڵیش بۆ (12)هەزارساڵ پێش ئێستا دەگەڕێتەوە.

سەرچاوەکان :
1- science magazine 2018
2- [ چەک ،میکرۆب و پۆڵا ، چارەنوسی کۆمەڵگای مرۆڤی ]. نوسەر: جرد دایاموند

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت