دڵشاد مەجید: خوێندنەوەیەکی تر بۆ ڕووداوی ڕێستورانی ھۆقەباز.. بۆ کوژانی (عوسمان کۆسەی )دبلۆماتکاری تورک/ بەشی یەکەم.

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

* گروپ زۆزکی بنەماڵەی کەریم خان.. لەدوای رووخانی ڕژێم تاکە بەڵێندەری سوپای ئەمریکایە لە عیراق بۆ دابینکردنی پێداویستیەکانی ڕۆژانەی.
* تورکیا دوو ئامانجی لەھۆقەباز ھەبوو.. گوشار بۆ ئەمریکا و گووشار بۆسەر ماڵی کەریم خانی برادۆستی بۆ داگیرکردنی خواکورک و دواتر قەندیل!
* کۆدی کامیرەکانی ھوقەباز، لەلای میتی تورکیا بووە.. ئاسایشی ھەولێر نەیتوانیوە کامیرەکان ببینێ، تا کۆدەکان نەھێنراوە..
* ئامانجی پارتیش جێ پێ لەقکردن و دوەرخستنەوەی کۆمپانیاکانی ( زۆزک گروپ) و ملکەچکردنی بنەماڵەی برادۆستیەکان.!
* نێچیرڤان بارزانی لەماڵی مەجید سورچی لەگەڵ سەلام کەریم خان دانیشتووە.!
* سدقی کەریم خان نزیکەی چەند ڕۆژێک لەجیاتی سجن لەماڵی عصمت ئەرگوشی دەست بەسەر بووە.!
* نەجمەدین کەریم وکەسێێکی نزیک لەبنەماڵەی کەریم خان (…)، داوا لەسەلام کەریم خان دەکەن ، کەئامادەن لەگەڵی بچێتە لای بارزانی، بۆئەوەی براکەیان بەربدا.!

لێرەوە من ڕووداوەکە ناگێڕێمەوە. چونکە خەڵکێکی زۆر و زۆربەی ناوەندەکانی ڕاگەیاند باس و شرۆڤەیان بۆ کردووە.. یەکێک لەھۆکارەکانی ئەو رووداوە.
زۆرکەس بەھەمان شێوەی من باسی لەھۆکاری سیناریۆی کوشتنی ( عوسمان کوسە) (دبلۆماتکار!) یا ئەندامی دەزگای میت کردوە، کە ھۆکارەی تەڵەیەکە بۆ ماڵی کەریم خانی برادۆستی. بەڵام ھیچ لەو لێکدانەوانە نەھاتووە بە ئەرگومێنت و فاکت، بیسەلمێنن کەبۆچی بنەماڵەی کەریم خانی برادۆستی کراوەتە ئامانج.؟ زۆربەیان ھۆکارەکەی بۆ پەیوەندی ئەو بنەماڵەیە بە پەکەکە دەگەڕێننەوە. کە ئەمەیان دیووێکی ڕووداوەکەیە! بەڵام دیووێکی تری ھەیە، کە تائێستا ئاماژەی پێنەکراوە، ئەویش کاری بازرگانی و سەرمایەو کۆمپانیایە. لێرەوە من دەمەوێ لەو گۆشە نیگایەوە باس لەھۆکاری تێوەگڵاندنی ماڵی کەریم خان بکەم. بەرای من ئەویش پەیوەندی بە کۆمپانیاکانی ( زۆزک گروپ) ھەیە کەلەدوای ڕووخانی ڕژێم ئەم کۆمپانیایە، تاکە کۆمپانیایە کە گرێبەستی لەگەڵ سوپای ئەمریکا ھەیە بۆ دابینکردنی پێداویستەکانی ڕۆژانەی وەک( خواردن و کەلوپەل و گواستنەوەو… ھتد) بۆ تەواوی سەربازگەو کۆمپانیاکانی سەر بەسوپای ئەمریکا لەعیراق ھەر لە بەسراوە تا زاخۆ لەھەولێریشەوە تا ڕۆژئاوا لە ( سوریا).

گروپی زۆزک.
گروپی زۆزک. لەچەندین کۆمپانیای بواری جیاواز پێک ھاتووە، لەدوای ڕاپەرین لەساڵی(1992) سەرەتا لەبواری بیناسازی و پرۆژەی خزمەتگوزاری دەستی بەکار کردووە، زۆربەی پرۆژەکانی(UN یوئێن) لەکوردستان ئەوان جێبەجێکارێکی سەرەکی بوون. لەزۆر بواری تر کار دەکات، لەدوای ڕووخانی ڕژێم بوونە تاکە بەڵێندەر بۆ دابینکردنی پێداویستیەکانی ڕۆژانەی سوپای ئەمریکا و کۆمپانیا ئەمریکیەکان لەعیراق، جگەلەوە سەرجەم کارە لۆجستیەکانی سوپای ئەمریکای بۆ گواستنەوە و دابینکردنێ پێداویستیەکانی خواردن و ئاو و… ھتد، گرتۆتە ئەستۆ.. بەڵکو ئێستا کۆمپانیاکانی زۆزگ گروپ، بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەنووس ( چەتینەر چێتین لە 29- 7- 2019) ڕۆژنامەی( خەبەر تورک) دەڵێت: (زۆزک گروپ ئێستا ئەرکی گواستنەوەی تەوای پێداویستیەکانی سوپای ئەمریکا لەچەک و جبەخانە لەھەولێرەوە بۆ ڕۆژئاوا ( سوریا) گرتۆتە ئەستۆ. ھەروەھا دەڵێت: ئەم کۆمپانیایە ھەر لەبەندەری ام قصر عیراقی تا بەندەری مەرسینی تورکی کەلوپەلەکانی سوپای ئەمریکا دەگوازێتەوە). ئەم کۆمپانیایە یەکێکە لەکۆمپانیا جیھانیەکان ئۆڤیسی لەواشنتن و لەندەن و ئەوروپاو عیراق و دبی ھەیە، خاوەنی سەرمایەکی گەورەیە، بەھۆی قەیرانی ئابووری بەسەدان ملیۆن دۆلار قەرزی کەوتۆتە لای حکومەتی ھەرێم، کەزیاتر لە نیو ملیار دۆلار دەبێت. ( بۆ زیاتر زانیاری لەسەر زۆزک گروپ فەیسەڵ کەریم خان لەم گرتە ڤیدیۆیە باسی گەورەیی و کارەکانی ئەو کۆمپانیایە دەکات کەلەلایەن ھەر چوار براکەی و خۆی ( سەلام، غالیب، فەخری، سدقیی سەرپەرشتی و خاوەنداری دەکرێ).
یەکێک لەھۆکارەکانی دژایەتی کردنی ئەم کۆمپانیایە، دەگەرێتەوە بۆ پەیوەندی بەھێزی بە ( UNیوئێن) و ئەمریکا و کۆمپانیا زەبەلاحەکانی جیھان.. دەیانەوێ متمانەی ئەو لایەنانە بە زۆزک گروپ لەق بکەن.
(ماویەتی..)

#بەشێک لە چاوپێکەوتنی فەیسەڵ کەریم خان، بەزمانی عەرەبی سەبارەت بەکۆمپانیای زۆزک گروپ .
#لەکۆمێنی یەکەم دەقی ڕاپۆرتی رۆژنامەنووسی تورک ( چەتینەر چەتین) بەزمانی تورکی لەڕۆژنامەی خەبەرتورک.
#وێنەی ھەر پێنج براو برازەکانی ماڵی کەریم خانی برادۆستی.

https://www.facebook.com/dilshad.majeed1/videos/2393775034036259/

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت