پشکۆ ئەمین: پێکەوە کارکردنی تورکیاو داعش لەزمانی ئەبو مەنسورەوە، ئەمیر و سەفیری داعش لە تورکیا و ئێستا زیندانیە!

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

پاش تێکوپێک شکاندن و سەرکەوتن بەسەر داعشدا لە سوریا نهینی زیاتر بڵاو دەبیتەوە ، لە پەیوەندیەکانی نێوان تورکیا لە گەڵ داعشدا. رۆژنامەی Washington Examiner هەروەها رۆژنامەکانی تریش باس لەو چاوپێکەوتنە دەکەن کە ئەمەریکیکەکان لەگەڵ ئەبو مەنسوردا کردویانە کە ئەمیرێك و گەورە بەرپرسێکی داعش بوو ،لە لایەن شەرڤانانی یەپەگەوە بەدیل گیرا ،ئێستا لە ئەمەریکایە.
چاوپێکەوتنەکە چەند کاتژمێرێکی خایاندوە، تیایدا وەڵامی کۆمەڵێک پرسیار دەداتەوە و باس لەوە دەکات کە چۆن داعش بازرگانی کردوە لە رێگەی تورکیاوە و تورکیاش هاوکاری داعشی کردوە.
ئەبومەنسوری دەستگیرکراو موهەندیسی کارەبایەو خەڵکی مەغریبی عەرەبیە، ناوی ئەبوو مەنسورە دانیشتوی دارالبیضایە. لە سالی 2013 دێتە ئەستەمبوڵ و پاشان دێتە سنوری تورکیاو دەپەرێتەوە و دەچێتە ئەدلیب لە سوریا وپەیوەندی دەکات بەداعشەوە.
ئەمیر ئەبوو مەنسور دەڵێت: پارەیەکی زۆرمان دەبردە تورکیا، تورکیاش چەک وخواردن و داو دەرمانی بۆدابین دەکردین و بۆی دەناردینە سوریا!
لە سەرەتادا ئەبوو مەنصور دەکرێتە سەر پەرشتیکاری هەموو ئەو شەرکەرە بیانیانەی لە دەرەوە دێنە سوریا، هەر بۆیە لە سەر سنوری تورکیاو سوریا دا دەنرێت و کار دەکات پاشان دەکرێتە ئەمیر. دواتر دەبێتە سەفیری دەوڵەتی ئیسلامی لە ئەستەمبوڵ بۆ ماوەی سێ ساڵ!
ئەبوو مەنسور دەڵێت: لە تورکیا هەوڵمدا تیمێک دروستکەم بۆ بەخێر هاتن و پێشوازی کردن لەو شەرکەرە بیانیانەی لە دەرەوە دەهاتنە تورکیا بۆ بردن و گەیاندنیان لەرێگەی غازی عەنتاب و ئەنطالیاوە بۆ ناو سوریا و لەوێوە بۆ ناو داعش.
ئەبوو مەنسور دەڵێت: ئەمانە هەموی بە ئاگاداری و بەشداری راستەو خۆی میتی ( MIT ) تورکی بوە لە گەڵماندا! هەروەها هێنانی بریندارەکانمان و چارەسەرکردنیان لەتورکیادا هەربە ئاگاداری راستەوخۆی MITبووە!
مەنسور باس لەکۆبونەوەکان دەکات لە گەڵ ((MIT ی تورکیدا دەڵێت: هەموو هەفتەیەک پێکەوە دادەنیشتین و کۆبونەوەمان دەکرد، زوربەی کۆبونەوەکان لەمەقەری MIT میتدا دەکرا یان لەسەربازگەکاندا، کۆبونەوەکان لە غازی عەنتاب دەکرا یاخود لە ئەنقەرە!
مەنسور دەڵێت: سنورم دەبڕی بە بێ هیچ کێشەیەک، هەمووکات تورکەکان ئۆتۆمبیلیان بۆ دەناردم و دوو بۆ سێ کەسێش هەمیشە پاریزگاریان لێدەکردم و لەگەڵمدابوون!
لەکوبونەوەکانماندا هەمیشە من بەرێوەبەرو بەرپرسی داعش بووم!
دەڵێت: ئێمە زۆر لە بەرپرسە گەورەکانی تورکیامان بینیوە، بۆ رێکەوتن لەگەڵ تورکیادا، هەردولامان لەسەر بەرژەوەندی هاوبەش کارمان دەکرد. کاتێک گەرامەوە رەقە مەکتەبەکەی من لە رەقە بوو، وەک دبلۆماتکاریک لە پەیوەندی نێو دەوڵەتیدا کارم دەکرد لەنێوان دەوڵەتی ئیسلامی و خزمەت بە بەرژەوەندی نهێنی لە گەڵ تورکیادا.
بەشی زۆری شەڕکەرەکانمان لە باکوری ئەفریقاوە دەهاتن. بۆ نمونە ، تونس 13000، مەغرب 4000، ئەمە تەنها تاکو ساڵی 2015 باسدەکەم. هەروەها دەڵێت نزیکەی 4000 شەرکەر لە ئەوروپاوە پەیوەندیان کرد بە داعشەوە، لە سالی 2014 تاوەکو 2015، نوینەرە ئەمریکیەکە دەڵێت: پێدەچیت ئەو ژمارانەی مەنسور دەیڵێت زۆر زیاتربن لەوەی کە ئێمە زانیومانە!
بڵاوکراوەیەکی ئەمریکی بە ناوی Homeland security today نوسیویەتی مەنسور دەڵێت: لەپێشدا کاری تورکیا هەر پاریزگاری و ئاگاداربون بوە لە سنوری سوریاو تورکیا.
ئەبو مەنسور دەڵێت: من ئاگاداری بەخیرهاتنی شەرکەرانی بیانی بووم بۆ ناو داعش لەگردەسپی و حەلەب و ئەدلیب و هەموو سنورەکان، لە هەر سنورە شێوەکی جیاواز لە کۆچکەر دەهاتە ناوەوە خۆمان جیامان کردبونەوە، بەپێی وڵاتەکان کە سەردانم کردبوون، دەگوران، وە بە پێی ئەو وانانەی کە خویندبویان لە وڵاتی خۆیان، یان بەپێی بە چ زمانێک دەدوێن!
ئەبو مەنسور دەڵێت: فەرمانبەر دانرابوو بۆ هەموو کارێک لەلایەن سەر پەرشتیاری ئیداریەوە، هەردەستگایەک فەرمانبەری تایبەتی خۆی هەبوو، هەموو شتێک رێکخرابوو!
بۆ نمونە بۆ ئەوانەی کە دەیانەویست شەهیدبن، یان ئەوانەی دەیانەوێت کە بەشداری لە شەردا نەکەن و کاریتربکەن، بەریوەبەرایەتی خۆیان هەبوو، ژنان شوێنی تایبەتی خۆیان هەبوو ئەوانەی دەهاتن بۆلای میردەکانیان شوێنیان بۆ دابین دەکرا تا میردەکانیان بانگدەکراو دەهات بۆلایان، ئەوانەی هێشتا کچ بوون شویان نەکردبوو دەنێران بۆ رەقە لەوێ شوێنی تایبەتیان بۆ دانرابوو.
پیاوەکان لە سەربازگەکاندا تەدریبیان پێدەکرا لەسەر شەریعەت کە ئایدۆلوجی داعشە و لەسەر تەکفیر راوەستاوە، کە دەبێت بزانێت کە دەبێت هێز دژی کافەرەکان، هەروەها موسلمانە شیعەکان بەکار بهێنرێت و بیان کوژێت! ئەمە رێگە پێدراوە بەپێی شەریعەت. هەروەها فێری شەرکردن و جەنگ و راهێنان لەسەر چەک و تەقەمەنی دەکران. مەنسور دەڵێت: وردە وردە گرنگی زیاترم پێدەدرا لەلایەن تورکیاوە، ئەردوگان ویستی یەک ببینین، فڵان کەسی میت (….. ) پێیوتم ئەردوگان دەیەوێت بەتەنها بت بینێت، بەڵام روینەدا و نەکرا، چوونکە من وەک کارکردن و پەیوەندی داعش لە تورکیادا بووم!
ئەبو مەنسور دەڵێت: پەیوەندی هەردولامان زۆرباش بوو هەمیشە گەورە بەرپرسانی تورکیا لەگەڵمان دادەنیشتین، نوینەری تایبەتیان دانابوو کەبمان بینین.
ئەبو مەنسوردەڵێت: تورکیا نەیدەویست تەنها، ناوچەی کوردەکان داگیر بکات، نا تورکیا دەیویست کە لە باکوری سوریاوە تاکوو موسل هەمووی داگیربکات، ئەمە خواست و ئایدلوجیەتی ئەردوگانی ئیسلامیە. لەکۆبونەوەکانماندا لەگەڵ نوینەرانی تورکیادا ئەوان باسیان لە زیندوکردنەوەی ئیمپراتوریەتی عوسمانی و پەیمانی سایکس بیکۆ دەکرد کە سەد ساڵ بەسەریدا تێپەردەبێت.
مەنسور وتی: لە بەرئەوەی تورکیا دەوڵەتێکە ئەندامی ناتۆیە بۆیە هاوپەیمانەکانی ناتۆ تورەنابن لەمکارەی تورکیا کە دەیەوێت ئەو ناوچە ئازادەی کورد، دروستی کردوە نەهێڵێت، داعش سودی زۆری هەبوو بۆ تورکیا، تورکیاش هاوکاری داعش بوو، داعشیش ئەمەی دەزانی!
بیرکردنەوەکەی تورکیا بۆداعش باش بوو، ئێمە پشتەوەمان ئاوەڵا بوو ترسمان نەبوو، 300 کم سنورمان لەگەڵ تورکیادا هەبوو! تورکیا رێگەی هات و چۆو هێنان و هەموو خواردن و چەک و تیمارکردنێکمان بوو! لەژیر ناوی هاوکاریدا زۆر شتمان بۆدەهات، دەرگای سنورەکانی تورکیا ئاوەڵا بوو بۆمان!
ئەبو مەنسور وتی: لامان گرنگ نەبوو تورکیا چەکمان بۆ بنیرێت یان نا، چوونکە ئیمە چەکمان لە زۆر شوێن دەکڕی بۆ نمونە لە سوپای ئازادی سوریا (FSA) کە لە عەفرین و لەو شوێنانە بوون کە لە ژێر دەسەڵاتی ئۆپۆزسێونی سوریدا بوون، ئەوان چەکیان لەتورکیاو شوێنیترەوە بۆدەهات و هەیان بوو لەوانمان دەکڕی!
ئێمە مانگانە بای 14 ملێون دۆلار نەوتمان دەفرۆشت، ئەم پارەیە زۆربوو بەشی هەموو شتێکی دەکردین بەکڕینی چەکیشەوە. هەروەها دەڵێت: تورکیا هەندێک جار هاوکاری دەکردین بە چەند ملێون دولارێک، باشترین هاوکاری تورکیا بۆ داعش چارەسەری شەرکەرە نەخۆش و بریندارەکانمان بوو، کە لە خەستەخانەکانی نزیک سنوردا بە خۆڕای بۆمان دەکرا.
مەنسور دەڵێت: لە پێشدا بەریندارەکان دەبرانە نەخۆشخانەکانی سوریا بۆ لای ئەو پزیشکانەی لە دژی ئەسەدبوون لەژێر دەسەڵاتی ئۆپۆزسێونی سوریدابوون، ئەوانەی کەپێوسیتیان بە چارەسەری تایبەتی بوو یان برینداری سەختبوون، دەبرانە نەخۆشخانەکانی تری تورکیا، بۆ ئەمە لە پێشدا میتی تورکی ئاگادار دەکرایەوە ئەوانیش خیرا ئەمبولانسیان بۆ ئامادە دەکردین و بەبێ پرس و راوەستانێک لە سنورەکان بە ئەمبولانس دەگوێزرانەوە بۆ نەخۆشخانە تایبەتەکان.
سەرپەرشتیاری ئەمکارانە هەموی کورەکەی ئەردوگان دەیکرد، چوونکە هاوکاری کردنی داعش باشترین پرۆپاگەندە بوو، لەکاتی هەلبژاردنە ناوخۆیەکاندا بۆ ئەردوگان و پارتەکەی.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت