زمناکۆ محمد محمود: بەنداوی بێخمە.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

زیاتر لە شەست ساڵە بەنداوی بێخمە چاوەڕێی ئەوەیە خۆر ببینێت و توێنێتی عێراق بشکێنێ، عێراق لەو ماوەیەدا سیستەمی پادشایی و دەسەڵاتی حیزبی بەعس و قۆناغی دوای ئەو ڕژێمەشی تێپەڕاند بەبێ ئەوەی بتوانێت ئەو ڕێگا جارەیە بۆ گلدانەوەی ئاو بکاتە کردار.

بەنداوی بێخمە دەکەوێتە کوێوە؟
بەنداوی بێخمە کەوتۆتە نەحیەی خەلیفان لە دووری 60کم لە باکوری ڕۆژهەڵاتی شاری هەولێر دوورە.
بیرۆکەی دروست کردنی بۆ کەی دەگەڕێتەوە؟
پێکهێنانی لیژنەیەک لە شارەزاو پسپۆڕانی بریتانی وعێراقی لە بواری دروستکردنی بەنداو دیاریکردنی شوێن و ئاست و قەبارەی گلدانەوەی ئاو جۆری بەردو خاک و سیفاتە جیۆلۆجیەکانی. پاشان لەساڵی 1953ز دا لەلایەن دەستەیەکی شارەزا لە ئەندازیاری کۆمپانیای هزرا(MWH) ی ئەمریکی دەستکرا بەتوێژینەوەی کاری لیژنەکەی ساڵی 1937پێشبینیکردن و هەڵسنگاندنی سیفاتی جیۆلۆجی خاکەکەی و ڕادەی شیاوی ئەو ناوچەیە بۆ دروستکردنی ئەو بەنداوە،ئەم لێکۆڵینەوانە بەردەوام بوون تا ساڵی 1979دوا ڕاپۆرتی لەبارەی هەڵسەنگاندنی و دیاریکردنی لایەنی ئەرێنی و شیاوی شوێنی جوگرافی وجیۆلۆجییەکەی ئامادەکراو بڕیاری دانانی بناغەی بەنداوەکە درا.

چی کۆمپانیایەک دەستی بە دروست کردنی کرد؟
لەساڵی 1979داو لەسەتای دەسەڵاتی حیزبی بەعس دا کۆمپانیایەکی ژاپۆنی گۆڕانکاری لە نەخشەی بەنداوەی بێخمەدا کرد،لە هەمان ساڵدا کارکردن تێیدا دەستی پێکرد، لەماوەی شەڕی عێراق ئێراندا کارکردن تێیدا ڕاوەستا تالەساڵ1988دا لەلایەن کۆمپانیایەکی تورکی و یوگسلاڤی ئەوکاتات دەستکرا بە کاری بنیاتنان و دروستکردنی بەنداوەی بێخمە، بەردەوام بوو تا ساڵی 1991پڕۆژەکە وەستێنرا بەهۆی سزای نەتەوەیەکگرتووەکان لەسەر دەستێوەردانەکانی عێراق لە کوێت ولاوازبوونی ئاسایش لە ناوچەکە تا ئەو کاتە %35کارەکان تەواوبوون.

ئەم بەنداوە دەکەوێتە سەر چی ڕوبارێک؟
بەنداوی بێخمە دەکەوێتە سەر زێی گەورە یەکێکە لە گرنگترین ئەو ئاوەڕۆیانەی دەڕژێنە ڕوباری دیجلەوە، ئەم ڕوبارە لە باکوری کوردستانەوە لەنزیک دەریاچەی وانەوە هەڵدەقوڵێ و بەرەو ناو خاکی باشوری کوردستان ڕۆدەجێت، درێژی ئەم ڕوبارە لە سنوری باشوری کوردستانەوە تا دەڕژێتە ناو ڕوباری دیجلەوە نزیکەی 230کم، ڕێژەی تەوژمی ئاوەکەی نزیکەی 13.5ملیارمتر سێجا بوو لە ساڵێکدا پێش بنیاتنانی پڕۆژەی گاپ لە تورکیا، پاشتر ئەو تەوژمەی بۆ 8.5ملیار متر سێجا کەمبووە، ئەگەری ئەوەش هەیە پاش تەواو بوونی بەنداوی (ئەلیسو) پڕبوونی ڕادەی تەوژمی ساڵانەی ئەم ڕوبارە بگاتە 7ملیار متر سێجا، کە ئەمەش ڕاستەو خۆ ناڕاستەوخۆ زیانی بۆ باشووری کوردستان دەبێت.

