سامان غەفور هەورامی: شێواویەکانی وەزارەت، خویندنەوەیەکی رەخنەیی سەرەتایی بۆ وەزارەتی خویندنی باڵا.

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

لە دنیای بەڕێوەبردنی ئێمەدا تەنها یەک شت هەیە شکست؟! لەوانەیە سەیر بێت بەلاتانەوە بۆ شکست دەهێنین لە دامودەزگا حکومیەکانماندا.. گەر ڕەهایی نەبێت وەزارەتێکمان نیە بەرەوپێشچونی دیبێت بەخۆیەوە. چونکە وەزیر کە دادەنرێت هەوڵ دەدات کۆمەڵێک خڕبکاتەوە لەدەوری خۆی. ئەم خڕکردنەوەیە بۆ چنینەوەی بەرژەوەندیەکانی خۆیانە. ئەم گروپە خڕە وەزارەت هەڵدەسوڕێنن.. وەزیر دەخەنە ناو ئەو گۆماوەوە کە خۆیان پلانی بۆ دادەنێن.. زانیاری هەڵەی دەدەنێ. خزمەتی باش ناکەن. ئەم گروپە شیک بۆشە ناواخنی وەزاتیان خواردووە. یاسا و ڕێنمایی بۆ بەرژەوەندی خۆیان دەردەکەن.. ئەمانە حیزبەکان بەکاردێنن بۆ خۆیان. ئەم گروپە خڕە شەوی سوریان هەیە لە باخ و ڤێلاکان. لەسەر کەلاکی خەڵک دەخۆنەوە.. نایانەوێت کەس بەهیز بێت، گەنج و کەسی نوێیان ناوێت تەنها بەرژەوەندی خۆیان دەوێت.

گوزەرێکی خێرا دەکەین بەناو وەزارەتدا شرۆڤەیەک دەکەین
کاتێک دلاوەر عەلادین دەبێتە وەزیر.. چی بەسەر گروپی خڕ دێت ئەم گروپە نەیاندەزانی دنیای سایکۆلۆژی ئەم کەسە چیە؟ نەیاندەزانی پارە دۆستە یان ژن دۆست. حەزی بەوەیە شتەکان چۆن بڕوات. هەوڵدرا بیخەنە ناو دنیای شەوە سورەکانەوە.. هەوڵدرا لە باخ و ڤێلاکانەوە کۆنتڕۆڵی بڕیار و ڕێنماییەکانی بکەن! کەم تا زۆر هەندێکی سەری گرت و هەندێکی تری بەکراوەیی مانەوە.. ئەم گروپە خڕە چیان کرد؟ هەوڵیاندا خوێندکار/ قوتابی بەکاربەرن، بەکاریشیان هێناو وەزارەتیان هێلکە باران کرد.. ئەو وەزیرە وەزیرێکی پاک و سادق بوو.. لێیدرا و لێیدراو دواتر ون بوو.. سەردەمی عەلی سەعیدیش هەمان شت.. سەردەمی یوسف گۆران سەردەمێکی جیاواز بوو قەیران بوو بەڵام بۆ ئەم گروپە دنیای فەرحانیەت بوو.. خوێندن ئیفاد زۆر شتی تر.. زوو ئەم وەزیرە کەوتە ژێر کاریگەری گروپی خڕەوە… هەرکەسێک دەموچاویان بەدڵ نەبووایە ئاوت دەبوو لە وەزارەت.. ئێستە جەنابی وەزیر لەماڵەوەیە و وەزیرێژی نوێ هەیە ئەم گروپە چی دەکەن ئەمانە گەراکانی پێشون و دەیانەوێت دنیای وەزارەت وێران بکەن.. وەزیری خوێندنی باڵای ئێستە و چوار ساڵی تر دنیایەکی کۆمیدیان خوڵقاندووە و دەیانەوێت تەخت و تاراجی وەزارەت بڕوخێنن و لە شەش مانگی داهاتودا بکەونە هێرشی لەناکاو لە میدیاکانەوە.. زانیاری نادروست و بەڵگەی ساختە و تۆمەت و هتد دنیای ڕۆژنامە و تیڤی و تۆڕی کۆمەڵایەتی لێ پڕکەن.. دەیانەوێت دونیای جوانی ئەم وەزیرە بڕوخێنن.
جەنابی وەزیر چاویلکەکانت لادە و سەیرکە و تێڕامێنە بزانە لە دەورت چ دەگوزەرێت. سەیرکە بزانە چ پلانێک هەیە دەیانەوێت کز و لاوازت کەن.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت