عوسمان عومەر: تەنگەى هورمز بەرەو کوێ.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

دواى ئەوەى ئەنجومەنى بالاى نیشتیمانى کۆمارى ئیسلامى ئێران بریارى کارنەکردن بە پەیماننامەى ئەتۆمى ڕاگەیاند و مۆلەتى ماوەى 60 ڕۆژى بۆ هەریەکە لە بەریطانیاو فەرەنساو ڕوسیا و چین و ئەلمانیا، کە پابەند بن بە پەیماننامە ئەتۆمیەکە لە هەردوو بوارى دارایی و بانکى دەرکرد، جارێکى تر گرژی ئاڵۆزیەکان لە نیوان ئەمریکا و ئێران توندتر بۆوە، بە هۆى ئەوەى ویلایەتەیەکگرتوەکان بڕیارى توند کردنى گەمارۆ ئابوریەکانى سەرئێرانى زیاتر کرد و ئەمجارە کار گەیشتە تەنگەى هورمزیش.
دروستبونى مەترسى و گرژى ئالۆزیەکان لە تەنگەى هورمزى نێوان ئەمریکاو ئێران ترس و دڵەڕاوکێى خستۆتە دلى دانیشتوانى ناوچەکە بەکوردستانى خۆشمانەوە لەترسى ئەوەى نەوەک پڕیشکى ئەو شەڕە لاى خۆشمان بگرێتەوە، چونکە هێزەکانى ئەمریکا لە عێراق بە فراوانى هەیە و لەکوردستانیش هەندێ جموجولیان هەست پێ دەکرێ بابزانین تەنگەى هورمز دەکەوێتە کوێوە:
بەعەرەبى مضیق هرمز و بەفارسى تنگە بە کوردیش هەروەها، دەکەویتە ناوچەى کەنداوى عەرەبى لەلایەک و لەلایەکى تر ئاوەکانى کەنداوى عومان و دەریاى عەرەب و دەریاى هیندى لە لایەکى ترەوە بەندەر عەباسى ئێران و پارێزگاى مسندمى عومان لەباشور.

بۆچى ناونراو هورمز:
ئەو تەنگەیە بەناوى هورمز ناونراوە، چونکە ناوەراستى مەملەکەتى کۆنى هورمز بووە و بەناوى یەکێک لەپاشا فارسەکانى ئەو سەردەمە ناونراوە. هەروەها ناوى دورگەیەکە لەکەناراوەکانى هەریمى موکران ئیستا سەر بە ئێرانە. هەروەها بەناوى تەنگەى ڕووبارى میتاب لەخاکى ئێران ناو دەبرێ.
پانى یا بەرینایی تەنگەى هورمز 50 کم(نزیکەى 21 میل دەکات) و لەتەنگترین شوێن 34 کم و قولیەکەى تەنها 60 مەترە و تواناى لەخۆگرتنى 20 تا 30 بارهەلگرى نەوتى هەیە و لەهەر 6 خولەکێکدا لە کاتژمێرێک, نزیکەى 40% نەوت لەسەر ئاستى جیهان لەوێوە تێپەر دەبێ:
• ساڵى 2016 رؤژانە 18،5 ملوێن بەرمل نەوت لەوێوە بەڕێ کراوە .
• ساڵى 2017 ڕۆژانە 17،2 ملوێن بەرمیل نەوت بەڕێ کراوە.
• ساڵى 2018 لەنیوەى یەکەمى 17،4 ملوێن بەرمێل نەوت بەڕێ کراوە.
ئێران رؤژانە 1،1 ملیۆن بەرمیل نەوتى پێدا بەڕێ کردوە، گەر هاتو ئەو گەمارۆیە توند بکرێ ئەوانە هەناردە کردنى نەوتى ئێران دادەبەزێ بۆ 200 تا 300 هەزار بەرمیل لە رؤژیکدا، بەوەش زیانێکى زۆر بە ئابورى ئێران دەگەیەنێت.
هەریەکە لە عیراق و کویت و سعودیەو ئیمارات و قەتەر ئەو تەنگە ئاویە بەکار دەهێنن بۆ هەناردەکردنى نەوت و هاوردەکرنى کەل و پەل و پێداویستیەکانى هاوولاتیانىیان.
گەر هاتوو ئەو کێشمە کێشەى نێوان ئەمریکا و ئێران بگاتە ئاستى جەنگ بیگومان وولاتانى کەنداو زیاتر زەرەرمەند دەبن بەهۆى بوونى چەند بنکەیەکى سەربازى ئەمەریکى، وەک عودەید لە قەتەرو وولاتانى ترى کەنداو. بەلام لەگەل ئەوەش چەند رێگایەکى تریش وەک جێگرەوە هەیە بۆ هەناردەکردنى نەوت و گازى شلى ئەو وولاتانە بەرەو ئەوروپا. لێرەدا پرسیارەکەم ئەوەیە، ئایا ئەمریکا بەرژەوەندى ولاتە ئەوروپیەکانى دۆستى دەخاتە مەترسیەوە بۆ بەرژەوەندى سیاسى و سەربازى و ئابورێ؟ ئایا وولاتە ئەوروپیە دۆستەکانى ئەمەى لێ قبوڵ دەکەن؟
لەکۆتاییدا دەلێم کەى ئەو چاوچنۆکى و کێشمەکێشەى ئەمریکا و ئێران کۆتایی دێت لە کۆنترۆل کردن و دەست بەسەردا گرتنى سەروەت سامانى گەلانى ناوچەکەو پشێوى نانەوە بۆ گەلان بۆ مەبەستى تایبەتى خۆیان.

تێبینى/ هەندێ لە زانیاریەکانم لە فۆڕن پۆلیسى وەرگرتوە.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت