ئەردۆگان چۆن و بەچ شێوەیەک خوا حافیزی لەرۆژهەڵات دەکات.

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

وەرگێڕانی لە ئەڵمانییەوە: پشکۆ ئەمین
ئەمریکا تورکیای دورخستەوە لە بەشداری کردنی لەبەرنامە و پرۆگرامی دروستکردنی فڕۆکەی F-35 بەهۆی کڕینی قەڵغانی دژە موشەکی S-400 رووسییەوە. ئەمریکا دەڵێت ئەم قڵغانە دژە ساروخیانە بە کۆمپیتەر کار دەکەن و دەتوانین خاڵی لاوازی فرۆکە ئەمریکیەکە بدۆزنەوە و بیدەن بە روسیا و ببێتە هۆی زیان گەیاندین بە ناو ناوبانگی فرۆکە ئەمریکیەکە و خاڵی لاوازی فرۆکەکە دەستنیشان بکەن ،
لەکاتێکدا بۆ ساڵێک دەچێت تورکیا ملیار دۆلاری بۆ کرینی ١٠٠ فرۆکەی )ئیف 35 F) داوە و فرۆکەوانەکان و میکانیکی تورکی لە ئەمریکا بەشدارن لە دروستکردنیدا و تەمرین لەسەر ئەم فرۆکانە دەکەن، فرۆکەوانە تورکیەکان خوێندنیان لەسەر ئەم فرۆکەیە تەواوکردوە تەواو شارەزای بوون ،
بەلام ئەمریکا بێگویدانە تورکیای هاوپەیمانی یەکەم سزای دەرکردن و بەشداری نەکردنی تورک بوو لەو بەرنامەیەدا ،ئەمە گورزێکی گرانە بەر تورکیا دەکەوێت!
ماوەیەکە تورکیا بەردەوام یەدەک بۆ فرۆکە ئیف 16 کانی ناو کەشتی گەلیەکەی دەکڕێ ، لەترسی ئەوەی ئەمریکا یەدەکی ئەو فرۆکانەشی پێ نەفرۆشێت، ئەمەش ئازاری گورزەکە خراپتر دەکات.
رۆژانێک بوو، تورکیا شەرێکی ئیستراتیجی ولایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا و وڵاتانی یەکیەتی ئەوروپا و ئیسرائیل بوو. هێزێکی گەورە و بنیاتنەرێکی سەرەکی ناتۆ بوو، ئەمڕۆ بەهۆی گوڕانی جوگرافیا و سیاسەت و سترتیژی تازەوە وا نەماوە،
لەگەڵ ئەوەشدا ئەردوگان و ئەوروپا، هێشتا کۆمەڵێک بەرژەوەندیی هاوبەش بەیەکیانەوە دەبەستێتەوە،هەربۆیە دان بەخۆیاندا دەگرن، زیاتریش هۆکەی، ئەندام بونیەتی لە ناتۆدا، ئەندام بوونی لە یەکیەتیی گومرگی ئەوروپیدا، وڵاتێکە دانراوە کە ببێتە ئەندام لەیەکیەتی ئەوروپادا. ئەمانەو جگە لەبەرژەوەندیە ئابوریەکانیش کە پێکەوەی گریێداون، بەتایبەتی لە سیاسەتی پەناهیندەدا، تورکیا لەگەڵ بروکسلدا پەیمانێکیان بەستوە کە رێگە نەدات بەهاتنی پەناهیندە بۆ ئەوروپا، بەمە تورکیا ملیارات یۆرۆ لە ئەوروپا دەکێشێتەوە.
ئەردوگان پێی وایە کە وڵاتانی ئەوروپی چراکەیان بەرەو کزبون دەڕوات وە ئەوروپیەکان هۆکارن بۆ کێشە ئابوریەکانی تورکیا،هەروەها دەسەڵات و ژیاری لە رۆژئاوادا بەرەو هەڵکشان و بەرزی زیاتر دەچێت، بۆیە باشتر وایە کە تورکیا روو لە رۆژئاوای پشتی خۆی بکات، واز لە رۆژهەڵات بهێنێت. کاتی خۆی سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی تورکیا ئەحمەد داود ئۆغڵوو ئەمەی پێڕاگەیاند و فێریکرد.
وڵاتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا هەڕەشەی لە تورکیا کرد، سزای دەدات هەرکاتێک، قەڵغانی ئیس 400 رووسی وەرگرێت،
ئەمریکا دەڵێت کە ئیس 400 دەتوانێت کار بکات بە راکێتی مەودای کورت و ناوەنجی و درێژ،
ئەمە ئەوە دەگەیەنێت ئەردوگان دەیەوێت ببێت بە پێشرەو ئەو وڵاتەی کە رۆژی رۆژهەڵات لێوەی ئاوابێت. لەساڵی 2005 وە دەیەوێت تورکیا بکاتە وڵاتێک کەبتوانێت هەرچی سوپایەکی پێشکەوتوو پێویستی پێیەتی، خۆی بەرهەمی بهێنێت، لە فڕۆکەی شەڕکەر لە تانک و زرێپۆش لە کۆپتەر لە کەشتیی جەنگی و فرۆکەی بێفرۆکەوان. ئیس 400 ی رووسی کەموکوڕی تێدایە، هەوڵی زۆریدا تا ببێتە خاوەنی پاتریوتی ئەمریکی، بەڵام هەندێک مەرجی سیاسی تێدابوو بۆیە نەیکڕی. تورکیا دەیەوێت زرێپۆشێکی شەڕکەری تایبەت بەخۆی دروست بکات. لەماوەی 15 ساڵی پێشوودا توانی هێزی شەڕکەری دەریایی دروست بکات. نیازی دروستکردنی 1000 دەبابەی شەڕکەری هەیە. تورکیا فڕۆکەی هەلیکۆپتەری خۆی هەیە ئەتاک( T129 Atak ) ئەتاکی 2 لە ساڵی داهاتوودا تەواو دەبێت لە فیبریوەردا لە فەڕەنسا لە شاری Le bourgetلی بۆرگیت مۆدیلی فڕۆکەی Hürjetهورجیتی پیشان دا کە فڕۆکەیەکی سوکی
کارگەی چەک و جبەخانەی تورکی نیازی هەیە و هەنگاو دەنێت کە زیاتر سەربەخۆ بێت و خۆی هەموو پێویستیەکی شەڕ دروست بکات و ئیتر پێویستی بە ناتۆو ئەوروپا و ئەمریکا نەبێت
. تورکیا بەنیازە کە دەبابەی سوک و هەلیکۆپتەری شەڕکەری تابیەت بە خۆی بنیرێت بۆ ئەندەنوسیا و پاکستان. کڕینی ئیس 400 رووسی ئاژاوەیەکی سیاسیی گەورەی نایەوە، بریاڕی تاکلایەنانەی ئەردوگان بوو کە دژی بۆچونی سوپا بوو، سوپا دەیزانی کە ئەم کارە کێشەیان بۆدروست دەکات، نەتیجەکەی خراپ دەبێت و زۆر خراپیش دەشکێتەوە بەسەریاندا، شارەزای ئاسایشی تورکی، گاریس جەنگیز لە ئەستەمبووڵ وتی: وتووێژیکی چڕوپڕ و توند لە نێوان ئەردوگان و سوپادا هەبوو، سوپا دەیزانی ئەم کارە زۆر قورسە و هەرگیز ئەوەی ئەردوگان دەیەوێت جێبەجی ناکرێت. تورکیا ناتوانێت فرۆکەی خۆی( TF-X) دروست بکات، پێویستی بە شتومەک و پارچە هەیە بۆ دروست کردنی . 20.06.2019 ،تورکیا ،مینای دیلوڤاسی، رۆژنامەنوسان و بەرپرسەکان لە کەشتی چاڵ هەڵکەندنی یاڤوز چونە دەرەوە، پاش سەردانیکردنیان و بینینی ئاساری شارەکە. تورکیا کەشتیەکی تری نارد بۆ رۆژئاوای دەریای سپی ناوەراست بۆ هەڵکەندن و گەڕان بەدوای گازی سروشتیدا ، ئەمە بوە هۆی ئەوەی، کێشەی نێوان قوبرس و تورکیا زیاتر کڵپەبستینێت. ئەردوگان پڕە لە ململانێ و پەلاماردان، هەردوو کەشتی تورکی چاڵ هەڵدەکەنین، بۆ گازی سروشتی دەگەڕێن، لە کەناری دەریاکە کەشتی فاتیح لە رۆژهەڵات , یافوز لە کەناری سەرەوەی رۆژئاوا،
قوبرس دابەش کراوە. تورک لە بەشی سەرەوەدایە. سوپای تورکی تێدا نیشتەجێیە و لە ساڵی 1974 وە داگیری کردوە. لە خواروشی خەڵکی یۆنانی تێدا دەژین، تەنها ئەم پارچەیە لەلایەن وڵاتانەوە بەرەسمی وەک وڵات ناسراوە و دانی پێدانراوە. بەپێی یاسا، چاڵ هەڵکەندن و گەڕانی تورک لەو ناوچە ئابورییەی قوبرسدا، لەلایەن یاسا نێو دەوڵەتیەکانەوە رێگە پێنەدراوە و دژی یاسا دەوڵەتیەکانە،بەڵام تورکیا بەبیانوی پارێزگاری لە مافی تورکە قوبرسیەکان، گوێ بە یاسا نادات، تورکیا دەڵێت پێویستە جیاوازی نەکرێت. کاتێک یونانیەکان غازی سروشتی دەردەهێنن، تورکەکانیش بۆیان هەیە ، کەشتی یافوز لە کەنارەکانی بەشی سەرەوەی دوڕگە تورکیەکە دەگەڕێن و کەشتی فاتیحیش لە رۆژهەڵات و لەنزیک کەنارەکانی دوڕگە یۆنانیەکە، ئەمەش شەڕ فرۆشتنێکی دیارە لەلایەن تورکیاوە
! تورکیا دەیەوێت کە کەشتیەکیتر کە تورکیا خۆی وەک سلنگ دروستی کردوە بەکار بهێنێت. ئەردوگان کاتێک بۆ رۆژنامە نوسێک قسەی دەکرد، قسەکانی هەمووی هەڕەشە بوو، دەیوت گەر پێویست بکات، هێزی دەریایی و ئاسمانی دەنێرین بۆ پارێزگاری لە کەشتیە پشکنێرەکانمان. خواروی قوبرس واتە یونانیەکە ئەندامی یەکیەتی ئەوروپایە، بەو هۆیەوە یەکیەتیەکە دەبێت پشتگیری لێبکات. رۆژی دووشەمە یەکیەتی ئەوروپا کۆمەڵێک سزای سەپاند بەسەر تورکیادا، وەک :
/ دواخستنی دانوستانی درێژکردنەوەی ئەندامێتی تورکیا لە یەکیەتی گومرگیدا.
/ هەروەها رێکەوتن بۆ گواستنەوەی ئاسمانی. / بڕینی ناردنی پارە و شتومەکی یەکیەتی ئەوروپا بۆ تورکیا. وەزیری دەرەوەی تورکیا رەفزی ئەمانەی کرد و وتی هیچی گرنگ نیە لامان، بەردەوام دەبین لە گەڕان و هەڵکەندن بۆ دۆزینەوەی گازی سروشتی
. جیاوازی ئێستای نێوان تورکیا و یەکیەتی ئەوروپا، ئەو غازە سروشتیەیە کە لە لێوار کەنارەکانی ئیسرائیل و میسر و قوبراسدا دۆزراوەتەوە، هەردوو وڵاتی ئیسرائیل و قوبرس، رێکەوتون لەسەر ئەوەی کە هەردوو وڵات غازەکە بنێرنە میسر و لەوێوە پاک بکرێتەوە و بکرێتە غازی شل و بە کەشتیی گازهەڵگر رەوانەی ئەوروپا بکرێت. ئەم رێگەیە جیاواز دەبێت لە بۆریی گواستنەوەکەی تورکیا بۆ ئەوروپا. لە سیپتەمبەری 2011دا نوێنەری ئەنقەرە ئیگمین باگیس لە یەکیەتی ئەوروپادا هەڕەشەی توندی کرد، وتی :
;گەر قوبرس بەتەنها و تاکلایەنانە کەناری جزیرەکە گەڕا بۆ گازی سروشتی، ئێمە کەشتیمان هەیە،ئەی کەشتیی جەنگیمان بۆچیە، ئێمە سوپای دەریایمان بۆچیە، ئەی ئێمە سەربازەکانمان تەمرین بۆ پێدەکەین، ئێمە کەشتیەکانمان بۆ ئەوە پڕ چەک کردوە “.
لە فیبریواری 2018 دا کەشتیەکی جەنگیی تورکی پاڵی نا بە کەشتیەکی چاڵ هەڵکەنی ئیتاڵیەوە کە هی شەریکەی ئینی ئیتالیا بوو،ماوەیەک لەوەو پێش ئینی بڵاوی کردبوەوە کە لە ناو ئاوی قوبرسدا، چاڵێکی گەورەی گازی سروشتی دۆزیوەتەوە.
ئیسرائیل دەیەوێت پارێزگاری لە قوبرس بکات، قوبرس لە رووی سەربازیەوە لاوازە. ئەگەر پێویستی کرد هاوکاری دەبێت، هەردوولایان چەند جارێک تەمرین و مناوەرەی سەربازییان پێکەوە کردوە .
لەکۆتاییدا هاوکارانی پەیمانی ئەتڵەسی، وڵاتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا و ئیتاڵیا و فەڕەنسا هاتنە ناوەوە و چارەسەری کێشەکەیان کرد و دەستیان کرد بە دەرهێنان و دۆزینەوەی غاز و خستیانە خزمەت قوبرس و ئیسرائیل و میسرەوە، تورکیا نەیتوانی هیچ بکات لە کەشتیەکانی ئەم وڵاتانە .
لە پەیوەندی بە کڕینی ئیس400 رووسیەوە،تورکیا وەک بێتاوانێک و غەدر لێکراوێک خۆی نیشان دەدات و هەست دەکات کە سیاسەتی دەست بەسەراگرتنی ناتۆ لە جیهاندا هۆی ئەم بارەیە کە تورکیای تێکەوتوە، بۆیە وای لێهاتوە. تورکیا وا نیشان دەدات کە سیاسەتی دەوڵەتانی دنیا و ناتۆ تاوانیان بەرامبەری کردوە کاتێک ئەم ئەندامێکی سەرەکی ناتۆیە، لە کاتێکدا تورکیا خۆی بەشدار بوو لە کێشەکانی ناو سوریادا، هەروەها تورکیا لە پەیوەندیی ئیسرائیل و قوبرس بەرامبەر بە ئێران، ساڵانێکی دوورودرێژ تێیدا بەشداربووە. ئەگەر پەیمانی ناتۆ دژی تورکیا بوایە و دۆست و هاوپەیمانی نەبوایە، لە سەردەمی ئەردوگاندا، کێشەیەکی سەرەکیتر و گەورەتر بۆ تورکیا دروست دەبوو

Welt، Boris Kálnoky

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت