دڵشاد مەجید: خوێندنەوەیەکی تر بۆ ڕووداوی ڕێستورانی ھۆقەباز. کوژانی عوسمان کۆسەی دبلۆماتکاری تورک.! بەشی سێیەم.

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

وێنەکەی سەرەوە، کەریم خان و ئۆجەلانە

* ساڵی پار لەسەروبەندنی ھەڵمەتی تورکیا بۆ ناوچەی سیدەکان.. قونسڵی تورکیا داوای لەحاجی فەیسەڵی برادۆستی کرد ھاوکاریان بکا.!
* کۆدی کامیرەکانی ھۆقەباز لەلای میتی تورکی بووە.!
* تورکیا لە سەردانەکانی دەمرتاش و بایدەمیر بۆ ماڵی کەریم خان لەبرادۆست بەدگومانە.!
* تورکەکان دەیانەوێت گرفت بخەنە گەیاندنی یارمەتیەکان و ھاوکاریەکانی ئەمریکا بۆ یەپەگە و ڕۆژئاوا. واتا لە ڕێگای بە ئامانج گرتنی سدقی برادۆستی، ئەو پرۆسەیە پەک بخا.
* تورکیا دیسانەوە پێویستی بەبرادۆستیەکانە، لەم ساڵ پێش ھاتنی زستان و بەفربارین، خواکورک داگیر بکا.
* کۆمپانیانی تورکیا وەک بنەماڵەی بارزانی دەیانەوێ پشکیان لەپرۆژە گەورەکانی زۆزک گرۆپ ھەبێ.
* ھەفتەیەک بەر لەئێستا فرۆکەکانی تورکیا پلانی کوشتنی میر سەلامیان ھەبووە.!

مەرامەکانی تورکیا لەدژی بنەماڵەی برادۆستیەکان چیە.؟
بۆ باشتر بەرچاو ڕوونێ ئەگەر ئێمە ڕاپۆرتە ھەواڵیەکەی ڕۆژنامەی ( تورک ھەبەر) شەن و کەو بکەین. تێدەگەین کە ئەم ڕاپۆرتە دەڕبڕینێکی حەقیقی تەواوی گومان و تۆمەتەکانی دەوڵەتی تورکیایە لەدژی بنەماڵەی کەریم خانی برادۆستی.
ڕاپۆرتەکە بەقەڵەمی ڕۆژنامەنووس (چەتینەر چەتین) ڕۆژنامەنووسێکی تورکە (9 ساڵە) لە عیراق کار دەکا، لە ڕۆژی 29- 7 ی ئەمساڵ بڵاوکراتەوە.
کە سدقی کەریم خان چی کردووە.؟ لەڕاپۆرتەکە ئەم تومەتانە دراوەتە پاڵ سدقی و کۆمپانیای زۆزکی بنەماڵەی کەریم خانی برادۆستی.
1- سدقی کەریم ھاندەرو پاڵپشتی بکوژەکانی عوسمان کوسەی دبلۆماتکاری تورک بووە.
2- سدقی لەڕیز بەندی ، سێیەم دەوڵەمەندە لەو پێنج دەوڵەمەندەی عیراق.
3- کەریم خانی باوکی سدقی لەساڵی 1996 لە دیمەشق چاوی بە عبداللە ئۆجەلان کەوتوە بۆ ئیمزاکردنی ڕێکەوتنێک دژی پارتی.
4- سدقی کەریم خان، زەعیمی ناوچەی برادۆستی نزیک خواکورکە، ئەوشوێنەی ئۆپەراسیۆنەکانی ( Pew 1 , 2) سوپای تورکیای لێ بەڕێوە دەچێ، کەبۆتە مایەی گەیاندنی زیانی گەورە بە سوپای تورک لەلایەن پەکەکەوە.
5- لەسەردەمی رژێمی سەدام باوکی ( وەکیلی سەدام) بووە بۆ لەناوبردنی جولانەوەی کورد.
6- سدقی خاوەنی گەورەترین کۆمپانیایە بەناوی زۆک ، لەساڵی 2003 وە سەرپەشتی گواستنەوەی سەرجەم کارە لۆجیستیەکانی سوپای ئەمریکا دەکا لەعیراق.. مانگانە بەملیۆنان دۆلار قازانج دەکا.
7- دواتۆمەتیش ناردنی چەک و جبەخانەی ئەمریکیە بۆ یەپەگەی دۆستی پەکەکە لەسوریا.

بۆ ئەم تۆمەتانە..؟ تورکیا چی دەوێ لە سەلام کەریم خانی میری برادۆستیان و براکانی..؟
تورکیا تاکە ڕێگر و ئاستەنگ لەبەردەمی بۆ داگیرکردنی قەندیل و دەرپەڕاندنی پەکەکە. شاخی نازداری داخ و چیای ڕەشە لە خواکورک. کەبەسەر ناوچەی خواکورک دادەڕوانێ بۆگرتنی ئەو شاخانەش پێویستی بەپاڵپشتی و ھاوکاری و بێ دەنگی خەڵکی دەڤەری برادۆستە.
کەتا ئێستا ئەو بنەماڵەی ە( بنەماڵەی کەریم خانی برادۆستی) بەمەبەستی بێلایەن بوون و درووخستنەوەی شەڕ و پاراستنی ناوچەکەیان لەشەڕێکی ماڵوێران. بەھیچ شێوەیەک نەچۆتە ژێر باری گوشارو داواکاریەکانی تورکیا.
تورکیا لەبەھاری ساڵی پارەوە نەیتوانیوە یەک بست لەو شاخانەی خواکورک داگیربکا. چونکە بە گرتنی ئەو شاخانەی خواکورک. دووئامانج:

1- قەندیل گەمارۆ دەدا.
2- ڕێگا لەپەرینەوەی پەکەکە دەگرێ بپەڕێتەوە ناو تورکیا.

تورکیا لەھەوڵێکی زۆرە ئەمساڵ پێش ھاتنی زستان واتە پێش مانگی 11 بەھەر شێوەیەک بێ خواکورک بگرێ.. بەڵام لەترسی کاردانەوەی خەڵکی ناوچەکەو ھاریکاریکردنی خەلکی ناوچەکە بۆ پەکەکە، ناتوانێ یەک ھەنگاو بەرەو پێش بچێ…
زۆربەی خەڵکی ناوچەکەش لەژێر فەرمان ئەمری بنەماڵەی کەریم خانی برادۆستین..
تورکیا لەپەیوەندیەکانی ئەو بنەماڵەیە لەگەل پەکەکەو ھەدەپەو کەسایەتیە سیاسیەکانی کوردی تورکیا وەک ( سەلاحەدین دەمرتاش و عوسمان بایدەمیر ) بەگومانە کە ئەم بنەماڵەیە پەیوەندی بەھێزیان لەگەل نەیارەکانی تورکیا ھەیە.. سەردانیەکانی دەمرتاش و بایدەمیر بۆ مالی میری برادۆست.. بەتورکیا ھەزم ناکرێ.

بۆیە لێرەوە ھەنگاوەکانی تورکیا بۆگوشارخستنە سەر بنەماڵەی برادۆستیەکان دەست پێدەکا…
ساڵی پار لەسەر و بەندی سەرەتای ھەڵمەتەکانی تورکیا بۆ سەر ناوچەی سیدەکان، تورکیا لەڕێگای پارتی داوا لە حاجی فەیسل براۆستی دەکا کەقونسوڵی تورکیا ببینێ. لەودیدارە قونسڵ داوا دەکا کەچەند فەوجێکی چەکدار بۆ برادۆستیەکان بکاتەوە.. بەڵام حاجی فەیسەڵ ئەمە ڕەت دەکاتەوە .
تورکیا کەئەمەی بۆناچێتە سەر، ھەوڵدەدا دووبەرەکی بخاتە ناو برادۆستیەکان.. ئەوەبوو کوڕی شێخ حوسینی شێخ مەحەمەدی لۆلانی ، (ئەرشەد لۆلانی ) بەئیمزای ئەردوگان ڕەگەزنامەی تورکی بۆ خۆی وخاو خێزانی وەردەگرێ. ئەمەش لەپاداشتی ئەو پێشوازیە گەرمەی لەسوپاو جەندرمەی تورکی کرد لەگوندی بەرمیزە.
جگە لەوە دەکرێتە ئەندام پەرلەمانی کوردستانیش. ئەرشەدیش بۆ دووپاتکردنەوەی وەلائی بۆ دەوڵەتی تورکیا.. بەخۆی و خێزانی بەشداری ھەڵبژاردنەکانی تورکیا دەکا.

لەولاش پلان بۆ دەستگیرکردنی سدقی کەریم خان دادەڕێژێ..
میتی تورک دارێژەری پلانەکەی ھۆقەباز بوو، کاتێ ئاسایشی پارتی داوا لەخاوەن ڕستورانتەکە دەکات کە کۆدی کامیرەکانیان پێ بدا.. خاوەن رێستوارنتەکە دەڵێ من نازانم کۆدەکان چین.. کۆدەکان لەتورکیایە.. کاتێ کۆدەکان لەلایەن میت دەگا.. بە ئامادەبوونی میت سەیری ناوئاخنی کامیرەکان کراوە..
بەڵام بۆ بێ ھێزکردنی ئەو بنەماڵەیە، دەبێت پاڵپشتی ئەمریکا لەو بنەماڵەیە کەم بکاتەوە.. لەوێوەش بازرگانی و پەیوەندیە ئابووریەکانی نێوان گروپ زۆزک و سوپای ئەمریکا نەھێڵێ، بەھاوکاری دەزگای پاراستنی پارتی تۆمەتی ھاریکاردنی تیرۆری بۆ سدقی برادۆستی، دروستکرد.
زۆزک گروپ تەنیا خواردن و کەرەستەو پێداویستیەکانی ڕۆژانە بۆ سەربازگەکانی ئەمریکا لەڕۆژئاوا دەگوازێتەوە. بەڵام بە تۆمەتی بردنی چەک بۆ یەپەگە، دەیەوێ ئەو پرۆسەی ئەمریکا لەڕۆژئاوا پەک بخا، ھەروەھا ئەو کارانە بدرێتە کۆمپانیاکانی نزیک لە پارتی و تورکیا.
جگە لەوە ھەفتەیەک بەر لەئێستا، بەگوێرەی زانیاریەک لەناو پارتی، باس دەکرێ، ئەگەر میر سەلام ئاگادار نەکرابوایە.. کەنەچێت بۆ (پرسەیەک لە سیدەکان). ئێستا بەبۆردمانی فرۆکەکانی تورکیا کوژرابوو.

لەکۆتایی ئەم بەشە دەبێ ئەوە بڵێین.. دیداری ئۆجەلان و کەریم خان لەسوریا، بۆ دژایەتی تورکیا نەبوو بەڵکو بۆتۆڵەکردنەوە بوو لە وەدەرنانی کەریم خان و کۆشتنی قادر بەگی برای لەلایەن پارتیەوە لەسەردەمی شەڕی ناوخۆ..
ھەروەھا پەیوەندیشیان لەگەل ئەمریکا بۆ دژایەتی تورکیا نیە. بەلکو بۆ پاراستنیانە لە پاوانخوازی پارتی. بەڵکو لەزۆر بوار لەگەل ماڵی بارزانی شەریکە کارن، ھەر بۆئەوەی خۆیان لەشەڕ و کێچەڵی ماڵی بارزانی بپارێزن… بۆنموونە ئێستا گەورەترین عەمباری سووتەمیان دروستکردوە، بۆدابینکردنی سووتەمەنی بۆ سوپای ئەمریکا لەعیراق و سوریا و ئەفغانستان..

ماویەتی

▪️ وێنەی سەردانەکانی دەمرتاش و بایدەمیر بۆ لای کورەکانی کەریم خان.

 

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت