خەندان جەزا: نەبوونی ئازادی لە پارکی ئازادی، واتای گاین لە تاریکی و لاقەکردنی کیژۆلەکان لە ڕووناکی.

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

گان ئەو گرێ دەروونیە ئالۆزەیە کە ساڵەهایە کورد بەدەستیەوە دەنالێنێ، گەرچی لەسەرتاپای جیهاندا بوونی هەیەو لەنێوان هەموگیان لەبەرەکاندا پرۆسەیەکی رێگەپێدراوە، بەڵام گەورەترین کێشەی دەروونیی بۆ زۆرێک لەکۆمەڵگا دوواکەوتووەکان خوڵقاندووە کە کورد بەشی شێری بەرکەوتووە.
لە هیچ سوچێکی ژیانی تاکی کوردا چارەی بۆنەکراوە و وەک پرۆسەیەکی ئاسایی و ئەقلانی بەڕێوە نەچووە، گان بۆتە مۆتەکەیەکی سەنگین و نێر و مێی خەساندووە برینێکی ساڕێژ نەکراوە و کلکی پێشەوەی نێرینەکان لەگەڵ هەر بەرزبونەوەی هەوەسێکدا سەدان ژن و کچ لاقەدەکا. ئەو مۆتەکە بار سەنگینەیە کە لە ژێر یاسای خێڵەکی و ئاینیدا نێرینەی کردۆتە هێرش بەرێکی دڕندەی برسی بەرەو سەنگەری هەر ناوگەڵیک بە مەرجێ بۆنی مێێنەی لێبێت.
گان ئەو حەزە تێرنەکراوەی تاکی کوردە، کە تا دوواساتی مەرگ وەک گرێ و گۆڵیکی دەروونی، وەک سیێبەری خۆمان لێمان نابێتەوە.
گان لای کورد پرۆسەیەکی ئاسایی چێژبەخش نیە بەڵکو پرۆسەیەکی داپڵۆسێنەر و دڕاندنەیه‌. ئەو خووە نەگلیسەیە کە هەم مایەی شەرم و شەرەفە هەم مایەی ڕسوایی و لەکەدارکردنی کەسێتیە.
مێژووی کورد لێوان لێوە لە حکایەتی تۆڵە و کرینەوەی شەرەف لە ڕێگای گانەوە، کەم نین ئەو چیرۆکانەی لەسەر بەزاندنی سنوری کشتوکاڵی، کەمێک ئاودێری، گوێبڕینی گوێدرێژەکان، حەزی نێوان کیژ وکوڕەکان هەموو ئەم پرۆسانە سوڵحەکەی بە گان کۆتایی هاتووە .
تاکی نێری ئێمە لە قۆناغی هەرزەکاریدا دەبێ پاڵەوانی جەنگاکان بن شۆرشگێربن قارەمان بن، کیژۆڵەکان دەبێ پاکیزە بن تا شەوی بوکێنی.
گەر دوو لەم ڕەگەزانە یاخیبوون و بریاریاندا ماچیک بگۆڕنەوە، ئیدی بەر نەفرەتی کۆمەڵگا و یاسا و ڕێساکان دەکەون، ئیدی دەبێ دوو عەشرەت سەرقاڵی کڕینەوەی شوناسی ناوگەڵبێ.
هەر بۆیە لە نێو کۆمەڵگا دوواکەوتوەکان پرۆسەی هاوسه‌رگیری زوو دەستپێدەکات و زوو لێی بێزاردەبن کاتێ دەگەنە تەمەنی پێگەشتوی تەواو دەیانەوێ دەیان ناوگەڵی تر ببینن.
تۆ دزی بکەیت پیاو بکوژیت ژن پارچە پارچە بکەیت هێنده‌ی گانێکی ئازادانە بۆخۆشەویستەکەت تاوانەکە قورس نیە و سزای گەل و کۆمەڵگای لەسەر نابێ! چونکە گان نابێ بە ئاشکراو بە ئازادی بكرێت، بۆیە ئەم پرۆسەیە بەرکەوتەی ڕەگەزەکان و چێژوەرگرتنی حەزەکان لای ئێمە بە تونێلێکی تاریکدا تێدەپەرێ بێ سرتە و بێ بۆن بە هەڵەپروزێ.
هێشتا قۆناغی چاوەڕوانی بەربووک کۆتایی نەهاتووە، تەنها شوین و جێگەی چاوەروانییەکەی گۆڕاوە!
لە یادمە زۆرینەی پیاوانی کڕیار لە چاوپێکەوتنەکاندا دەیان وت: گەر لەم شارەدا 100 ژنی تێدابێ 99 هی تۆبێ مەراقتە دانەکەی تریش بگێی!
گان گەر بە ڕێچکە سروشتیەکەی خۆیدا گوزەر نەکا، لە قۆناغەکانی تەمەندا ئەوا دەبێتە ئەو ئەنفلۆزا پڕ ڤایرۆسەی کە زۆرینە توش دەکات و بارگاوی بە گاینیان دەکات وەک هەمیشە دەرد و بەڵا و هۆکاری کوشتنەکان و ئابڕوو بردنەکان بووە هەردەبێ. لە کاتێکدا زۆرینەی نێرینەکان سەرەی بۆ دەگرن و دەبێ دەستنوێژێک لەو کەعبەیەدا بگرن. تا شۆرشی ئازادی گاین بەرپا نەبێ لەنێو تاکدا ئەوا ئەم دەردە نگلیسە زۆرینە دەگرێتەوە لەمێژە وتومە: نەبوونی ئازادی لە پارکی ئازادی، واتای گاین لە تاریکی و لاقەکردنی کیژۆلەکان لە ڕوناکی.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت