عوسمان عومەر: ديمۆگرافیا. بەشى یەکەم.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

لەقۆناغەکانى خوێندنمان، بەتایبەت بەشى وێژەیی بابەت گەلێکى جوگرافیمان دەرخوارد دەدرا سەبارەت بەکەش هەواو روالەتەکانى سەررووى زەوى و ژمارەى دانیشتوان, کاروپیشەو چالاکییان, ئاستى خوێندەوارییان و تەمەن و رەچەلەکیان، بەلام لەو بابەتە ووشەى دیموگرافیا بەکارنەهێنرا، دواتر بۆم ڕوونبۆوە کە باروگوزەرانى دانیشتوان پێى دەگوترێ دیموگرافیا, دیموگرافیاى هەر وولاتێک، پێکهاتەى دانیشتوانەکەیەتى بەپێى تەمەن بەواتایەکى تر پیکهاتەى دانیشتوان بەپێى پێوەرى تەمەن چۆنە؟ با سەرەتا بزانین دیموگرافیا ماناى چیە؟
دیموگرافیا بە ئینگلیزى Demography و، بەعەرەبى دیموغرافیا واتە زانستى دانیشتوان کە بریتیە لە لیکۆلینەوە لەکۆمەلێک تایبەتمەندى دانیشتوان (تایبەتمەندى بڕى الخصائص الکمیة ) لەوانە چڕى دانیشتوان، دابەشبونیان , گەشەکردنیان, قەبارەیان و هەروەها (تایبەتمەندى جۆرى الخصائص النوعیە) لەوانە هۆکارى کۆمەلایەتى وەک گەشەکردن , خویندەوارى و جۆرى خۆراک و ساماندارى, دیموگرافیا پێناسەیەکى تریشى هەیە ئەویش سەرژمێرییە کە ناوخۆ وەک لەدایکبوون, رێژەى مردن و شتى تریش دەگرێتەوە کە دەبێتەهۆى یا روونکردنەوەى گۆراناکاریە مرۆییەکان و پێناسەیەکى تریشى هەیە ئەویش زانستى سەرژمێرى کۆمەلایەتى و ژیارى کە پشت بە کۆمەڵێ داتاو ژماردن یا سەرژمێرى دەربارەى کەسەکان.

مێژووى دیموگرافیا
سەرەتاى پەیدابونى زانستى دیمۆگرافیا دەگەڕێتەوە بۆ جۆن گرۆنت، کە یەکەم سەرژمێرى دیموگرافى ئەنجامداوە بۆ کەسانى مردوو ساڵى 1662ى زاینى سەدەى شانزەهەم، ئەویش بەریگەى توێژینەوەى تۆمارى کوژراوان لە هەفتەیەک دا دواتر گرونت گرنگى رێژەی ژمارەیی و دیاریکردنى نیوان ژنان و پیاوان و دواتر رێژەى لەدایک بوون و مردنیشى خستە سەر تەنها لە لەندەن و ناوچە لادێیەکان. ئەو لێکۆلینەوەیەى گرونت و بەشداریەکانى گرنگیەکى تایبەتى دا بەشیکردنەوەى دیموگرافى بۆیە زۆرێک لە لێکۆلەران کەوتنە ژێرکاریگەریەوە وەک یوهان سیلیش و گوتلش ئۆردنونگ کە هەستان بە شیکردنەوەى بارى نزیکەى 1056 کەس لەهەندێ پارێزگاو شارەکانى پروسیا لەئەنجام دا: یەکەم خشتەى سەرژمێرى خرایە ڕوو سالى 1765 زاینى. لەسەدەى هەژدەم چەند گۆرانکاریەک لە ئەوروپا روویان دا، لەوانە گرنگى بە چاودێرى تەندروستى، بیمەى دلنیایی ژیان ئەمەش واى کرد هۆشیارى زیاتر کرد واى کرد چەند تۆمارێکى گرنگى سەرژمێرى بیتە ئاراوە وەک تۆمارى لەدایکبون, تۆمارى مردن, لەبرى تۆمارەکانى کلیسا بەکاردەهێنرا, لیکۆلینەوە لەسەبارەت دیموگرافیا و گەشەکردنى لەسەدەى نۆزدەهەم بەردەوام بوو زیاتر گرنگى و بەدواداچونى دەکرد بۆ رێژەى لەدایک بوون و مردن لە دەولەتە پێشەسازیەکان، زیاتریش گرنگى درا بەدیموگرافیا و ئەنجامەکانى سەر ژمێرى لە نیوان هەردوو جەنگى یەکەمى جیهان و دووەم دا، بۆیە سالى 1928 یەکیتى نێودەولەتى بۆ تویژینەوەى زانستى دانیشتوان دامەزرێنرا.

تایبەتمەندى دیموگرافیا:
دیموگرافیا کۆمەلێ تایبەتمەندى هەیە لەوانە بەدوادا چونى گەشەو گۆڕانى تایبەت لە پێکهاتەى دانیشتوان, چاودێرى کردنى جیاوازیەکانى قەبارەى دانیشتوان کە رێژەى لەدایک بون و مردن و کۆچکردن بۆ دەرەوە، زانینى هۆکارى گۆرانگارى جوگرافى و پەیرەوکردنى لیکۆلینەوەى دیموگرافى دەربارەى خەلک وەک زانینى ژمارەى منالى گونجاو بۆ هەر خێزانێک. راڤەکردنى پێکهاتەى دانیشتوان بۆ کۆمەلگا، ئەوەش یاریدەدەرە لەدیارى کردنى پێداویستیە گشتیەکان لە ئێستاو لە داهاتوش.

تیوریە دیموگرافیەکان:
دیموگرافیا پشت بەکۆمەلێک تیورى دەبەستێ و گرنگى خۆى هەیە لەوانە:
تیورى ماڵتۆس ئەویش وەک ووتارو لیکۆلینەوەیەک گرنگى بەبنەماکانى دانیشتوان کەسیمایەکى دیارە لە مێژووى لیکۆلینەوە دەربارەى دانشتوان, وەک لایەنى تیورى ئاماژە بەوە دەکات کە دانیشتوان ئارەزوى زیاتریان بەلاى گەشەى خێراوە هەیە ئەوەش چەند رێگریەک لەهەمبەر گەشەى مرۆڤ دادەنێ. سالى 1803 جاریکى تر ماڵتۆس ئەو ووتارە تیوریەى بلاو کردەوە، لەگەل ئەویش چەند کەسیکى تر هەولیان خستە گەڕ، ئەوە واى کرد زاراوەیەک دابهێنرێ بەناوى تیورى مالتۆسى نوێ کە تییدا هاتبو گەر ژمارەى خەلک لە ژمارەى کەل و پەلى خۆراکى بەرهەم هێنراو زیاتر بێ ئەوا برسیەتى لەجیهان بلاو دەبێتەوە.
تیورى گؤران یا لیکدانەوەى جوگرافى Demographic Transition Theory:
تیورى گۆران یا لێکدانەوەى جوگرافى دوو لیکدانەوە لەخۆ دەگرێ :
لێکدانەوەى فرانک نوستین: دەلێت هەموو دەولەتێک بە سێ قۆناغى گەشەو پێشکەوتنى دانیشتوان گوزەر دەکات ئەوانیش بەرزى رێژەى منالبون، لەبەرامبەردا رێژەى مردن زۆربون، بەرزبونى ڕیژەى منالبون، لەبەرامبەردا دابەزینى رێژەى مردن. بەمەش دەگوترێ تەقینەوەى دانیشتوان، واتە دابەزینى رێژەى منالبون لەبەرامبەردا دابەزینى رێژەى مردن، ئەوە لەگەل زۆربەى وولاتە عەرەبیەکان دا، گونجاوە. واتە بەرزى ئاستى بژێوى بۆتە هۆى کەمکردنەوەى رێژەى منالبون بەمەش هاوسەنگیەک لە نێوان رێژەى مردن و لەدایک بون بەرقەرار بوو بۆیە گەشەکردنى رێژەى دانیشتوان نزمبونەوەیەکى زۆرى بەخۆیەوە بینى. لێکدانەوەى تیورى گؤرانى جوگرافى کە دەلێت گەشەکردنى بازرگانى و پیشەسازى دەبێتە هۆى نزمبونەوەى ڕیژەى مردن و هاندەرى پێکهێنانى خێزانى بچوکە بە پشت بەستن بەکەمکردنەوەى رێژەى مناڵبون.

لێکدانەوەى بلاکەر:
لیکدانەوەى بلاکەر پێنج قۆناغ لە خۆ دەگرێ:
• قۆناغى باڵاى جێگیر، لەو قۆناغە دا رێژەى لەدایک بون و رێژەى مردن.
• قۆناغى فرواوان بون قۆناغى بەرز بونەوەى رێژەى لەدایک بون و نزم بونەوەى رێژەى مردن بە ڕێژەى کەمتر.
• قۆناغى فراوان بونى دواکەوتو لەم قۆناغەدا رێژەى لەدایکبون کەم دەبێتەوە، هەروەها نزمبونەوەى رێژەى مردن بەخێراییەکى زۆر.
• قۆناغى جێگیرى خوارو لەم قۆناغە هاوسەنگیەک بەدى دەکرێ لە نێوان لەدایک بون و مردن.
• قۆناغى نزمبونەوە لەم قۆناغەدا رێژەى لەدایک بون و مردن دادەبەزێ، بەلام مردن زیاتر دەبێ لە لەدایک بون.
سەرچاوەکانى ئەو ئامارانەى دیموگرافیا پشتى پێ دەبەستێ بۆ بەدەستهینانى داتاکانى دانیشتوان لە کۆمەلێک سەرچاوەوە دەبێ.

جۆرەکانى دیموگرافیا:
زۆر بەقولى ناچمە ناو ئەوبابەتەوە بەکورتى ئاماژەى پێ دەدەم :
• دیموگرافیاى مێژوویی بەشیکە لە بەشەکانى زانستى دانیشتوان ئەویش کۆمەلگا کۆنەکان دەخاتە ژێر وورد بینیەوە بۆ لێکۆلینەوە و زانینى تایبەتمەندیەکانى لە هەموو ڕوویەکەوە.
• دیمۆگرافیاى وەسفى ئەم لقە هەلدەستێ بە لێکۆلینەوە لە بەشێکى تایبەت دانیشتوان وەک ژمارەیان, دابەشبونى جوگرافى بەرەچاوکردنى ژێرخانى پێشکەوتنیان.
• دیمۆگرافیاى تیورى ئەو لقە گرنگى بە تێڕوانینى داتاى تایبەت بە دانیشتوان بە شێوەیەکى گشتى لەگەل ئەوە گرنگى دان بەلایەنى کەمتەرخەمى هەموو دانیشتوان دەگرێتەوە.
دیموگرافیا هەر ئەوانە نییە، کە باسم کردن و ئاماژەم پێداون. بەلکو سەرژمیرى دانیشتوان و تۆمارکردن زانیاریەکان سەبارەت بەدانیشتوان دەگرێتەوە وەک لایەنى یاسایی هەموو کەسێک پێویستە کۆمەلێ زانیارى بدات: وەک لەدایک بون, شوێنى نیشتەجێ بوون, زەواج و تەلاق هەر شتیکى تر کەبۆ ئاماردەست بدات.

پەیوەندى نێوان جوگرافیاو زانستەکانى تر:
جوگرافیاى دانیشتوان پەیوەندیەکى پتەویى لەگەل زانستەکانى تردا هەیە، بەتایبەت ئەو زانستانەى، کە مرۆڤ تەوەرى سەرەکیە تێیدا لەوانە: زانستى دانیشتوان یا دیموگرافیا, ئەو زانستەیە کە لیکۆلینەوەى داتایی دەکات سەبارەت رێژەى لەدایک بون. رێژەى مردن , رێژەى کۆچکردن, گەشەکردنى دانیشتوان, زانستى کۆمەلناسى ئەویش هەلدەستێ بە لیکۆلینەوە لە پەیوەندى نیوان تاک لەلایەک و کۆمەڵگا لەلایەکى تر. زانستى ئابورى لیکۆلینەوە لەچالاکیە ئابوریەکان و پەیوەندى بەگۆرینى دانیشتوان وەک بونى نەوت لە وولاتێک وا پێویست دەکات ژمارەى دانیشتوان زیاد بکات گەر کەم بن و نیشتەجێ کردنیان لەو شوێنانەى کە پێشتر دانیشتوانى لێ نەبووە. زانستى ئامار ئەو زانستەیە کە ژمارە داتایی دەربارەى دانیشتوان و دیارى کردنى ئەو پەیوەندییە هاوبەشەى نیوان دانیشتوان لەلایەک وئەو شوێنەى لێى نیشتەجی بون لەلایەکى دیکەوە.

بەشی دووەم و کۆتایی لە سەر کوردستانە

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت