كەمال محەمەد: سەرەتایەكی نوێ بۆ ڕاستكردنەوەی هەڵەكان!

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

چاوەڕوانیكردنی وەرچەرخانێكی ڕیفۆرمیستانە سەرچاوەی خۆی لەو كەسانەوە وەردەگرێت، كە ئامانجیان توانەوەو لەناوبردنی دۆخی كائیوس و قەیرانە، هەر لە قەیرانی سیاسی و كۆمەڵایەتی و سیستەمی بەڕێوەبەری و ئازادی و دیموكراسی و تەنانەت پەیوەندییە دیبلۆماسییەكانیش كە كاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر ژیان و سیستەمی هەرێمدا هەیە. ئەمانە ئەو پەیوەندیانەن كە بە قوڵایی كاریگەریان لەسەر كۆمەڵگا و هەرێمەكەوە هەیە. ئەگەر سەرنج بدەین لە ماوەی كابینەكانی پێشودا تەدبیر و ریفۆڕمێك بەدی نەكرا لەناوخۆدا، كە گەندەڵی كەم بكاتەوە و، ڕێگا بە گەندەڵكاران بگرێت و، هیچ هەنگاوێك سەبارەت بە ڕوبەروبونەوەی گەندەڵی نەهاوێشترا، كە لە سنوری قسە دەربچێت، سەرباری ئەوەی حەسرەتی هاوڵاتیان لەم كابینەیەشداهێشتا ڕوونە، كەچی دەخوازن.
لەماوەی ڕابردودا كابینە، یەك لەدوای یەكەكان، نەیانتوانیوە كێشەی گرفتەكان لە ڕێگەی یاساو دەستورەوە چارەسەر بكەن و، بە پێی پێویست دەرفەت و توانستەكانیان بەكارنەهێناوە بەشیوەیەكی گشتی توانای قۆستنەوەی دەرفەتەكانیان نەبوەو بەفیڕۆیان داوە و رەنج و مافی گەلێكیان كردە قوربانی سیاسەتێكی هەڵەوە، بەرۆژەڤكردنی كێشەكان و ئومێدی چارەسەری لەرێگەی سەرۆك وەزیرانی ئێستای عێراق لەروی سیاسییەوە دەشێ ڕۆڵێكی دیكەی سەركێشی سیاسییەكانی كوردەوە بێت كە لە داهاتودا دابڕانی جددی لەپرسە گرنگەكانی هەرێم و بەغدا ڕو بدات، كە ڕەنگە لە بێ بایەخترین و كەوتوترین دۆخ ڕزگاری نەبێت، چونكە چارەسەری پرسە نیشتمانیەكان لە ڕێگەی یاساو دەستورەوە گرەنتییەك ئەدات بەدەستەوە.
هەوڵەكانی كوتلەسیاسییەكانی عێراق بۆ سەندنەوەی متمانە لە سەرۆك وەزیران دورنییە ببێتە بەربەستكردنی ڕێگەچارەی كێشەكانی هەرێم و ناوەند و، ببێتە بناغەی ئەو تەنگەژەیەی كە سەرهەڵئەدات. بۆیە ئەگەر ئەو نادیاری و ئاڵۆزییەی كە دێتە ئاراوە لە نێوانیاندا پشكی كورد لەبەشە بودجەی 2020 دا بەم چەند ساڵەی پێش بچێت كەبڕینی شاییستە داراییەكان و نەهاتنی موچەی فەرمانبەران بوو. سیاسەتی ئابوریی سەربەخۆ، هۆكارێكی دیكەی ئەم دۆخەیە كاتێك هەڵەو كەموكورییە گرێبەستەكانی نەوت لێكبدەینەوە سەرەڕای ئەمانەش ئەمەش دۆخی ئێستای قەیرانەكان ئەوە ئەسەلمێنێت، كە سیاسییەكانی كورد لەسەربنەمای سیاسەتێكی دروستەوە چەوسانەوەو ئاسیمیلاسیۆنی خاكی كوردستان و ناسنامەی كوردانیان هەرلە سەرەتاوە لەبیر كردوە كە كێشەی سەرەكی دەسەڵاتدارانی بەغدا لەبنەڕەتدا ئەمە بوە.
ڕەهەندی ئابوری وەك ئامرازێكی زۆرداری و چەوسانەوە بەكارئەهێنرێت بۆ ئەوەی لەرێگای سزا ئابورییەكانەوە سەرجە بڕیارە سیاسییەكانی بەسەردا بسەپێنرێت، ئاماژە كردن بەو راستیانەی كە مەترسین بۆسەر پێگەی هەرێم ناشێت چیدیكە بچوك بكرێنەوە و پێویستە سیاسییەكان و حیزبە كوردییەكان یەكدەنگ و هاوڕا بن بەرامبەر بە پرسە نیشتمانیەكان و ئەندامەكانیان لەحكومەت و پەرلەمانی عێراق بوێری تاوتوێكردنی واقیعی كورد پێگە دەستورییەكەی نیشان بدەن و بەردەوامی كاریگەری ئەو حەقیقەتانە بن كە نەیارەكانیان نایانەوێت بەرگوێیان بكەوێت.
بۆ تۆكمەكردن و بەهێزكردنی هەرێم و روبەروبونەوەی هەر ئەگەرێكی نەخوازراو هەروەها بەرەو پێشخستنیشی لەسەربنەمای سیاسەتێكی بەرگریكردن لە بونی خود لەرێگەی چاوخشاندنەوە بە سیاسەتی نەوت و غاز و كەرتی كشتوكاڵ و پیشەسازی و گەشتوگوزار بكەنە بنەمای پاراستن و ژیانداریكردنی كورد و پێگەكەشی، بۆیە پێویستە سیاسەتكردنیان بەپێی ئەو واقیعە بێت كەتا كۆمەڵگا هەبێت بواری ئابوریش دەژیت! لەلایەكی دیكەشەوە لە خەرجی و باج وەرگرتنیشدا هەمان ئامانج جێگای باس و جێبەجێكردن بێت.
لەكاتێدا، كە ناوچەكە گۆڕانكارییەكی ئەوتۆ لەچاوەڕوانیدایە پێویستە پرسی كورد بەشێوەیەكی گشتی لە میانەی سەركردایەتی سیاسی بەهێز و خۆبەبەرپرسیارەوە بتوانێت پێگە ستراتیژی و جیۆپۆلەتیكییەكەی خۆی بكاتە دەرفەتێك بۆ ئەوەی ڕاستینەیی كورد و خاكەكەی بەسەرجەم ڕەهەندەكانییەوە(دیبلۆماسی و ئابوری و نیشتمان و نەتەوە و كەلتورەكەی لە لێواری نكوڵیكردن دەربهێنێت و بیكەنە سەرەتایەك بۆ راستكردنەوەی ئەو هەڵانەی كە ئەنجامیان داوە بەپێی قۆناغەكان لە مێژوودا.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت