بورهان شێخ ڕەئوف: ڕاپۆرتەکە ى مولەر.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

دواجار دواى بیست و دوو مانگ لێکۆڵینەوەو کنەى ورد لە سەر دۆسى یەى ئەگەرى دەستوەردانى ڕوسیا لە هەڵبژاردانە سەرۆکایەتیەکەى ئەمریکا کە تێیدا دۆناڵد ترەمپ هەڵبژێرا بە سەرۆکى ئەمریکا لە ساڵى 2016 ، ئەو دۆسى یە پەیوەندى بە سەرۆک ترەمپ و کەسە نزیکەکانی یەوە هەبوو.
ڕۆبەرت مولەر ئەو لێکۆڵەرەوە دادیە ى کە دەستنیشانکرابوو بۆ لێکۆڵینەوە لەو دۆسى یە هەستیارو ئاڵۆزە لە کۆتاییدا ئێوارەى هەینى ڕۆژى 22/ ئازارى 2019 ڕاپۆرتەکەى پێشکەش کرد بە بێ ئەوەى هیچ ئاماژەیەک بە ناوەڕۆکەکەى یان هەواڵێک ئاشکرا بکات کا ئایا سەرۆک ترەمپ و تیمەکەى تێوەگلاون بەو تۆمەت و دەنگۆیانەى کە لە میدیاو ناوەندەکانى ترى بڕیاردا ڕووبەڕوویان کراوەتەوە لە کاتێکدا ئەگەر ئاماژەى ئەوەى تێدا بێت کە سەرۆک ترەمپ تێوەگلاوەو ئاگادارى ئەو بابەتەیە ئەوە دەرگایەکى گەورە دەکاتەوە بۆ لێپرسینەوە و سزادانى ترەمپ لە لایەن ڕکابەرەکانى یەوە بەتایبەتى پارتى دیموکراتەکان.
ئەمریکا لەبارودۆخێکى هەستیار و چاوەڕوانییەکى پڕ دڵەڕاوکێ و بە وردییەوە دەگوزەرێنێت کە لە کاتەکانى داهاتوودا ( ولیام بار) وەزیرى دادى ئەمریکا پوختەیەکى ڕاپۆرتەکەى مولەر بخاتە بەردەستى کۆنگریسى ئەمریکا سەبارەت بە دەستوەردانى ڕووسەکان هەڵبژاردنە سەرۆکایەتیەکەى ئەمریکادا لە 2016، هەرچەندە ڕوون و ئاشکرا نیە تا ئێستا بار تەواو ى ڕاپۆرتەکە بڵاو دەکاتەوە هەروەگو دیموکراتەکان و هەموو گەلى ئەمریکا دەخوازن یان هەر پوختەیەک و کورتەیەکى بەش بەشى لێ بڵاو دەکەنەوە هەروەکو هەندێک سەرچاوەى میدیایى باسى دەکەن.
بەڵێ هەروەکو وتەبێژى تیمى لێکۆڵینەوەکەى مولەر ڕایگەیاند کە ئەرک و کارەکانى ئەوان تاچەند ڕۆژێکى کەمى دى کۆتایى دێت و چەند کەسێکى کەم لە کارمەندەکان دەمێننەوە تاوەکو ئاسانکارى بکەن بۆ کۆتایى هێننانى پرۆسیسەکانى نووسینگەى ڵێکۆڵەرەکە.

کێشەو ململانێ ى دواى ڕاپۆرتەکە
پێدەچێت کێشەو ململانێ ى گەورە دواى تەواو بوونى ڕاپۆرتەکەى دادوەر مولەرە کە دیموکراەتەکان دەخوازن دەست بەجێ بو بکرێتەوەو بوار نەدەن ترەمپ و یاریدەدەرەکانى بیبینن، هەروەکو سەرۆکى ئەنجومەنى نوێنەرانى ئەمریکا نانسى بیلوسى و سەرۆکى سەرۆکى کەمینە لە ئەنجومەنى پیران جاک شۆمەر لە بەیانێکى هاوبەشدا خوازیار بوون و پێداگیریان کرد کە پێویستە کە داواکارى گشتى ئەمریکا سەرلەبەرى ڕاپۆرتەکە بڵاوبکاتەوەو هەموو دۆکۆمینتەکان و هەموو ئەنجامەکانى لێکۆڵینەوەو کە گەیووەتە دەست کۆنگریس، هەروەها داوایانکردووە لە بار کە داواکارى گشتیە کە ئەو دۆکۆمینت و زانیاریانە ڕادەستى سەرۆک ترەمپ و هیچ کام لە یاریدەدەرەکانى نەکات و هەروەها پێویستە لە سەر کۆشکى سپى هیچ دەستوەردانێک لە و دۆسى یەدا نەکات دەستوەردان لە بڕیارەکاندا نەکات.
ئەگەر خاڵێکى لاواز هەبێت لە ڕاپۆرتەکەى مولەر ئەوەیە کە سەرۆک دۆناڵد ترەمپ وەکو کەسى یەکەمى خاوەن پەیوەندى بەو دۆسی یە بانگهێشتى بەردەم تیمى لێکۆڵینەوە نەکرا تا ڕاستەوخۆ ئیفادەو وتەکانى وەربگیرێت بەڵکو پارێزەرەکانى سەرۆک ترەمپ دواى چەندین مانگ قایل بوون بەوەىکە سەرۆک بە نووسین وەڵامى پرسیارەکانى مولەر بداتەوە لەم هەمانکاتدا مولەریش وتوویەتى کە داوامان لە سەرۆک نەکردووە ئامادەى بەردوم تیمى لێکۆڵینەوە بێت، بەڵام لە لایەکى ترەو ەو لە پشت پەردەو کەوالیسەوە هەواڵەکان باس لەوەدەکەن کە مۆلەر لە ژێر فشارى توندا بووە بۆ ئەوەى ئەو کارەنەکات بەڵام پێدەچێت لە داهاتوودا دادگاى باڵا ئەگەر پێویست بکات ئەو هەنگاوە بنێت.
لە کۆتاییدا هەرچەندە تا کۆتایى ڕاپۆرتەکەى مولەر سەرۆک ترەمپ جۆرێک لە بێدەنگى هەڵبژاردبوو بەڵام ڕۆژى پێنج شەمەى ڕابردوو سەرۆک ترەمپ لە ئاهەنگێکدا لە بەردەم لایەنگرانى دا لە شارى گراند رابیدز لە ولایەتى میشیگان ڕیگەیاند ئەو تەمە ڕەویە کە نەیارەکانمان لەسەر من و ئیدارەکەم دروستیان کرددبوو، هەروەها وتى دواى سێ ساڵ درۆ و بوختان و سووکایەتى ئەو خەیاڵ و بوختانانە تەواو بوون کە ئامانجیان بێ نرخ کردنى سەرکەوتنە مەزنەکەمان بوو لە هەڵبژاردندا.
ماوتەوە بڵێین کە ڕاپۆرتەکەى مۆلەر باس لەوەدەکاتکە هیچ هەماهەنگى و دەستوەردانێک نەبووە لە نێوان ڕوسیا و تیمى بانگەشەى سەرۆک ترەمپ بە گویچرەى میدیاکان هەرچەندە بە فەرمى جارێ هیچ ڕانەگەیەنراوە.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت