دڵشاد مەجید: سوور دەزانن نافرن، کەچی بە سوپەرمانیان دەزانن.!؟

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

فاشلترین دوو کارکتەری سیاسی یەکێتی لەناو حکومەتەکەی پارتی، قوباد تاڵەبانی و دەرباز کۆسرەت رەسوڵ بوون، ئەم دوانە ئەوەندە زەعیف و بێ ئەرزش بوون.. یەکێتی گەیاندە ئەو ئاستە کەپارتی جگە لەکۆنترۆڵکردنی تەواوی جەمگەکانی حوکمرانی، بەڵکو ھەموو داھاتی ئەو حکومەتەکەی لەحزمەتی زۆنی زەرد بەکارھێنا.
کاتێ قوباد کرایە جێگری سەرۆکی حکومەت ، بە ئیرادەی خۆی وازی لەھەموو دەسەڵاتەکانی خۆی بۆ نێچیرڤان بارزانی ھێنا. دەسەڵاتی دامەزراندنی فەرمانبەرێکی نەما.. کەچی لەھەڵبژاردن داوای دەسەڵات و بەش و حوصەو شەراکەت لە بڕیاریاردانی دەکرد.!
دەربازی کوری کۆسرەت وەک وەزیری ئاوەدانکردووە، ئەوەندەی ئامادەی کردنەوەی پڕۆژەکانی ڕێگاوبانی زۆنی زەرد بوو، بۆ یەکجاریش بەناوی نەبوونی بوودجە و قەیرانی دارایی ڕۆژێک سەردانی چاڵ و کون وکەلەبەرەکانی جادەکانی زۆنی سەوزی نەکرد.. ھەر دوێنێ ئەم برادەرە (لە تەلەفزیۆنی ڕووداو) زۆر بەشان و باڵی نێچیرڤان بارزانی ھەڵدا، کەچی نێچیرڤان لەپاداشتی ئەو پیاھەڵدانە ھەموو فەرمانبەرو شوفێرو چاییچی و فەراشی باوکی لەسەرۆکایەتی ھەرێم دەرکرد.
ئێستاش گوایە یەکێتی بەنیازە بەم دوو سوپەرمانە بێ باڵە فاشیلانە کە نەک ناتوانن بفڕن، بەڵکو ناتوانن (بت..ن).. دەیەوێ پارسەنگی ھێز لەنێوان ھەردوو ھێزو ھەردوو زۆن بنیات بنێنەوە.
ئەم دووانە بۆنە مایەی نەک بێ ئومێدکردنی خەڵکی یەکێتی بەڵکو بێ ئومێدکردنی تەواوی خەڵکی کوردستان.
ئەو نائومێدیە وای کرد کە ڕۆژ لە دوای ڕۆژ دابڕان و کەلێن و درز لە نێوان قاعیدەو قیادەی یەکێتی گەورەتر بێ! تا ئێستا ئەوە قاعیدە داماو خێر لەخۆ نەدیوە، لەچاوەڕێی گۆدۆ دابێت و ، نازانێت قیادەکەی چۆن بیر دەکاتەوەو پلان و بەرنامەی چیە!
بۆیە بەردەوام قاعیدە بەدوای فریادرەسێک یا سوپەرمانیک دەگەرێ،کە ببێتە مایەی لیک ئێگەیشتن و لیک نزیکردنەوەی ئەو دوولایەنە!
بۆنموونە پێش هەڵبژاردنەکانی 2014 گرەوێکی زۆریان لەسەر دکتۆر بەرهەم دەکرد کە ئەو سوپەرمانەیە دەتوانی یەکیتی هەڵسێنێتەوە، کەچی بۆن و نەبوونی ئەو کەسە لەناو حزب،بەتایبەتی دوای دەست لەکارکێشانەوەی، نەبووە مایەی هەڵسانەوەی یەکێتی… ھەروەھا ھاتنەوەشی.!
ئێستاش کادیرانی یەکیتی دەیانەوی دیسانەوە قوباد وەک سوپەرمانیک و فیریاڕەسێک ووێنا بکەنەوەو کەئەمجارە لە جیاتی جانتا ھەڵگر، دەبێتە جانتا فڕێ دەر.. کەچی نازانن ( المجرب لا یجرب.!) واتە ئەوەی تاقی کراوەتەوە جارێکی تر تاقی ناکرێتەوو.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت