له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج: نه‌وت و ماده‌ی هۆشبه‌ر.
هه‌ر به‌ڕاستی كوردستان له به‌رده‌م داڕمانێكی مه‌ترسیداری ئاكاریدایه، ئه‌و روداو‌و تراژیدیایانه‌ی رۆژانه گوێ بیستی ده‌بین، به ئێمه ده‌ڵێت ئیدی به‌رگرتن به‌و مه‌ترسی داڕوخانه مه‌حاڵه، ئێستا رۆژانه ئه‌وه ده‌بیستین كه به كار هێنه‌رانی ماده‌ی هۆشبه‌ر له زیاد بووندان، باسی گرتنی ژماره‌ی زۆر ده‌كرێت، باسی ئه‌وه ده‌كرێت له هه‌ندێ شوێن به ئاشكرا مامه‌ڵه‌ی پێوه ده‌كرێت، باسی به كارهێنانی له لایه‌ن هه‌ردوو ره‌گه‌زه‌وه ده‌كرێت، ئه‌مه له كاتێكدایه كه به‌رپرسه باڵاكانی ده‌سه‌ڵات له باشوری كوردستان كۆده‌بنه‌وه‌و وێنه دهگرنو پێده‌كه‌نن و باسی ده‌سكه‌وت و سه‌ركه‌وتنه‌كان ده‌كه‌ن.
به درێژتی مێژوو هیچ كاتێك كۆمه‌ڵی كوردهواری به قه‌د ئێستا هه‌لا ههلاوداڕزاو نه‌بووه، رێك كاره‌كه له‌وه ده‌چێت به به‌رنامه كۆمه‌ڵی كوردهواری به‌و ده‌ردانه ببرێت، له په‌نا زۆربوونی فرۆش و به كار هێنه‌ری ماده‌ی هۆشبه‌رو گرتنی خه‌ڵك له‌و باره‌یه‌وه له هه‌موو شوێنێكه‌وه، سه‌رانی ده‌سه‌ڵات سه‌رگه‌رمی ئه‌وه‌ن له كوێی تر بیره نه‌وت هه‌ڵبكه‌نن و كۆمپانیاكانی هه‌ڕاجی نه‌وتی كوردستان بگه‌یه‌ننه كوێی تر، بۆ ئه‌مه‌ش زۆر جار شه‌ڕو نیوه شه‌ڕو وازی خۆیشیان له گه‌ڵ یه‌كتر ده‌كه‌ن و به‌وه‌ش خۆڵدهكهنه چاوی هه‌موو لایه‌ك.
نه‌وت له ماده‌ی هۆشبه‌ر زیاتر رۆڵی له شكاندنی شكۆی كوردی باشوردا بینیوه، ئه‌م دووچهكه مه‌ترسیداره كار له سه‌ر تێكدانی هه‌موو به‌هاكان ده‌كه‌ن، سه‌ره‌تا نه‌وت درزی گه‌وره‌ی خسته نێوان تاكه‌كانی كۆمه‌ڵی كورده‌واریه‌وه، ره‌نگی چینایه‌تی زۆر تۆخكرده‌وه، مافیایه‌كی دروستكرد كه قسه كردن له گه‌ڵیدا پوڵێكی قه‌ڵب ناكات، مافیایه‌ك كه له‌نێوان مرۆڤ و بۆشكه‌ی نه‌وتا بۆشكه‌ی نه‌وته‌كه هه‌ڵده‌بژێرێت و بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی خۆیشی میدیا‌و سوپا‌و دۆلاروبكوژو هه‌موو شتێكی هه‌یه، له نێو چینه‌كه‌ی به‌رانبه‌ردا نائومێده‌كان، تێكشكاوه‌كان، ئه‌وانه‌ی ئیتر بڕوا به‌وه دێنن ناتوانن هیچ بكه‌ن ، په‌نا ده‌به‌نه به‌ر خۆ خواردنه‌وه‌و به كار هێنانی ماده‌ی هۆشبه‌ر، كه ئیدی دیاه هێنانیشی له لایه‌ن خه‌ڵكی ئاساییه‌وه نیه‌و رێی تێده‌چێت هه‌ر گروپه مافیاییه‌كان خۆیان له پشت بڵاوكردنه‌وه‌یه‌وه بن.
دیارده مه‌ترسیداره‌كانی ته‌لاق و جیابوونه‌وه، خۆكوشتن وجێهێشتن، ده‌ستدرێژی كردنه سه‌ر مناڵ به‌رهه‌می ئه‌و دوو چه‌كه مه‌ترسیداره‌ن كه كوردیان له باشوری كوردستان داوهشاوكردووه، یه‌كێك له‌وهاوڕێ كچه میدیاكارانهم كه مناڵێكی سێ ساڵ و نیوی هه‌یه‌و كچه به نیگه‌رانیه‌وه باسی ئه‌وه‌ی بۆ كردم كه ئێستا خۆی و هاوسه‌ره‌كه‌ی ناچارن به‌رده‌وام ئاگاداری مناڵه‌كه‌یان بن كه ههرچركهیهك دهكرێههواڵێكی ناخۆش ئه‌وانیش بتۆقێنێت.
- بابەتەکانی تری لەتیف فاتیح فەرەج
-
له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج: له چ ده‌ستێكی نا ئهمینداین.
- -
لەتیف فاتیح فەرەج: دەربارەی ئاکاری کوردی.
- -
له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج: قوربانیه بادینیه‌كان و موسته‌شاره‌كان.
- All Posts