توانای گلدانەوەی بەنداوەکە چەندە؟
وابڕیار بوو پڕۆژەکە لە ساڵی1992تەواوبکرایە، ئەگەر تەواوبکرایە هیچ بەنداوێک لە عێراق توانای گلدانەوەی ئەو بڕە ئاوەیان نیە، قەبارەی گلدانەوەی ئاو تا نزیکەی 14ملیار متر سێجا هەیە، درێژی بەنداوەکە600متر پانیەکەی128متر بەرزیەکەی230متر.

ئامانج لە دروست کردنی بەنداوەکە؟
ئامانج لە دروست کردنی بەنداوەکە بەرهەمهێنانی 1.500مێگاوات کارەباو ڕێکخستن و ڕێگری لە دروست بوونی لافاو بوو، لەئێستادا هیچ بەنداوێک لە عێراق توانای گلدانەوەی ئەو بڕە ئاوەیان نیە، هەرێمی کوردستان بە هەرسێ بەنداوی دهۆک ودەربەندیخان و دوکان توانای گلدانەوەی 7بۆ8 ملیارمتر سێجایان هەیە لەکاتێکدا هەرێم پێویستی بە 10ملیار مەتر سێجا ئاو هەیە، بەنداوی بێخمە توانای گلدانەوەی 14ملیار مەتر سێجای دەبوو.

دوای ڕاپەڕین چی بەسەر کەل پەلی بەنداوەکەدا هات؟
لەدوای شەڕی کەنداو ڕاپەڕینی خەڵکی کوردستان چیتر دەسەلاتی حکومەتی بەعس بەسەر بەنداوەکەوە نەما، بڕی 175ملیۆن دۆلاری ئەمریکی کەلوپەل لە پڕۆژەکە دزرا ئەمەش ناو برا بە تاڵانکردنی بێخمە.
بەرپرسانی کورد لەجیاتی بوژاندنەوەو تەواوکردن پڕۆژەکە، کەرەستەکانیان بە ئێران فرۆشت و ئێرانیش هەر بەو کەرەستانە بەنداوی بۆ رتنەوەی ئاولە باشوری کوردستان دروستکرد، وەکو گلدانەوەی ئاو لە ڕوباری ئەڵوەندو سیروان و ژێر ئاوکەوتنی کانی بڵ.

ڕێگرەکانی بەردەم جێبەجێنەکردنی؟
بەنداوی بێخمە کە لەسەرەتاکانی سەدەی ڕابردوو نەخشەو پلانی بۆ دانراوە هیچ پلانێکی بۆ دژایەتی کورد نەبووەو گەشەیەکی زۆریش بە ئابووری ناوچەکە دەگەیەنێت و ئەگەرەکانی وشکە ساڵی ئەگەر ڕووبدات کەمدەکاتەوە و بووژانەوەیەکی سەرتا سەری بۆ سەر هەرێمی کوردستان دەبێت، بەڵام چەند شتێکی تر کرانە بیانوو بۆ ڕێگری لە دروستکردنی بەنداوەکە وانە ڕاگوێزانی نزیکەی 20هەزار کەس لەشوێنەکانیان کە پێک دەهاتن لە زیاتر50گوند و ئەگەری نزیکبوونەوە ئاستی ئاو لە ئەشکەوتی شانەدەر.
لەدوای دروستبوونەوەی حکومەتی عێراق لە 2003تا2008چەندین جارحکومەتی بەغداد شاندی ناردووە بۆ وتووێژ لەسەر پڕۆژەکەو دەستپێکردنەوەی لەساڵی 2008بڕی 33ملیۆن دۆلاری ئەمریکی خەرجکرا بۆ بەردەوامیدان و بنیاتنانی بەنداوەکە، بەڵام بۆ تەواوکردنی بەنداوەکە 2,600ملیار وشەش سەد ملیۆن دۆلاری پێویستە بۆ تەواوکردنی، لە 2007حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند نیازی تەواوکردنی بەنداوەکەی بێخمەیان هەیە، بەمەبەستی گلدانەوەی ئاو و بەرهەم هینانی کارەبا، بەڵام لەگەڵ سەرهەڵدانەوەی وشکە ساڵی ساڵی2008حکومەتی عێراق گلەی دەربڕی و دروستکردنی بەنداو بە مەترسی زانی لەسەر کەمبوونەوەی ئاو لەباشوری عێراق، هەروەها هۆکاری داپۆشین و مەترسی لەسەر ناوجەی بارزان ئەمە هۆکاری سەرەکی دەبینرێت بۆ جێبەجێنەکردنی ئەم پڕۆژەیە، لە ئێستادا هیچ هیوایەک نیە بۆ جێبەجێکردنی .

 

 

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت