دکتۆر کەمال میراودەلی: دۆڕان لە ئەستەمبول، تێشکان لە تورکیا. چارەنووسی ئەردۆگان لە ئەستەمبولەوە بۆ ئیدلیب – بەشی پێنجەم.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

ئایا تێشکانی ئەردۆگان لە ئەستەمبول لە بەر ئەوەیە ئیمامئۆغڵۆ دەبێ بە سەرۆکشارەوانی ئەستەمبول؟
نەخێر: هیشتا لە رێگای یاسا کە بەدەست دەسەلاتەوەیە و لە ڕێگای ئەنجومەنی شارەوانییەکان کە زۆربەیان هاوپەیمانی ئەکەپەن، دەتوانێ ڕێگەی لێبگرێت.
ئەوەی ئەردۆگانی کوشت ژمارە یە. ئەمجارە سەدی یەک و نیوە یەک و یەکونیو نەبوو. وەک سەرکەوتنەکانی خۆی. ئەمجارە سەدی نۆ بوو. ئەمجارە سەرکەوتنی ئیمامئۆغلۆ لە 13000 دەنگەوە بوو بە 800,000 دەنگ لە %85 دەنگدەری ئەستەمبول. ئەو گەڕەکەی بۆخۆشی لێیدەژی دژی ئەو دەنگی دا. ئەمە ئەردۆگانی چەک کرد، هیچی بەدەستەوە نەما تەسلیمبوون نەبێت، هیچ نەماوە بیکات خۆخەریککردن و تورکیا خەریککردن بە کیشەکانی دەرەوە نەبێت. دوژمنایەتی کورد گەیشتە دوا تنۆکی هەڵچۆڕاندن و چیدی دادی نادا، دەنگی حیزبی فاشیستی بەخچەلیش کە لە جەوهەردا دەنگی دژەکوردە دادی نەدا. ڕەنگە ئەمجارە لەگەڵ قوبروس خۆی تاقیبکاتەوە. خۆ کێشەی ئێس 400 و ئێف 35 یش هەر گەرمە!

چۆن بوو؟ چۆن وای لێهات؟ چ روودەدات؟ ئەمەی خوارەوە شیکارییەکی پرۆسە و پرسەکانە.

( 1 )
خەتی سووری ئەستەمبول
لە زنجیرە وتارەکان دەربارەی چارەنووسی ئەردۆگان یەکەم وتار دەربارەی ئەستەمبول بوو- وتم: ئەردۆگان ئەنجامەکە قبوڵ ناکات و بە هەر شێوەیەک بیلوێنێ دەیەویت پێچەوانەی بکاتەوە: وا دەرچوو. ئەو کۆمەلە هۆکارەشم شیکردنەوە کە وا دەکات لە دووبارەی ئەستەمبوڵدا، خراپتر لە جاری پێشوو بیدۆڕینێت.
ئابووریی و بازاڕ و لیرە، دەنگی کورد، ژیانەوەی ‌هێزەکانی ئۆپیزیسیۆن و جۆرە هاوپەیمانییەکی ئاشکرا و نهێنیی لە نێوانیان، هەڵە و هەڵەشەیی و دیکتاتۆریەتی نەرجسیی ئەردۆگان، و لە هەموویان گرنگتر و راستەوخۆتر : حیسابی ژمارەی دەنگدەران.
ئاماژەکانی هەڵبژاردنی پێشووی شارەوانییەکان ئەوەی دەرخست، هەموو هێزە سیاسییە کاراکان بە شێوەیەکی کاتییش یان دەرفەتخوازیی ناچاریش بێت بۆ بەرامبەریی ئەردۆگانیزم [ دیکتاتۆریەتێکی تێکەڵی فاشیزمی نەتەوەیی و گەوادیی ئیسلامیی و فەسادیی بنەماڵەیی] چالاک بوونەوە:
دۆڕاندنی ئەنکەرە وەک بنکەی دەوڵەت و ڕەمزی نێوەند و کەلتووری سیاسیی تورکیا، دۆڕاندنی ئەستەمبول وەک فەزای ئابووریی و بازرگانیی و هێزی سەرمایە و سەودای گلۆبالی.
دۆڕاندنی ئەزمیر وەک بنکەی ئەتاتۆرکیی عەلمانیی
دۆڕاندنی ئامەد/ دیاربەکر وەک بنکە و ڕەمزی ناسیۆنالیزم و هەڵوێستی نەتەوەیی کورد لە تورکیا
واتە یەکخستنی ‌هێزی سیاسیی ئابووریی عەلمانیی تورک و نەتەوەیی کورد دژ بە ئۆتۆکراسیی – تیۆکراسیی سوڵتانیی.
لە پاڵ ئەمانە چالاکبوونەوەی هێزی سیاسیی گەنجانی ئازادیخوازی کوڕ و کچ.. ئەم هێزانە بۆ ئەوە هەڵنەستاونەوە دوایی بتوێنەوە یا بڕەوێنەوە یان بخەونەوە.
هێشتا ئەردۆ بە تەمای هێزی کۆنەپەرستی ئیسلامییکراو بوو کە پتر خۆی جۆش داو هەر نەبێت بە بیست سیی هەزار دەنگی زیادە لە بۆسفۆری ئەستەمبول بیپەڕێنێتەوە. بەلام ئەم هاوارە سواو بوو، ڕیسواکراو بوو، تەمەنی تەواو بوو. ئەوسا درەنگ وەخت ویستی کورد بەکار بێنێت کاتێ تێیان گەیاند: ئەوەی کوچکی بە جەرگی دادا دەنگی ئەو کوردە بوو کە شەو و ڕۆژ چەندین ساڵە هاواری کوشتن و بڕین و وێرانکردنیان دەدا. ئەمەش وەک پاشتر باسی دەکەم، کوچکەکەی تەنیا زلتر و بە زەبرتر کرد.

( 2 )
بڕیاری دووپاتە-هەڵبژاردنەوە
بڕیاری دووبارە هەڵبژاردنەوە بێوێنە بوو لە مێژووی تورکیا و بە هەڕەشەیەکی جددی بۆ دوا بنکەی دیمۆکراسی تورکی واتە هەڵبژاردنی ئازاد دانرا، ئەمە وای کرد تەنانەت کۆنە هاوڕێی دامەزرێنەری ئەکەپە وەک عەبدوڵلا گوڵ و داود ئۆغلۆ بەدەنگ ‌بێنێت. بە توندی ڕەخنەیان لە ئەردۆگان و لە هاوپەیمانیی ئەکەپە لەگەل حیزبی ناسیۆنالیستی باخچەلی گرت و ختووکە و خەبەری حیزبێکی نوێ خۆی دەرخست.
ڕاستیی هەموو ئەو هێزانە و مرۆڤانەی باوەڕ و باکیان بە دیمۆکراسی تورکیا بوو گەیشتنە ئەو ئەنجامەی ئەوە دوا جەنگە بۆ پاراستن و مانەوەی دیمۆکراسی تورکیا.
هەڵبژاردنی ئازاد تاکە دەماری نیوەماوی دڵی دیمۆکراسی تورکیایە، گەر ڕێگا بە ئەردۆگان بدەن دوای کۆنترۆلی سوپا، دادوەریی و یاسا و میدیا و ئابووریی و ئیدارەی دەوڵەتی و پەکخستنی هەموو دامودەزگا سیاسیی و دیمۆکراسییەکان، لە سەپاندنی ئۆتۆکراسیی و ئایدیۆلۆجی تێکەڵ لە ئیخوانیی و شۆڤێنیزمی نەتەوەیی و فەسادی خێزانیی مافیاییدا بەردەوام بێت و ماف و پرۆسەی هەڵبژاردنی ئازاد و پرۆسەی هەڵبژاردنی دیمۆکراسی سەربەخۆ و یەکسانیش، لە ناو بەرێت و لە باربەرێت– ئەوا تورکیا دەکەوێتە هەڵدێری بێخۆگرتنەوەی دیکتاتۆریەت و فاشیزمیی تاکپەرستیی و هەڵوەشانەوەی خودی بنەما ئەتاتورکییەکانی دەوڵەتی تورکیی.
بەڵێ: دوای ئەو هەموو فیتنە و فەرتەنە و تەون و تاوانانەی ئەردۆگان، دووبارە کردنەوەی هەڵبژاردنی ئەستەمبول بەخت بوو بۆ تورکیا، بانگەواز بوو بۆ هەستانەوە، تەنیا پێویستیی بە دەنگێک و ڕەنگێک و ڕوویەکی نوێی گەشبین و ڕوون و بوێر بوو کە هیوای ئەم هەستانەوە بنوێنێ: ئیمام ئۆغڵۆ گەنجێکی ئازا و زانا بە ئەزموون و باوەڕ بە خۆ بوو ئەم دەموچاوە هیوابەخشەی بە خەڵک ناساند. ئیمامئۆغلۆی گەنج و هەڵگری هیوای ئایندەهاتوو، بەرامبەر بینعەلی ێلدریمی کۆنەکادێن و نوێنەری رابردووی بەسەرچوو کە ئەردۆگان وەک گاشەبەردی قورس و بناغەیەکی بیناسازیی ئەستەمبوڵ و سەرەکوەزیرانی پێشووی هاوڕێی سەرکەوتنەکانی، پێشکەشی کرد.
دیارە کە ئەکرەم ئیمامئۆغلۆ م دەبینی دڵم دەسۆزی. ئەم کابرایە ڕاستە ئازایە، وتار بێژێکی شارەزایە، مۆدێرن دیارە، بەلام لە کاریزمایی و ئازایی و شارەزایی و باوەڕبەخۆیی و جوامێریی و حەماسی نەتەوەیی و کاریگەریی ناگاتە قولەقاپی دەمیرتاشی ئێمە.
ئای کە دەمیرتاش ئازاد دەبوو، لە ئەستەمبوڵەوە تا ئامەد چۆن عەرشی ئەردۆگانی هەڵدەتەکان! بەلام دەنگی دلێری خۆی هەر گەیاندە دەنگدەرانی کورد: گەرمتر دژی فاشیزم دەنگ بدەن!
ئاوا داگیرکەری فاشیست رێگای دەرکەوتن و سەرکەوتنی سەرکردە و پاڵەوانانی ڕاستەقینەی کورد دەگرێت هەر لە ئۆجەلانەوە تا دەمیرتاش تا دەیان، بەڵکو سەدان سەرکردەی گەنج و تەمەندار کە تەنیا لە ڕێگای سیاسەت و خەباتی شاریاریی و سیستمی دیمۆکراسی تورکیاوە تا ئەو ئاستەی یاسا ڕێگایان دەدات و بە یاسایی، خەباتیان بۆ مافی سیاسیی نەتەوەکەیان دەکرد، بەلام ڕاوەدوونران، دەرکران و لە زیندان هاخنران.
ئەمە وەڵامە بۆ ئەو گەواد و لەشفرۆشە ئەردۆگانییانەی کە دەڵێن تورکیا لەبەر پەکەکە و شەڕی چەکداریی دوژمنایەتی کورد دەکات، تورکیا لە بەر کوردبوون دوژمنایەتیی کورد دەکات. لە بەر ناوی کورد و کوردستان دوژمنایەتی کورد دەکات. لە بەر خاک و خۆڵ و خوێن و ئاو و کەژی کوردستان دوژمنایەتیی کورد دەکات. بۆ دروستنەبوونی دەوڵەتی کوردیی و نەگەیشتنی کوردی راۆژاوا بە دەریای ناوەراست پیلانی جێنۆسایدیان بۆ دادەنێت.
ئەو زۆڵە کوردانەی کە تورکیا لە باشوور و رۆژاوا و رۆژهەلات، قبوڵیان دەکا، دەزانێ زۆلن و بە کردەوە کورد نین بەلکو تەنیا قاحبەیەکی تورکیین کە بە ئارەزۆی خۆی سەودایان پێوە دەکات و هەر کاتی بیەوێت لە قاحبەخانەکانی ئەستەمبول دەیانفرۆشێت.
جا ئەو زۆلەکوردانە، وا باشە باش بزانن کە ئەردۆگان وەک قاحبە قبوڵیان دەکات و شەرەفی گەوادبوونیان پێدەدات، ئەمە تەنیا لە بەر پەکەکەیە. گەر پەکەکە نەبێت وەک قاحبەی ئێکسپایەر لە شەقامەکانی ئەستەمبول خوێڕییان دەکات. ئەمە وەک حەقیقەتێکی مێژوویی سیاسیی و جوگرافیی دەڵێم بە بێ ئەوەی ئەوە بگەیەنێت کە هەموو سیاسەتەکانی پەکەکە دروستن.

( 3 )
دووبارە دۆڕانی ئەردۆگان
هەموو دیاردەکان وایان دەردەخست ئەردۆ خراپتر دەدۆڕێ.
تاکە شتێک کە ئەردۆگان دەیتوانی بیکات ئەم ئەنجامە نەیەتە دی ئەوە بوو تاکە دوا کۆڵەکەی دیمۆکراسی تورکی لە بنبێنێت ئەویش خودی پرۆسەی یاسایی هەڵبژاردن خۆیەتی. واتە بە ئاشکرا فێڵ و ساختەیی بکات، ئەمە شتێکی نامۆ نییە لای ئەردۆگان، بە ئاشکرا بە دەیان هەزار دەنگ لە کوردستان لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتییدا ساختەییان کرد، و بە ئاشکرا بە حیزبەکەی و حیزبی نەتەوەیی فاشیستی باخچەلی، لە کۆبوونەوەیەکی نهێنییدا کە ئودیۆکەی ئاشکرا کرا، دەلێ: [لە ناوچەی کوردیی [ چیتان پێدەکرێ بیکەن و مەهێڵن هەدەپە دەربچن].
بەڵگەکان نیشانی دەدەن کە تەنیا بە ساختەیی و زۆرکاریی و ریگەگرتنی تاوانکارانە لە کوردستان، ئەردۆگان توانی لە ڕیفراندۆمی سەرۆکایەتییدا سەرکەوتن بە ڕێژەیەکی کەمتر لە %2 بەدەست بێنێت ئەوساش لە ئەستەمبول، کە دەنگدەری کورد لەوێدا ئازاد بوو، دۆڕاندی.
لایەکی تریشی دەستدرێژییکردنە سەر دیمۆکراسی دیسان لە کوردستان بوو: هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان بە فەرمانی سوڵتانیی و ڕیگەگرتن لە سەرۆکی شارەوانییەکان بچنە سەر کارەکانیان و دانانی قەییوم لە جێگەیان. دوای 17 رۆژ لە دەستبەکاربوونی ئیمامئۆغلۆ ئەمەشی لە ئەستەمبول کرد، بەلام ئەستەمبول تورکیای بچووکە و کوردستان نییە و بۆی ناچێتە سەر!

دیارە هەر ئەم دووبارە-هەڵبژاردنە چارەنووسسازە لە ئامەد و کوردستان بایە، ئەردۆ بە ئاسانی ئەمەی دەکرد ئەمەش لە بەر ئەوە بوو حیزبە تورکەکانی ئۆپۆزیسیۆن هەر شتێک دژی کورد بێت با سەد جار دژی دیمۆکراسیی و شەرعییەتیش بێت، قبوڵیان دەکرد و گوێیان نەدەدایە واتە بانێک و دوو هەوا، دەوڵەتیک و دوو سیستم، و دیمۆکراسی تورکیی قەت بە راستیی جگە لە کاتی هەڵبژاردنە سنووردارکراوەکان کوردستانی نەگرتۆتەوە.
بەلام ئەمجارە ئەوە ئەستەمبولە، پایتەختی ئابووری کۆسمۆپۆلیتیی و 15 ملیۆن کەس و دە ملێۆن دەنگدەری تێدایە گەورەترین و گرنگترین دڵی ئابووریسازیی و سیسەتکاریی تورکیایە، پردی بەستنەوەی بە ئەوروپایە، چواریەکی وەبەرهێنانی تورکیا ئەم شارە هەڵیدەڵوشێ و سێیەکی ئابووریی 748 ملیار-دۆلاریی تورکیا پێکدێنێت.
the city absorbs a quarter of all public investment and accounts for a third of the country’s $748 billion economy
بە کورتی تورکیایە بە بچووکیی و بە گەورەیی، بە نموونەیی و فرەنەتەوەیی و کەلتووریی و هێزی گەنجانی مۆدێرنخواز و عەلمانیی، و دەستومەچەکی بە زەبری کورد. لە ئەستەمبول ئەردۆگان ناتوانێت نە تاوانکارانە دژ بە یاسا دەستبخاتە ناو پرۆسەی هەڵبژاردنەوە، نە دەشتوانێ بۆ جاری دووەم ئەنجامەکە هەڵبوەشێنیتەوە و قەییومی خۆی لێقایم بکات!

( 4 )
هەوڵدان بۆ زیندانییکردنی ئیمامئۆغڵۆ
بێگومان ئەمەی دوایی هێشتا بژاردەیەک بوو لای ئەردۆگان.
هەر دوو ڕۆژ پێش هەڵبژاردن وتی: ئەو ئەکرەم ئۆغڵۆیە تاوانکارە، جنێوی بە والییەک داوە، سەریش کەوێ دەبێ دادگایی بکرێت و زیندانیی بۆ ببڕدرێتەوە، ئەمەش رێگای نادات ببێتە سەرۆکی شارێکی وەک ئەستەمبول. بەراوردی ئەم هەلوێستەی لەگەل خۆی کرد کە لە سالی 1998 دا لە ئەنجامی خوێندنەوەی هۆنراوەیەکی ئیسلامیستی فاشیستیدا، موحاسەبە کراو خرایە زیندانەوە!
جگە لەمەش وەک سەرسەرییەک هیچ جۆرە هیرشێکی شەخسی نەما نەیکاتە سەر ئیمامئۆغلۆ. تەنانەت تاوانباری کرد بەوەی عەلمانییەکی توندڕەوە و ئیسلامەتیی لە ئەستەمبوڵ ڕیشەکێش دەکات، تێرۆریستێکی فەتەیی [فەتحوڵلاگوڵەنیی] یە و لە کۆدیتاکەدا هاوکارییان بووە، یۆنانییە و تورک نییە بەڵگەش لاپەڕەیی یەکەمی رۆژنامەیەکی یۆنانیی بوو کە سەردێڕی هەواڵەکەی ئەوە بوو: یۆنانییەک ئەستەمبوڵ دەگرێتەوە. ئیمامئۆغلۆ لە ترابزۆن شارێکی سەر دەریای ڕەش دایک بووە کە زۆربەی یۆنانیی بوون.[بەڵام ئەردۆ لەوەدا بەرواردی نەکرد کە خۆشی بەڕاستی تورک نییە و بە دانپێداهێنانێکی خۆی لە جۆرجیا لە سالی 2003دا ئەو جۆرجییە و باپیرەگەورەی جۆرجین و لە گوندێکی جۆرجی بە ناوی باگاتا کە ئێستا لە ئۆسێتای خوارووە [ ئەو بەشەی روسیا لە 2008 داگیری کرد و کردی بە ناوچەیەکی ئۆتۆنۆمی] لە دایکبوون. بروانە ویکیپیدیا]
کەواتە ئەردۆگان ئەمەی بە جددی بوو: ئیمامئۆغڵۆ دووبارەش بیباتەوە، نایباتەوە چونکە کوفرکەرە، جنیفرۆشە، فەتەیی یە و تورک نییە! جێگەی زیندانە نەک کۆشکی شارەوانی ئەستەمبوڵ!.
بەلام جارێكی تر دەیڵێینەوە؛ ئەمە ئەستەمبوڵە و ئیمامئۆغڵۆ پرسی کەسێک نییە فەتەیی و یۆنانیی بێت یان نا، پرسی دوا بناغەی لەقیوی دیمۆکراسی تورکیایە، دڵنیام کە تەنانەت هاوڕۆحەکەی ئەردۆگانیش بنعەلی ێلدریم خۆشی بەوە ڕازینەبووە کە جاریكی تر بکرێتەوە بە سینەما و هۆکاری شەرمەزاریی کودێتاکردن بە سەر دیمۆکراسی تورکییدا: ئەوە عەبدوڵلا گول و دادوئۆغلۆ و باباجانیش لە کەمین دان . ئەستەمبوڵیش بە لافاوی گەنجەکانییەوە حەتمەن دەخرۆشێ .. ئەردۆگان بە ناچاری زۆر بە ناچاری ملی شۆڕكرد: پیرۆزبایی لە ئیمامئۆغڵۆ دەکەم!

( 5 )
بەڵام دیسان ئەوە کورد بوو پشتی شکاند
دەوڵەتێکی گەورەی 80 ملێۆنی وەک تورکیا و خاوەنی 80 سال حوکمی عەلمانیی مەحاڵە بۆ دواوە بگەڕێتەوە، مەحاڵە حوکمی دیکتاتۆریی تیۆکراسیی سوڵتانیی قبوڵ بکات، مەحاڵە بە بێ پرۆسەی دیمۆکراسی ساغ و دامودەزگا و موئەسسەسات و بنسازیی دیمۆکراسی کارا و حوکمی یاسا، وەک دەوڵەتێکی کراوە بۆ جیهان و ئاتاجی سەرمایەڕاکێشان و وەبەر‌هێنانی دەرەوە، کار بکات و نەبێتە ئاژاوەی دەوڵەتی فاشیل. بۆیە دەنگدان و پرۆسەی دیمۆکراسیی تورکیا دەمێنێت، کوردیش وەک هێزێکی ژمارەیی روولەزیادکردن وەک هێزێکی دیمۆکراسیی قورس و کاریگەر و چارەنووسساز دەمێنێتەوە. پێویستە کورد ئەم ‌هێزە بۆ خۆی و وەک پەیامەکەی ئۆجەلان روونی کردوە بۆ [هاوپەیمانی دیمۆکراتیک] بەکاربێنیت، واتە هاوپەیمانییەکی دیمۆکراسی سیاسیی کە دەنگ و ‌هێزی کورد خزمەتی پرۆسەی دیمۆکراسی تورکیا و لەگەڵیان ئامانجە نەتەوەییە فیدرالییەکانی کوردستان لە دەستوورێکی نوێدا بکات. دەیان دیراسەی تورکەکان خۆیان دەربارەی هەڵبژاردنی پێشووی ئەستەمبول هەیە کە دانیپێدادەنێن و دەری دەخەن دەنگی کورد فاکتەری سەرەکی دۆڕانی ئەکەپە بوو. ئەکەپە ئەمەی دەزانی. لە کاتێکدا سوپاکەیان هێرشی بۆ سەر تەلڕەفعەت لە رۆژاواو بۆ سەر خواکورک لە باشور دەکرد، درەنگوەخت بە ئەردۆگان خۆشیەوە هەولیان دا سیناریۆی سەردانی ئۆجەلان و سەردانی ێلدریم، کە خۆی گەوادێکی کورد و کوردێکی گەوادە، بۆ ئامەد، و بەڵینی بەردانی سەلاحەددین دەمیرتاش — بۆ سەندنەوەی دەنگی کورد و دەربازکردنی ئەردۆگان لە چاڵی ئەستەمبول، بەکار‌‌بێنن،، بەلام بێسوود و دژەکار ودژەئامانج بوو. ئۆجەلان ڕێبەرانە و ئەوپەڕی دیپلۆماسییانە داوای بێلایەنیی [ وەک هەڵوێستی فەرمیی] کرد واتە بێ هاوپەیمانیی دیمۆکراتی فەرمیی کە حیزبەکانی تورک خۆیان بە بەرنامەیەکی دیمۆکراسیی و مافی نەتەوەیی کورد ببەستنەوە، نابێت هەدەپە و کورد بە ڕەسمی لایەنگیریی ڕابگەیەنن. لە لایەکی تریشەوە قارەمانی کورد دەمیرتاش بە بەڵینی بەردانی خۆی کە رەنگە مسۆگەریش بوایە، شلی نەکرد و دەنگی دلێری گەیاندە هەموو کورد: دژی فاشیزمی ئەکەپە دەنگ بدەن.
ئەوەتا بە رای دەزگایەکی هەرەسەنگینی جیهانیی وەک بلومبورگ، دیسان ئەوە دەنگی کوردبوو لە ئەستەمبوڵ کە پشتی ئەکەپەی فاشیستی شکاند.
جاگان کۆج و سالجان هاجائۆغلۆ لە بوولمبرگ لە 24 ی حوزەیرانی 2019 دا دەنووسن:
[[ هۆکارێک کە تەرازووەکەی ئەوەندە بە قورسیی بە قازانجی ئیمامئۆغلۆ شکاندەوە دەنگی کورد بوو… هەندی دەنگی کورد دەوریان لە هەڵبژاردنی مارتدا هەبوو.. بەلام بە درێژایی حەفتەی ڕابردوو ، ڕێبەری زیندانییکراوی هەدەپەی سەربەکورد، سەلاحەتتین دەمرتاش، بانگەوازیی لە هەوادارنی خۆی کورد کە پشتگیریی لە ئیمامئۆغلۆ بکەن. گیزەم کۆناک ، تەمەن 26 ساڵ، کە پێشتر دەنگی بۆ هەدەپە دابوو، وتی” [ ئم پیاوە [ئیمامئۆغلۆ] ڕەنگە تاکە کەسێک بێت کە بتوانێت دوای چەندین ساڵ چاوەڕوانیی، پارتەکانی ئۆپۆزیسیۆن لە ژێر یەک باندا کۆ بکاتەوە، من پێم وایە ئەو توانستەی هەبێت کە چارەنووسی ئەم ولاتە بگۆرێت. دەسەلاتی تورکیی هەوڵیان دا بەرهەڵستی بانگەوازەکەی دەمیرتاش بە داوای سەرکردەی زیندانییکراوی کورد ئۆجەلان بۆ بێلایەنیی بکەن، بەلام ئەمەش ئەنجامی پێچەوانەی هەبوو بەوەی دەنگدەرانی ناسیۆنالیستی تورکیی نامۆ کرد.. ]

( 6 )
ئێستاش ئایا تێشکانی ئەردۆگان لە ئەستەمبول لە بەر ئەوەیە ئیمامئۆغڵۆ دەبێ بە سەرۆکشارەوانی ئەستەمبول؟
نەخێر: هیشتا لە رێگای یاسا کە بەدەست دەسەلاتەوەیە و لە ڕێگای ئەنجومەنی شارەوانییەکان کە زۆربەیان هاوپەیمانی ئەکەپەن، دەتوانێ ڕێگەی لێبگرێت.
ئەوەی ئەردۆگانی کوشت ژمارە یە.
ئەمجارە سەدی یەک و نیوە یەک و یەکونیو نەبوو..وەک سەرکەوتنەکانی خۆی ..ئەمجارە سەدی نۆ بوو. ئەمجارە سەرکەوتنی ئیمامئۆغلۆ لە 13000 دەنگەوە بوو بە 800،000 دەنگ لە %85 دەنگدەری ئەستەمبول. ئەو گەڕەکەی بۆخۆشی لێیدەژی دژی ئەو دەنگی دا. ئەمە ئەردۆگانی چەک کرد، هیچی بەدەستەوە نەما تەسلیمبوون نەبێت، هیچ نەماوە بیکات خۆخەریککردن و تورکیا خەریککردن بە کیشەکانی دەرەوە نەبێت. دوژمنایەتی کورد گەیشتە دوا تنۆکی هەڵچۆڕاندن و چیدی دادی نادا، دەنگی حیزبی فاشیستی بەخچەلیش کە لە جەوهەردا دەنگی دژەکوردە دادی نەدا..، ڕەنگە ئەمجارە لەگەڵ قوبروس خۆی تاقیبکاتەوە… خۆ کێشەی ئێس 400 و ئێف 35 یش هەر گەرمە!
چار نییە ئەردۆگان دەبێ گەمەیەکی تر بدۆزێتەوە تا بتوانی بۆ پێشەوە هەڵبێت!!

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت