شێرزاد شێخانى: لهلوتكهى قهنديلهوه لۆ مهلهاكانى عه‌نكاوه.
ههولێريات
له‌زه‌مانى مقاوه‌مه‌ى كورد به‌رامبه‌ر به رژێمه ديكتاتۆرهكانى عيراقدا، پێشمه‌رگه ناوه‌كى زۆر پيرۆز بوو. پێشمه‌رگه ئه‌وه‌نده به‌قه‌درو قييمهت و خۆشه‌ويست بون وامان ده‌زانى مهخلوقهكى جيايه لهئينسان و لهمهرتهبهى مهلائيكهدايه. مندارهكى مه‌كته‌ب ئه‌گه‌ر بابى پێشمه‌رگه بايه، حه‌مو مامۆستاكان خۆيان له‌جێى بابى داده‌نا به‌و حيسابهى بابى ديفاع لهشهڕهفو ناموسى ئه‌وان ده‌كا. زۆر به‌داخه‌وه له‌دواى راپهڕينهكهى به‌هارى سارى 1991 وه‌زعه‌كه گۆڕا.
ئه‌وه‌ى پێشتر ديفاعى لهشهڕهف و ناموسى خهركى ده‌كرد، ئێستا چاوى بڕيته ناموسى خهركهكه. ئه‌وه‌ى باسى كوردايه‌تى ده‌كرد، ئێستا پشتى لهحهمو به‌هايه‌كى ئه‌خلاقى شۆڕشگێڕانه كرديه. ئه‌و پێشمهرگهيهى ناوه‌كه‌ى پيرۆز بو، ئێستا بويته حهڕهسى بهردهركهى منداره مه‌سئوله‌كان. ئه‌و مه‌سئولانه‌ى شانازييان به‌وه ده‌كرد كه له‌سه‌رده‌مى شاخدا ده‌يان پێڵاوى لاستيقيان دڕانديه، ئێستا بونه ساحێبى سه‌تان كۆمپانياو ڤێللاو عيمارهى به‌رز به‌رزى شاره‌كان.
ئه‌وانه‌ى وه‌ختى خۆى سينگيان ده‌دايه به‌ر گوله‌و ديفاعيان له شار‌و گونده‌كانى كوردستان ده‌كرد، ئێستا نيوه‌ى خاكى كوردستان ده‌فرۆشن لۆ چه‌ند به‌رميله نهفتهكى دزراوى نيشتمانهكهيان.
ئه‌وانه‌ى حه‌تاكو دونێ ئيديعاى ئه‌خلاقى كوردهوارييان ده‌كرد، هه‌ر ئه‌وانه‌ن ئێستا راقيسهى دونيا دههيننه كوردستان و لهمهلهاكانى عه‌نكاوه‌و سه‌رچنار بازرگانيان پێوه ده‌كه‌ن و شه‌وانيش دهيانبهنه ناو مهزرهعهكانيان لهدهوروپشتى شاره‌كان. ئه‌و بسته خاكه‌ى كاتى خۆى گيانيان لۆ ده‌به‌خشى و نه‌يانده‌هێشت دوژمن داگييرى بكا، ئێستا به هه‌زاران دۆنم له‌و خاكه‌ى ميللهتيان داگيير كرديه، بهشهكيشيان ده‌به‌خشنه گۆرانيبێژو كچه بێژه‌ره چاو جوانهكانه عه‌ره‌ب.
پياو سه‌رى سوڕمايه له‌و وه‌زعه‌ى شۆڕشگێڕهكانى دونێ به‌سه‌ر ميللهتى ئه‌وڕۆدا هينايانه. ئه‌و وه‌زعه سه‌خته‌ى پێشتر خه‌رك تێيدا ده‌ژيا لهسايهى رژێمه ديكتاتۆره‌كان، ئێستا زۆر خراپتر لهسهريان كه‌تيه، لۆيه حه‌سره‌ت لۆ رۆژه ره‌شه‌كانى پێشتر ده‌كێشن.
با ئينسان به ويژدانهوه قسه بكا و بهراوردهك له بهينى واقيعه كۆنه‌كه‌و ئێستامان بكا. له‌سه‌رده‌مى سه‌دامى ديكتاتۆردا كاره‌بامان بيستوچار سه‌عاتى بو، به‌رميله نه‌فت به به‌لاش ده‌درايه خه‌رك، بيتاقه‌ى بايهعى بێجگه له‌برنج و روون و نيسك ونۆك ومهعجونى ته‌ماته‌و شيرو تايتو سابوون، مووس ومهعجونى ددانيشى له‌گه‌ر ده‌دايه خه‌رك .له‌سارى شێسته‌كان له‌مه‌كته‌ب شيرو ههنگين و سيو پرته‌قال ده‌درايه منداران. رۆژانه ته‌له‌به‌ى مه‌كته‌ب متابه‌عه‌ى ته‌ندروستى ده‌كرا، مامۆستا ده‌هاته ناو پۆله‌كان و مهرحهمى تهراخۆماى له‌چاوى منداران ده‌كرد. حكومه‌ت سارانه په‌ينى كيميايى ده‌دايه فهلاحهكان و تراكتۆر ودهڕاسهى به‌سه‌رياندا تهوزيع ده‌كرد. به قه‌رارى ده‌وڵه‌ت مه‌منوع بو فه‌لاح گوندى خۆى به‌جێ بهێلى و بێته شار‌و ببته كرێكار.
ده ئێستا با حيسابهكى بكه‌ين و بزانين چ ده‌گوزه‌رێ .ئه‌وه حارهى كارهبهكامانه پاشى 28 سار له‌حوكمڕانى كورد رۆژ به‌رۆژ وێرانتر دهبى، حكومه‌ت لهجياتى دابينكردنى كاره‌با پێمان ده‌رێ، ئه‌گه‌ر دونيا زۆر سارد بو هيتهرهكانتان بكوژێننه‌وه! ئه‌گه‌ر زۆريش گه‌رم بو سپليتهكان پێمهكهن! . سه‌ربارى ئه‌وه‌ى رۆژانه 450 هه‌زار به‌رميل نه‌فت ده‌نێردرێته ده‌ره‌وه، يه‌ك به‌رميله نه‌فتى سپى بهخهركهكه ره‌وا نابينى !..
لهجياتى باشكركردنى وه‌زعى ته‌ندروستى، ده‌يان خه‌سته‌خانه‌ى تايبهتو قۆڕخكردنى ده‌رمانيان كرد‌و، بارهكى زۆر قوڕسيان خسته سه‌ر شانى نه‌خۆشه‌كان .
لهجياتى بيتاقه‌ى بايهعى و دابينكردنى خۆراكى خه‌رك، نيوه‌ى معاشى مۆزهفان ده‌بڕن ودهيدنه كۆمپانيا بيانيهكانى نه‌فت.
لهجياتى براوكردنهوهى به‌ها ئه‌خلاقيه جوانه‌كانى كورده‌وارى، ئهليساو ئهسيناو هێلى له‌ڤ و حه‌سنا مهتهڕو سۆزانيهكانى جۆرجياو لوبنان‌و ميسرو مه‌غريب ده‌ڕژێننه ناو شاره‌كانمان. ئه‌توو برێى به‌راستى ئه‌وانه‌ى ئێستا حوكمى كوردستان ده‌كه‌ن هه‌مان ئه‌و كه‌سانه بن كه بهشاخى قهنديلهوه تفه‌نگى به‌رگرييان كردبوه شانيان. ئه‌من گومانم هه‌يه، ئه‌نگۆش كهيفى خۆتانه، باقى وه‌لسه‌لام .
- بابەتەکانی تری شێرزاد شێخانی
-
شێرزاد شێخانی: ئاشبەتاڵ بە ئاشبەتاڵ.
- -
شێرزاد شێخانی: ئایا بایکۆتی هەڵبژاردن چارەسەرە؟
- -
شێرزاد شێخانی: پەرلەمان و فەعۆیەکانی پارتی.
- All Posts