دڵشاد مەجید: خوێندنەوەیەکی تر بۆ ڕووداوی ڕێستورانی ھۆقەباز. بۆ کوژانی (عوسمان کۆسەی )دبلۆماتکاری تورک.! بەشی چوارەمی.

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

* ئامانجی بنەماڵەی بارزانی جێ پێ لەقکردن و دوورخستنەوەی کۆمپانیاکانی ( زۆزک گروپ) و ملکەچکردنی بنەماڵەی برادۆستیەکانە.!
* جەلال تاڵەبانی لەساڵی 1963 فەرمانێکی مستەفا بارزانی جێ بەجێ ناکات. بەڵام لە ساڵی 1976 کەریم خان پاداشتی دەکات.!
* بەنێوەندگیری دانا ئەحمەد مەجید نوێنەری یەکێتی ئەوکات لەسووریا، مەسعود بارزانی لەسوریا سەردانی کەریم خانی کردووە.!
* ناو و ووشە و نازناوی (برادۆست ) لەخەڵکی سەر بە پارتی و لەناونانی شوێنە گشتیەکان قەدەغەکراوە.!
* زەڵمای خەلیل زاد بنەماڵەی برادۆستیەکانی ڕازی کردووە، کە بنەماڵەی بارزانی بکەنە شەریک لەپرۆژەی دایبنکردنی نەوت و سووتەمەنی بۆ سوپای ئەمریکا.
* نەجمەدین کەریم و کەسێکی نزیک لەبنەماڵەی کەریم خان (…) ، داوا لەسەلام کەریم خان دەکەن، کە ئامادەن ھاوەڵی بکەن بۆلای بارزانی، بۆئەوەی براکەیان ئازاد بکات.!
* میر سەلام برای سدقی دەڵێت؛ ئێمە تەشەبووس بەکەس ناکەین. با یاسا ئەو کەیسە یەکلابکاتەوە.!

ململانێی بنەماڵەی بارزانی لەگەڵ میر و بنەماڵەی برادۆست.!
ئەم ململانێیەی نێوان ب. بارزانی و ب. برادۆستیەکان لەسەردەمی کەریم خان.
پێشینەیەکی مێژوویی ھەیە. بۆ ساڵی 1963 دەگەڕێتەوە، کەئەم بنەماڵەیە بەھەمان شێوە نەچوونەتە ژێر باری مەلا مستەفا بارزانی، بۆیە لەلایەن بارزانیەوە ئەمری کوشتن بۆ کەریم خان دەردەچێ. جەلال تاڵەبانیش ( ئەوکاتە باڵی م. سیاسی) درووست نەبوو بوو.. ووتویەتی من کەریم خانت بۆ دەکوژم، بەڵام تاڵەبانی، کەریم خان ئاگادار دەکاتەوە، کە پلانێکی وا ھەیە، بەزووترین کات ناوچەکە جێ بھێڵە.
لەساڵی 1963 کەریم خان 75 چەکداری لەگەڵ بووە، پاشان مام جەلال نامەی ناردووە و لەپلانەکە ئاگاداری کردۆتەوە
ئەوەبوو بۆ ماوەی 13 ساڵ دوای ئەو رووداوە مام جەلال و کەریم خان یەکتریان نەبینیەوە.
لە ساڵی 1976 کاتێک تاڵەبانی دەگەڕێتەوە برادۆست و یەکەم تەشکیلاتی یەکێتی دادەمەزرێنێ، لەرێگەی (سەلیم رەسول سبیاری). تاڵەبانی نامەیەک بۆ کریم خان لە هەولێر دەنێرێت، کەریم خانیش بڕی 1000 دینار لەرێگەی سەلیم بۆ تاڵەبانی دەنێرێت. دواتر یەکتریان بینینوە، لەوێووە پەیوەندی تاڵەبانی و دواتر یەکێتی لەگەل بنەماڵەی برادۆستیەکان پتەوتر دەبێ.
پەیوەندیەکانی نێوان ئەو دوو بنەماڵەیە ھەڵکشان و داشکانی زۆری بەخۆیەوە دیووە، لەزۆر قوناغ گرژیەکان سارد بۆتەوە. لەزۆر قوناغیش گەیشتۆتە لوتکە، بەتایبەتی لەشەڕی ناوخۆی 1994- 1998، پارتی برایەکی کەریم خان بەناوی (قادر بەگ )دەکوژێ و دووبرای تریشی بەدیل دەگرێ.
بەڵام بۆ خاوکردنەوەی ئاسەوارەکانی شەڕی ناوخۆ ھەوڵدراوە ئەو گرژیانەی نێوان ئەو دووبنەماڵەیە خاوبکرێتەوە، ئەویش دوای دیداری کەریم خان دێت لەگەل مسعود بارزانی لەسوریا. ئەوکات کاتێ (دانای ئەحمەد مجید) نوێنەری یەکێتی دەبێ لەسوریا، دەچێتە لای کەریم خان و ئاگاداری دەکاتەوە لەھاتنی مەسعود بارزانی بۆلای، وادیارە ئەم نێوەندگیریەش بەخواستی تاڵەبانی بووە. چونکە ئەو ماوەیەی کەریم خان لەسوریا بوو دیداری بەردەوامی لەگەل ئۆجەلان و تاڵەبانی ھەبووە. بەڵام ئەمە مانای وانیە کە ئەو دوژمنایەت و سەنگەر لەیەکگرتنە کۆتایی پێ ھاتبێ.
* بارزانی بەردەوام ھەوڵی داوە پێگەو نفوزی ماڵی میرەکانی برادۆست کەم بکاتەوە، یا بەچاو شۆڕکردنیان یا بە گوشار بۆھێنانیان.
* پارتی و بنەماڵەی بارزانی بەردەوامن لەدژایەتیکردنی ئەم بنەماڵەیە، چونکە تا ئێستا ئەم بنەماڵەیە نەچوونەتە ژێر و باڵ و ڕکێڤی ماڵی بارزانی. لەپەرچەکردارێ ئەمەش ماڵی میر کەریم خانیش بەردەوام لەسەنگەرەکانی بەرامبەر بە ماڵی بارزانی کاریان کردووە.

گوشارەکانی پارتی و ب. بارزانی بۆ سەر بنەماڵەی برادۆستیەکان چین.؟ پارتی و بنەماڵەی بارزانی ڕێگاگریەکی زۆر لە پرۆژەکانی زۆزک گروپ دەگرن. ئێستا زۆزک گروپ لەبەر ئەو ڕێگریانە چەندین پرۆژەی لەھەولێر ڕاوەستاوە و، لەکار کەوتووە، لەوانە:
1- پرۆژەی کارگەی (خشتی سوور) لەسەرڕێگای مەخمور، کە گەورەترین پرۆژەیە لەناوچەکە، (سەدا 80 )کارەکانی تەواو بووە، بەڵام لەساڵی 2014 وە ڕاگیراوە، چونکە نایەڵین بەبێ پشکی ماڵی بارزانی کار بکات و، بکەوێتە گەڕ.
2- پرۆژەی (ئەلبان)، کەپرۆیەیەکی گەورە بوو ھاوشێوەی پرۆژەکەی ( المراعي) بوو، ئەم پرۆژەیە بەھاوبەشی لەگەل ( کۆمپانیای مەراعی سعودی) دامەزرابوو، نێوەندگیرەکەش ( لەنێوان بردۆستیەکان و المراعی) وەزیری کشتوکاڵی ئێستای میسر بوو. ئەو پرۆژەیەش لەسەر ڕێگای مەخمور بوو، دیسانەوە ئەمەشیان بەھەمان ھۆکار لەکار کەوت.
3- ئێستا کۆمپانیای زۆزک جگە لەھەندێ پرۆژەی نیشتەجێکردن، بەھاوبەشی لەگەڵ کۆمپانیای ماسی ( ئەحمەد ئیسماعیل) ھیچ پرۆژەیەکی تریان لەھەولێر نیە.
4- تەنیا پرۆژە لەسنووری زۆنی زەرد ھەیانبێ پرۆژەی دابینکردنی سوتەمەنیە و نەوتە بۆ سوپای ئەمریکا، کە ئەویش بەھاوبەشی لەگەل بنەماڵەی بارزانی بەڕێوە دەچێ، ئەم بەشدار پێکردنەی پارتیش، دوای نێوەندگیری (زەڵمای خەلیل زاد ) و چوونی زەڵمای بۆ ماڵی میر سەلام جێبەجێکرا و لەدایک بوو.
5- لەدەرەوەی زۆنی زەرد زۆزک گروپ چەندین پرۆژەی تری لە زۆنی سەوز و موسڵ ھەیە. ئێستا زۆزک لە پرۆژەی چاکردنەوەی بەنداوی موسڵ کار دەکات، ئەم کارەشیان لەڕێگای ئەمریکیەکان و ئیتاڵیەکان وەرگرتووە.
لەدوای ڕاپەرینەوە حکومەتی زۆنی زەرد ھیچ پرۆژەیەکی بەرچاوی لەبواری خزمەتگوزاری لەناوچەی برادۆست نەکردووە، بۆیە زۆربەی گوندەکان لەبەر نەبوونی پرۆژەی ئاو و ڕێگاوبان و نەخۆشخانەو قوتابخانە ئاوەدان نەکراونەتەوە. زۆربەی ئەو کارانەی کراوە لەڕێگای (یوئێن و دەزگای شڵتەر و بنەماڵەی کەریم خان) جێبەجێکراوە.
بۆئەوەی باشتر لەھەڵسوکەتی پارتی بگەین، چۆن ئێستا شەنگال بەبیانووی پەکەکە ئاوەدان ناکرێتەوە، ناوچەی برادۆستیش بەھۆی ماڵی میر کەریم خان ئاوەدان ناکرێتەوە.
بۆنموونە لەبەر نەبوونی نەخۆشخانەی گەورەو پێویست لەناوچەکە، بنەماڵەی کەریم خان دوو نەخۆشخانەی تایبەتیان بەناوی ( نەخۆشخانەی سۆرانی تایبەت و کۆمەڵگای پزیشکی سۆران) بەبێ بەرامبەر لە حزمەتی خەڵکی ناوچەی برادۆستن لەھەولێر کردۆتەوە.
پارتی لەڕێگای بنەماڵەی شێخ حوسێن شێخ محمد لۆلانی، کەدەسەڵاتی ئایینی برادۆستیەکانە، دەیەوێ پێگەی ئەوان بەھێز بکات. بەڵام بەمەش دادیان نا، ئێستا ھەندێک خەڵکیان دروستکردووە و دیوەخانیان بۆ داناون، بۆ ئەوەی بیانکەنە جێگرەوەی ماڵی میری برادۆستیەکان. یەک لەوانە ( حاجی ڕەشید خان ئاودەل بەگی دەشتی بەرازگر)ە ، پارتی بۆ زیاتر بەھێزکردنی پێگەکەی ئەو کەسە، بۆ ئەو مەبەستە کوڕەکەی بەزۆرو زۆردار کردۆدۆتە ئەندام پەرلەمانی کوردستان کەناوی ( دکتور زێدان رەشیدە).
ھیچ کەسایەتیەکی پارتی یا لێپسراوێکی ئیداری یا سەربازی یا حزبی بۆی نیە پاشگری ناوی برادۆستی بەکار بھێنێ. ئەو بەرپرسانەش لەشوێنی خۆیان دەمێننەوە بەمەرجێ بەئاشکرا دژایەتی خۆیان بۆ ماڵی میر سەلام بەیان بکەن، نەوەک دوور دەخرێنەوە.
ئێستا لەناوچەی برادۆست ھیچ شوێنێکی گشتی یا تایبەت ھەتا ڕێستوانتێک نیە ناوی برادۆستی پێوەبێ، بەلکو بۆیان نیە تیپی وەرزیش بەو ناوە دابنێن، ئێستا بەناچاری لەکەرکوک تیپێکی وەرزشی برادۆستیان پێک ھێناوە. بەڵام لەناو زۆنی زەرد بۆیان نیە. کەچی تەنیا بۆ ئیھانەکردنی برادۆستیەکان، لە سیدەکان دوومانگ پێش ئێستا گەڕەکێکیان بەناوی گەرەکی برادۆست ناونا. ئەوەی مەعلومە خودی سیدەکان بەشێکی بچوکی ناوچەی برادۆستە.

ماویەتی

تێبینی/ لەبەر زۆری و درێژی بەشی چوارەم، ناچاربووم کەبەشی چوارەم بکەمە دوو بەش و بەشی چوارەم ببێتە بەشی پێش بەشی کۆتایی. واتە بەشی پێنجەم دوا بەش دەبێت. تەواوکەری بەشی چوارەمە.

# وێنەی تاڵەبانی و کەریم خان

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت