ناکام محمود گەڵاڵەیی: حکومەت و ئایندەی سیستمی پەرلەمانی کوردستان.

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

زیاتر لە حەوت مانگە لایەنە سیاسیەکان سەرقڵی پێکهێنانی حکومەتن، هەمیشە لەبەهانەی پێك نەهاتندا قسەیەك ئەکرێت کە ئەوترێت گرنگ کات نییە گرنگ پێک هاتنە.ڕاستە پێکهینانی حکومەتێکی فرەڕەنگ و دەنگ لەسەر بنەمای تەوافوقێک کە بەرژەوەندی گشتی تیدابێت خراپ نییە. بەڵام ئەوەی خراپە ئەم لایەنانە ئەوەی بۆی پێک نەهاتن بەرژەوەندی گشتییە، ململانێی لایەنەکان تەنیا لەسەر پشک و پۆست بووە، حکومەت لە قۆناغێکی خراپی یاسایی و ئابوری و کۆمەڵلایەتی و ئاسایشیدایە.
یاسا و دادگاکان ناتوانن ڕۆلی خۆیان بگێڕن و بێ متمانە بوون بەجۆرێک کە ڕێژەی کوشتن و تاوان زۆر زیادی کردووە. خێڵ و بنەماڵە و کەسەکان خۆیان سزای تاوانباران دەدەن و باند و گروپی مافیا ئاسا ڕۆژ بەڕۆژ ئاشکرادەبن، ئەمە لایەنیکی لاوازی ئەم حکومەتەیە لایەنێکی تری ئابوریە کە هێشتاقەرزداری موچەخۆران و کۆمپانیاکانە و کەیسی ڕادەستکردنی نەوت بە حکومەتی عێراقی یەک لا نەبۆتەوە.
پاش ئاشکرا کردنی ڕێکەوتنی لایەنەکان و پێکهێنانی پەرلەمان و دەستەکانی، پەرلەمان بڕیاری کاراکردنەوەی بۆ یاسای سەرۆکایەتی هەرێم دەرکرد کە بڕێارێکی نادروستە، سەیرە لەم وڵاتەدا گەربتەوێت لە بچوکترین دامەزراوەدا کار بکەیت دەبێت خاوەن بڕوانامەبیت کەچی بۆپۆستی سەرۆکی هەرێم پێویست بەبونی بڕوانامە ناکات. ئەوەی جێگەی پرسیارە چۆن پەرلەمان یاسایەکی لەم شێوەیە پەسەند دەکات..؟چۆن پەرلەمانتارەکان دەنگیان بەیاسایەکی لەم شێوەیە داوە، گڕینی سیستمی حوکمڕانی لەسەرۆکایەتیەوە بۆ پەرلەمانی هەنگاوێکی باش بوو، هەرچەندە ڕازی بونی پارتی دیموکرات پەیوەنی نەبوو بە فشاری لایەنکان و پڕۆژەیاسای سەرۆکایەتی هەریمەوە، بەڵکو هۆکارئەوە کەلیستی پارتی دیموکرات ئیستا زۆرینەی پەرلەمانەو لەتوانایدایە پەنجا کۆیەكی دەنگەکان کۆ بکاتەوە، ئەوەی سەیرترە ئەولایەنە سیاسیەی پێی وابوو سەرۆکایەتی بەکەسی نەخوندەوار ناکرێت ئێستا بەشێکە لەو شەرعیەتدانەبەویاسایە.
ئایندەی ئەم خولەی پەرلەمان باشتر نابێت لەخولەکانی تری پەرلەمان ئیستە سێکوچکەی پەرلەمانی پێکهاتوە کە هەر سێکیان بەلێن لەسەر پاراستنی یەکتری و بەرژەوەندیەکانیان دەدەن، پەرلەمان هێندەی کار لەسەر کارئاسانی بۆ ناڕۆشنبیری و ناشەفافیەت دەدات هێندەکار بۆ بنیاتنانەوەی ئەم کۆمەڵگا ماندووە ناکات، ئیمەی تاك متمانەمان نەماوە بەیاسا و دەستور و ئابوری خۆمان.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت