دڵشاد مەجید: دەوڵەتی تورکیا ئامادەیە ھەناردەکردنی نەوتی ھەرێم ڕابگرێ.

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

یاسین ئەکتای) جێگری سەرۆکی پارتی عەدالەو گەشەپێدانی تورکیا.
لەکاتی سەردانی کردنی چەند ئەندام پەرلەمانی سونەی عیراق لەم ماوەیە بۆ تورکیا.. بەئەندام پەلەرلەمانکی سونەی نوێنەری شاری ئەنباری ڕاگەیاندوە ( لەبەر باری ئەمنی پەرلەمانتارەکە ناوەکەی پارێزراوە) ..
کەتورکیا ئامادەیە ھەناردەکردنی نەوتی ھەرێم ڕابگرێ.. بەمەرجێک عیراق ئەو شکایەت و داوایەی پاریس لەدژی تورکیا ڕابگرێت، کە داوای ( 26) ملیار دۆلار وەک قەرەبوو لەتورکیا دەکات.. ھەروەھا ئەکتای بەو پەرلەمانتارەی ڕاگەیاندوە، ئەوەی جێگای پرسیاری ئێمەیە تا ئێستا عیراق ئەو داوایەی لەئێمە نەکردووە..
شایانی باشە لە رۆژانی 24 و 25 و 26 ئەم مانگە بۆ گوێگرتن لەشایەدەکان و بڕیاردان لەو مەسەلەیە دادگاکە دانیشتنەکانی خۆی دەست پێ دەکا..
بۆ ئەو مەبەستەش پەرلەمانتاری ناوبراو چاوی بە سەرۆک کۆمار دکتۆر بەرھەم دەکەوێت .. دکتۆر بەرھەمیش، پەرلەمانتار (ئەحمەدی حاجی ڕەشید ) لەو مەسەلەیە ئاگادار دەکاتەوە .. کە یاداشتێک بەناوی پەرلەمنتارە کوردەکان بە چوار (نووسحە )بنووسن.. وەک ئاگادارکردنەوەیەک دانەیەکی بدەنە حکومەتی ھەرێم و سەرو دانەش بدەنە سەرۆک کۆمارو سەرۆک وەزیران و سەرۆک پەرلەمانی عیراق.
بەڵام کاتێ ئەندام پەرلەمانە کوردەکان دوودڵ دەبن لە نووسینی ئەو ( مذکرة- یاداشتە) ئەحمەدی حاجی رەشید لەڕێگای حزبەوە لەڕێگای سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵ لەپەرلەمانی کوردستان، ئەو یاداشتە دەداتە حکومەتی ھەرێم.
ئەویش لەبەر ئەمنیەتی ئەو پەرلەمنتارە ناوەکەی نانوسی.. ھەروەھا جگەلەمە چەندین ھەنگاوی مەترسیداری تریش باس دەکا..

مەبەستیش لەو ئاگادارکردنەوە ئەوەیە، باشترە ھەرێم بەزووترین کات نەوت تەسلیم بەعیراق بکاتەوە.. نەوەک دواتر بەناچاری پێیان تەسلیم دەکەنەوە..ئەمیش لەسەرداوای سەرۆک کۆمار ئەو یاداشتە دەنووسێ..
#دەقی یاداشتەکەی ئەحەمدی حاجی رەشید بۆ ئادارکردنەوەی حکومەتی ھەرێم.. لەمەڕ ھەڵوێستی تورکیا سەبارەت بەپرۆسەی ناردنە دەرەوەی نەوتی ھەرێم.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت