عوسمان عومەر: ئایا گوشاریى ناو گۆرو ئەشکەنجە، ڕاستیە؟. بەشى سێهەم.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

ئەشکەنجەى قەبر
خواى پەروەردگار لە سورەتى نبأ – ئایەتى 40 دا دەفەرموێ “إِنَّا أَنذَرْنَاكُمْ عَذَابًا قَرِيبًا يَوْمَ يَنظُرُ الْمَرْءُ مَا قَدَّمَتْ يَدَاهُ وَيَقُولُ الْكَافِرُ يَا لَيْتَنِي كُنتُ تُرَابًا” ئێمە ئاگادارمان کردون ئەشکەنجەیەکى نزیک چاوەڕێتانە ئەو ڕۆژەى دەزانن چیتان کردووە، کافران دەلێن خۆزگە خۆل بوینایە کەواتە لێرەدا هەر کەسێک مرد دەبێتەوە بەخۆڵ ئایا خۆڵ سزا دەدرێ؟ و لە شوێنێکى ترى قورئانى پیرۆز لە سورەتى واقعە ئایەتى 47دەفەرموێ وَكَانُوا يَقُولُونَ أَئِذَا مِتْنَا وَكُنَّا تُرَابًا وَعِظَامًا أَئِنَّا لَمَبْعُوثُونَ
ئایەتى ٤٦ى سورەتى غافر لە قورئانى پیرۆز بەلگەى ئەوانەیە، کە دەڵین ئەشکەنجەى گۆڕ هەیە سەبارەت ال فیرعون دەفەرموێ ” النار یعرضون علیها غدوا و عشیا ویوم تقوم الساعە إدخلوا ال فرعون أشد العذاب” بە پێى ئەو ئایەتە ئەشکەنجەى گۆڕ بونى نییە، بەلام کە دەفەرموێ یعرضون بە واتاى دەخرێنە ڕوو بۆیە خوداى پەروەردگار جاریکى تر لە سورەتى کەهف ئایەتى ١٠٠ دەفەرموێ ” وعرضنا جهنم للکافرین عرضا” بە واتاى ئیمە دۆزەخمان بۆکافران خستۆتە ڕوو بۆیە ئەوەى موسلمان بێ و باوەرداربێ ناى بینێ, گەر سەیرى سورەتى غاشیە ئایەتەکانى٢٦,٢٥,٢٤,٢٣ بکەین خوداى پەروەردگار دەفەرموێ “إلا من تولێ وکفر, فیعذبه الله العذاب الاكبر, إن الينا إيابهم ثم إن علينا حسابهم ” لێرەشدا دەفەرموێ ئەوەى گوێى پێنەدا کوفر بکات خودا ئەشکەنجەى گەورەى دەدا، دەگەرێنەوە بۆلامان، ئیمەش لێپرسینەوەیان لەگەڵ دەکەین بەپێى ئەو سورەتەش بێ تەنها ئەوانەى بێباوەرو کافرن خودا ئەشکەنجەیان دەدا و کەواتە چۆن ئەشکەنجە پێش لێپرسینەوە دەبێ؟ ئەشکەنجە پێش لێپرسینەوە نییە و بەواتاى گەر ئەشکەنجەى گۆڕ هەبێ سودمەندى یەکەم کێیە؟ بێگومان شەیتانە، چونکە شەیتان دوا زیندەوەرە کە دەمرێت لەسەر زەوى, ئایا ئەوە گونجاوە یا دروستە مرۆڤەکان ئەشکەنجە بدرێن و شەیتانیش بەئارەزوى خۆى و بەپاى پیلان بێت و بچێ؟ شتێکى تر دێتە پێشەوە کە مردوو دەمرێ پەراوى تۆمارى مردوەکە دانەخراوە و کۆتایی نەهاتوە، رەنگبێ کردەوەى چاکى هەبێ و کردەوەى خراپێشى هەبێ بۆیە خواى پەروردگار لەسورەتى یس ئایەتى ١٢ دەفەرموێ “إِنَّا نَحْنُ نُحْيِي الْمَوْتَى وَنَكْتُبُ مَا قَدَّمُوا وَآثَارَهُمْ وَكُلَّ شَيْءٍ أَحْصَيْنَاهُ فِي إِمَامٍ مُبِينٍ”

قورئانى پیرۆز ئەشکەنجەى گۆڕ پوچەل دەکاتەوە :
پێم وایە شتێکى واى تێدا نییە کە پێى بگوترێ ئەشکەنجەى گۆڕ, لە سورەتى بەقرە ئایەتى ٢٨ خواى پەرورگار دەفەرموێ ” كَيْفَ تَكْفُرُونَ بِاللَّهِ وَكُنتُمْ أَمْوَاتًا فَأَحْيَاكُمْ ثُمَّ يُمِيتُكُمْ ثُمَّ يُحْيِيكُمْ ثُمَّ إِلَيْهِ تُرْجَعُونَ” کۆتا ڕۆژ ئەوانەى دۆزەخین ئەو ڕاستیە دەزانن, بەراستى من خۆم بەلێکدەرەوەى سورەت و ئایەتەکانى قورئانى پیرۆز نازانم تەنها باوەرم بەوەیە هەرچى لە قورئانى پیرۆزدا هاتوە بەراست و دروستى دەزانم هەرچی لەدەرەوەى ئەوەبێ گومانم لیى هەیە کە دروست بێ, ڕەنگبێ کەسانیک بۆ بەرژەوەندى خۆیان ئەوەیان هێنابیتە ناو ئەو ئاینە پیرۆزەوە … بە گوێرەى سورەتى غافر ئایەتى ١١، کە خواى پەرودگار دەفەرموێ ” قالوا ربنا أمتنا إثنتین و احییتنا إثنتین فاعترفنا بذوبنا فهل الي خروج من سبيل” کەواتە لە قورئانى پیرۆزدا باسى ئەشکەنجەى گۆڕ نەکراوە.
ئاگر …. دۆزەخ …. سوتان … ئەشکەنجە, مەلا بەڕیزەکانمان ڕەگى ملیان لە هەمو بۆنەیەکدا دەردەپەڕێنن و بەوانە خەلک دەترسێنن کەچى لە قورئانى پیرۆزدا هیچ باسێکى وەها نییە لەسەر ئەشکەنجەى گۆڕ، ئایا باوەر بەو دەقە قورئانیانە بکرێ یا فەرمودە گێڕدراوەکان. چونکە شتێک هەیە بەناوى زانستى ئیعجازى قورئان هیچ گۆرانکارى بەسەردا نەهاتوە، بەلام لە گێڕانەوەى فەرمودەیەک ڕەنگبێ واریدە، کە دەماودەم گێڕدرابیتەوە ووشەى تێدا بگؤڕدرێ , قورئانى پیرۆز فەرمویەتى ئەشکەنجەى دونیا و دواتر ئەشکەنجەى ڕۆژى کۆتا بەپێى سورەتى رەعد ئایەتى ٣٤ کە دەفەرموێ ” لهم عذاب فى الدنيا ولعذاب الاخرة اشد ومالهم من الله من واق” بەپێى سورەتى ال عمران ئایەتى ١٦ کە دەفەرموێ ” الذين يقولون ربنا إننا أمننا فاغفر لنا ذنوبنا وقنا عذاب النار” بەهیچ شێوەیەک باسى ئەشکەنجەى قەبر نەکراوە، بەلکو دەفەرموێ عذاب النار ئەى بۆ نەى فەرموە عذاب القبر؟
بەچ پێوەرو لۆژیکێک و دادپەروەریەک و قورئانى پیرۆز ئەوە هەرس دەکات کە ئەشکەنجە پێش لێپرسینەوە بێ؟ بێگومان هیچ لۆژیکێک ئەوەى پێ ڕاست نییە و لێپرسینەوەش نییە تاکو کۆتا رۆژ (قیامەت) هەستانەوە بەپێى سورەتى ئەنبیاء ئایەتى ٤٧ کە پەروەدگار دەفەرموێ ” وَنَضَعُ الْمَوَازِينَ الْقِسْطَ لِيَوْمِ الْقِيَامَةِ فَلا تُظْلَمُ نَفْسٌ شَيْئًا وَإِن كَانَ مِثْقَالَ حَبَّةٍ مِّنْ خَرْدَلٍ أَتَيْنَا بِهَا وَكَفَى بِنَا حَاسِبِينَ”هەر بۆیەشە لە سورەتى بەقەرە ئایەتى ٢٨١ دەفەرموێ وَاتَّقُواْ يَوْمًا تُرْجَعُونَ فِيهِ إِلَى اللَّهِ ثُمَّ تُوَفَّى كُلُّ نَفْسٍ مَّا كَسَبَتْ وَهُمْ لاَ يُظْلَمُونَ” باوەرتان بە ڕۆژێک هەبێ بۆ گەڕانەوە بۆ لاى خودا لەوێ هەمو کەسێ چىکردوە دەزانێ وغەدریان لێناکرێ, لە شوێنێکى تردا لەسورەتى نور ئایەتى ٢٤ دەفەرموێ ” یوم تشهد علیهم السنتهم و ایدیهم و ارجلهم بما کانوا یعملون ” واتە پەیوەندى بەکۆتا ئایەتى ٢٢ وە هەیە کەدەفەرموێ ولهم عذاب عظيم و كوتا ڕۆژ تشهد علیم السنتهم ئەوەش ئاماژەیەکە، کە کۆتا ڕۆژ سزا دەدرێ نەک لەناو گۆردا. بە پێى ئایەتى ٢٥ى هەمان سورەت کەدەفەرموێ (يومئذ يوفيهم الله دينهم الحق ويعلمون إن الله هوالحق المبين” کەواتە رؤژێکە ئەویش لەناو گۆردا نییە بۆیەش لە سورەتى زلزلە خواى پەرودگار لە ئایەتەکانى ٨,٧,٦,٥ دەفەرموێ يومئذ يصدر الناس اشتاتا ليروا اعمالهم فمن يعمل مثقال ذرة خيرا يره ومن يعمل مثقال ذرة شرا يره ” کەواتە صحف واتە پەڕاوەکان یا دۆسیەکان بەپێى قورئانى پیرۆز بێ ئاشکرا ناکرێ تاکو کۆتا ڕۆژ کۆدەکرێنەوە و ئەوکات لێپرسینەوە دەست پێدەکات, بەوپێى و دانگە لەناو گۆردا ئەشکەنجە نییە. هەمووى هەڵدەگرێ بۆ رۆژى کۆتا واتە قیامەت و دۆزەخى و بەهەشتیەکان لێک جوێ دەکرێنەوە و، بەپێى سورەتى إنفطار ئایەتەکانى ١٥,١٤,١٣ دەفەرموێ إن الابرار لفى نعیم وإن الفجار لفى جحیم یصلونها یوم الدین رۆژى کۆتا نەک یوم القبر ئەو یوم الدینە بەهەڵە لێکدراوەتەوە کراوە بە یوم القبر, خواى پەروەردگار چۆن سورپرایزى خۆى بۆ ئەوانە ئاشکرا بکات، کە پێشتر بزانێ چيکردوە بۆیە لەسورەتى الحاقە ئایەتى ٢٠,١٩,١٨ يَوْمَئِذٍ تُعْرَضُونَ لا تَخْفَى مِنكُمْ خَافِيَةٌ,فَأَمَّا مَنْ أُوتِيَ كِتَابَهُ بِيَمِينِهِ فَيَقُولُ هَاؤُمُ اقْرَؤُوا كِتَابِيَهْنِّي ظَنَنتُ أَنِّي مُلاقٍ حِسَابِيَهْ ” واتە لەو ڕۆژە پەراوەکانیان وەردەگرن و دەیخویننەوە، کە هیچ شتێک ناشاردرێتەوە و دەشزانێ لێى دەپرسرێتەوە، جارێکى تر ئاماژەى پێ دەدەمەوە کە لێپرسینەوە پێش ئەشکەنجە نییە.
بۆ ئەوانەى ئەو بابەتەم دەخوێننەوە پێم نەلێن: هەڵگەراوە یا مولحیدە، بەلکو من باوەڕم بە خواى پەرودگار هەیە بە قورئانى پیرۆز و پیغەمبەر و، کۆتا رۆژ و مردن حەقە و، قەبریش هەقە. بەلام دەڵێم: پێویستە ئاین بە لۆژیک و عەقل کارى پێ بکرێ و، قورئانى پیرۆز سەرچاوەى سەرەکى ئاینى ئیسلام و پەیرەوانیەتى و بە ڕوون و ئاشکرایی دەلێت: نە لێپرسینەوە نەسزا نییە و. جارێکى تر دەلێم: کە مرۆڤ لەم دونیایەدا ڕووبەڕووى سزا بێتەوە جا سزاکە نەخۆشى بێ,نەبونى بێ, ئێش وئازار بێ چۆن خوداى پەرودگار هەر مرۆڤەکە خرایە قەبرەوە سزاى دەدات؟بەلام رۆژى مردنەکەى ئەو دوو فریشتەیە کەپرسیاریان دەربارەى ئاینەکەى,خوداکەى, پێغەمبەرەکەى لێکرد دوو دەرگاى بۆ دەخرێتە روو یەکیان بەهەشتە ئەوی تر دۆزەخە. جەستە نامێنێ و دەبێتەوە بەخۆڵ تۆ چۆن خۆڵ سزا و ئەشکەنجە دەدەى؟ کەواتە گیانەکەیە نەک جەستە ئەویش تا دوا ڕۆژ ئینجا بانگ دەکرێ و هەرچى کردبێ لەچاکە و لەخراپە دەخرێتە ڕوو، بۆیە لەسورەتى زومەر ئایەتى ١٥دەفەرموێ فَاعْبُدُوا مَا شِئْتُم مِّن دُونِهِ قُلْ إِنَّ الْخَاسِرِينَ الَّذِينَ خَسِرُوا أَنفُسَهُمْ وَأَهْلِيهِمْ يَوْمَ الْقِيَامَةِ أَلا ذَلِكَ هُوَ الْخُسْرَانُ الْمُبِينُ لیرەش باسى کۆتا ڕۆژى کردوە, باسى سزا ناکات باسى ئەشکەنجەى گۆڕ ناکات چ شتێک لەو ئایەتە پیرۆزانە ڕونترو هەیەو راستیەکەمان بۆ بەیان دەکات. ئایا ووتەکانى خوداى پەروەدگار راستى نین، کە لە سورەتى یس ئایەتى٥١,٥٠ دەفەرموێ یوم َنُفِخَ فِي الصُّورِ فَإِذَا هُمْ مِنَ الْأَجْدَاثِ إِلَى رَبِّهِمْ يَنْسِلُونَ, قَالُوا يَا وَيْلَنَا مَنْ بَعَثَنَا مِنْ مَرْقَدِنَا هَذَا مَا وَعَدَ الرَّحْمَنُ وَصَدَقَ الْمُرْسَلُونَ ” بەپێى ئەو دوو ئایەتە پیرۆزە بێ کافران لە گۆرەکانیان ئەشکەنجە بدرێن، کە رۆژى قیامەت هات، چونکە پێى دلخۆشن. چونکە ماوەى لێپرسینەوە بۆ ئەوان ئاسودەییە لە نێوان ئەشکەنجەى گۆڕو ئەشکەنجەى دۆزەخ ئاوات ناخوازێ لەو شوێنە بمێنێتەوە.
دەتوانین بڵێین بە دەقێکى قورئانى پیرۆز نوستن جۆرێکە لەمردن، یا مردن جۆرێکە لەنوستن. بەپێى سورەتى ئەنعام ئایەتى ٦٠کە دەفەرموێ وَهُوَ الَّذِي يَتَوَفَّاكُم بِاللَّيْلِ وَيَعْلَمُ مَا جَرَحْتُم بِالنَّهَارِ ثُمَّ يَبْعَثُكُمْ فِيهِ لِيُقْضَى أَجَلٌ مُّسَمًّى ثُمَّ إِلَيْهِ مَرْجِعُكُمْ ثُمَّ يُنَبِّئُكُم بِمَا كُنتُمْ تَعْمَلُونَ” واتە کاتێ دەنویت دەمریت و هەست بەهیچ ناکەیت کە وەخەبەر دێیتەوە جاریکى تر دەگەڕییتەوە بۆ ژیان کە بەتەواوى گیان لەجەستەدا نەما زیندو دەبیتەوە بۆیە خوداى پەروەدگار لە سورەتى زومەر ئایەتى ٤٢ دەفەرموێ” اللَّهُ يَتَوَفَّى الأَنفُسَ حِينَ مَوْتِهَا وَالَّتِي لَمْ تَمُتْ فِي مَنَامِهَا فَيُمْسِكُ الَّتِي قَضَى عَلَيْهَا الْمَوْتَ وَيُرْسِلُ الأُخْرَى إِلَى أَجَلٍ مُسَمًّى إِنَّ فِي ذَلِكَ لَآيَاتٍ لِّقَوْمٍ يَتَفَكَّرُونَ” لێرەدا (کات) سەبارەت بەمردوو سفرە وهیچ جیاوازیەک نابینرێ لەوەى هەزاران ساڵە لەناو قەبرەکەى دایە وئەوەى یەک ڕۆژ لە ژیان دا بێ زیندوو بونەوە هەست پێدەکات کە تەنها بۆ یەک کاتژمێر لەسەر زەوى ژیاوە بۆیە لەسورەتى هود ئایەتى ٤٥ پەروەردگار دەفەرموێ وَيَوْمَ يَحْشُرُهُمْ كَأَن لَّمْ يَلْبَثُواْ إِلاَّ سَاعَةً مِّنَ النَّهَارِ يَتَعَارَفُونَ بَيْنَهُمْ قَدْ خَسِرَ الَّذِينَ كَذَّبُواْ بِلِقَاء اللَّهِ وَمَا كَانُواْ مُهْتَدِينَ …
دەگەینە ئەوەى بلێین پێغەمبەر (د.خ)فەرمویەتى “علیکم بهذا القرءان فما وجدتم فيه من حلال فاحلوه وماوجدتم فيه من حرام فحرموه” و لەبەشێکى سورەتى نحل ئایەتى ٨٩ خواى پەروەردگار بەپیغەمبەر(د.خ) دەفەرموێ” وَنَزَّلْنَا عَلَيْكَ الْكِتَابَ تِبْيَانًا لِّكُلِّ شَيْءٍ وَهُدًى وَرَحْمَةً وَبُشْرَى لِلْمُسْلِمِينَ” بۆچى کار بەدەقە قورئانیەکان نەکرێ,دواى ئەو دەیان ئایەتە پیرۆزەى قورئان چ بەڵگەیەک دەمێنێتەوە و چەند ئایەت لێکدانەوەى جیاوازى بۆ کرابێ و چەند مانایەکى لەخۆ گرتبێ بە ویست ئارەزوى ئەوانەى لێکیان داوەتەوە و دەگەینە ئەوەى کە بلێین لاعذاب إلا بعد الحساب و خوا ليخۆش بوو شەعراوى یەکیک بووە لەپیاوە ئاینى و زاناو شارەزاکان لە بوارى دیندارى یەکەم کەس بووە کە گوتویەتى بابەوووردى کۆتا ئایەتى سورەتى مریم بخوێننەوە گەر بلێن ئەشکەنجەى قەبر هەیە ئەوا ئەو ئایەتە راست نیەو بە درۆ دەخرێتەوە کە پەروەردگار لە سورەتى مریم ئایەتى ٩٨ فەرمویەتى وكَمْ أَهْلَكْنَا قَبْلَهُمْ مِنْ قَرْنٍ هَلْ تُحِسُّ مِنْهُمْ مِنْ أَحَدٍ أَوْ تَسْمَعُ لَهُمْ رِكْزًا” ئەوە نیشانەیە کە پرسیارى کردوە ئەوانەى چەند سەد سالە مردون هەست و گوێت لەهیچ کامیان بووە؟
لەسورەتى صافات ئایەتى ١٦ خواى پەروردگار دەفەرموێ (أإذا متنا وكنا ترابا و عظاما أإنا لمبعوثون) كەواتە قۆناغى ئیسقان پێش بەخۆڵبونە و ئەوەش رێکخستنێکى زەمەنیە کە باس لە (یوم تقوم الساعة أدخلوا ال فرعون اشد العذاب) واتە لە گۆڕدا ئەشکەنجە نادرێن و دواتر دەخرێنە دۆزەخەوە و واتە کافران لە دونیادا ئاگرى دۆزەخ یا بەرزەخ نابینن، بەلکو کۆتا ڕۆژ بەپێى سورەتى کەهف ئایەتەکانى ٩٩,٩٨ کە دەفەرموێ ( وترکنا بعضهم یۆمئذ يموج فى بعض ونفخ فى الصور فجمعناهم جمعا وعرضنا جهنم يومئذ للكافرين عرضا ) ئايا لێرەدا جیاوازیەک نابینرێ واتە عرض خستنە ڕووەکە مەعنویەو ئەشکەنجەى گۆڕ ماددیە؟ سورەتى سجدە ئایەتى ٢١ کە دەفەرموێ وَلَنُذِيقَنَّهُمْ مِنَ الْعَذَابِ الأَدْنَى دُونَ الْعَذَابِ الأَكْبَرِ لَعَلَّهُمْ يَرْجِعُونَ) ئەم ئایەتە پیرۆزە بەبەڵگەى حاشا هەڵنەگر پێمان دەلێ دوو جۆر ئەشکەنجە هەیە سێیەم بونى نییە, وا دابنێ هەندێ ئەشکەنجە ماوە لەگۆڕدا سودى چییە گەر مردوو نەگەڕیتەوە ژیان؟
سورەتى التکاثر ئایەتى ١ و ٢ کە دەفەرموێ الهاکم التکاثر حتى زرتم المقابر، رۆژێ دادێ مردوو سەردانى قەبرەکەى بکات و بەهەشت و دۆزەخ دەبینێ؟ بەلام ئایا ئەوە گونجاوە ڕەنگبێ هەندێ هەر قەبریان نەبێ درندە خواردبیتنى یا لە ئاودا خنکابن و لاشەیان نەدۆزرابیتەوە. ئەنفالەکانمان کە زۆربەیان قەبریان نییەو نازانرێ لەکوێن لەچ گۆڕێکى بەکۆمەڵن؟ ئایا هەندێکیان بە مادەى کیمیاوى نەتوێنراونەتەوە بۆ تاقى کردنەوە, لەکاتى فتوحاتى ئیسلامى بەسەدان هەزار سەربازى عەرەب کوژراون ئەى کوا گۆڕەکانیان؟. ئایەتەکانى دواترى سورەتەکە لێکدانەوەکان بەتاڵ دەکەنەوە، چونکە دەفەرموێ (كَلَّا لَوْ تَعْلَمُونَ عِلْمَ الْيَقِينِ *لَتَرَوُنَّ الْجَحِيمَ * ثُمَّ لَتَرَوُنَّهَا عَيْنَ الْيَقِينِ * ثُمَّ لَتُسْأَلُنَّ يَوْمَئِذٍ عَنِ النَّعِيمِ) التكاثر ئایەتەکانى ٥- ٨ ، چونکە باسى جحیم واتە دۆزەخ دەکات لە کۆتایی.

٢٣- سورەتى نبأ ئایەتى ٤٠
٢٤- سورەتى واقعە ئایەتى ٤٧
٢٥- سورەتى غافرە ئایەتەکانى ٤٦,٤٥
٢٦- سورەتى کەهف ئایەتى ١٠٠
٢٧- سورەتى غاشیە ئایەتەکانى٢٦,٢٥,٢٤,٢٣
٢٨- لەسورەتى یس ئایەتى ١٢
٢٩سورەتى بەقرە ئایەتى ٢٨
٣٠- سورەتى غافر ئایەتى ١١
٣١- سورەتى رەعد ئایەتى ٣٤
٣٢- سورەتى ال عمران ئایەتى ١٦
٣٣- سورەتى ئەنبیاء ئایەتى ٤٧
٣٤- سورەتى بەقەرە ئایەتى ٢٨١
٣٥- لەسورەتى نور ئایەتى ٢٥,٢٤
٣٦- سورەتى زلزلە ئایەتەکانى ٨,٧,٦,٥
٣٧- بەپێى سورەتى انفطار ئایەتەکانى ١٥,١٤,١٣
٣٨- سورەتى الحاقە ئایەتى ٢٠,١٩,١٨
٣٩- لەسورەتى زومەر ئایەتى ١٥
٤٠- سورەتى یس ئایەتى٥١,٥٠
٤١- سورەتى ئەنعام ئایەتى ٦٠
٤٢- سورەتى زومەر ئایەتى ٤٢
٤٣- سورەتى هود ئایەتى٤٥
٤٤- ولەبەشێکى سورەتى نحل ئایەتى ٨٩
٤٥- لەسورەتى صافات ئایەتى ١٦ خواى
٤٦- سورەتى کەهف ئایەتەکانى ٩٩,٩٨
٤٧- سورەتى سجدە ئایەتى ٢١
٤٨سورەتى التکاثر ئایەتى ١ و٢
٤٩- التكاثرئایەتەکانى ٥- ٨

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت