عوسمان عومەر: جاش و جاشیەتى/ بەشی یەکەم.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

با سەرەتا لەوەوە دەست پێ بکەم، ئایا جاشیەتى هەر لەناو کورددا باوبووە و دایانهێناوە یا دیاردەیەکى وەرگیراو؟ ئایا جاشیەتى خوە یا دیاردەو دەرهاویشتەى کۆمەلێ هۆکار؟ کێ هۆکارى جاشیەتى بووە لەناو کورد؟ کێ بۆ یەکەمجار جاشى ناو ناوە؟ بەکێ گوتراوە جاش پۆلیس؟ چۆن جاشیەتى پەیدا بووە؟
جاش بەئینگلیزى mercenary بەعەرەبى(مرتزقە) وبەخۆمالیش پێیان دەگوترێ جاش یافورسان,بەکێ دەلێن جاش؟ بەوکەسە دەگوترێ بەرامبەر بڕەپارەیەک بێ گوێدانە جۆرى ئەو کارەى پێى دەسپێردرێ و زۆربەى جاریش بەو کەسانە دەگوترێ لە هێزى وولاتێکى بیانى کاردەکەن. رۆمانەکان, یۆنانیەکان وفارسەکان جاشیان بەکارهێناوە لەسەردەمە کۆنەکان,جاشیەتى لەسەدەى دوانزەهەم تاکو شانزەهەم بلاوبوو و زۆرێک لە فەرمانرەوای وولاتان لەسەردەمە کۆنەکان سەربازى ڕاهێنراو وپیشگەریان بەکرێ گرتووە بۆ پارێزگارى لەخۆیان و دەولەتەکەیان, زۆرێک لە فەرمانرەواکان قازانجێکى زۆریان دەستکەوتوە لە بەکرێ دانى سوپاکەیان بۆ دەولەتانى تر وەک جاش بۆنمونە بەریتانیەکان لەسەردەمى شۆرشى ئەمەریکا 1783 – 1775سەربازى ئەڵمانییان بەکرێ گرتبوو بۆ بەرەنگار بونەوەى دانیشتوانە ئەمەریکیەکان, کاسیمیر پۆلاسکى پۆلەندى و باڕۆن فۆنشتۆبنى پروسى لەهەمان کات هاوکارى دانیشتوانە ئەمەریکیەکانیان کردوە.
بە پەیدا بون و سەر هەلدانى سوپاى نیشتیمانى جاشیەتى تا ڕادەیەک کەمیکردەوە, زۆرجاریش جاشەکان لە کرێگتەکەیان هەلگەڕاونەتەوە وەک ئەوەى لە کوردستانى خۆمان ڕووى دا لەبەهارى 1991 بەهۆى بونى هەستێکى نەتەوەیی تەنها کەسە تاوانبارەکانیان نەبێ هەرلەگەل ڕژێمى لەناوچوو مانەوە .

مێژووى جاشیەتى:
بەپێى سەردەمە مێژووییەکان ئامێر وشێوازەکانى جەنگ گۆرانکارى بەسەردا هاتووە, هەندێکى لەناوچووە و هەندێکى گەشەو پەرەى پێدراوە ئەوەى کەتا ئەم سەردەمە ماوەتەوە بەهەمان واتاو و زارەوە جاشیەتیە وەک بەکرێگیراو بەکاردەهێنرین بۆ شەرکردن لەجیاتى دەولەتێکى دیکەبۆ بەدەستهێنانى بەرژەوەندى سیاسى ئەو وولاتە بێ گوێدانە لایەنى ئەخلاقى و مرۆڤایەتى بۆنمونە تورک چەند گروپێکى سورى وەک جاشى خۆى بەکارهێناوە دژى سوپاى سوریا و گەلى کورد لە ڕۆژئاوا.
سەرچاوە مێژووییەکان دەریانخستوە بەبەڵگە میسر یەکەم وولات بووە کەجاشیەتى تێیدا دەرکەوتوە و دەیگەڕێننەوە بۆ ساڵى 2500 بەر لەزایین کاتى ئەونامانەکەبە (رسائل العمارنە) کەبریتین لەچەند ژمارە نوسینێکى قورینى یەک بەبەدوا یەک کە بەزمانى ئەکادى بابلى ونوسینى بزمارى لەئەرشیفى پادشاى ئەوکاتى میسر ئەخناتون(ئامون حوتێبى چوارەم )لەبارەگاى فەرمانرەواییەکەى (خوشکى ئاتون- اخت اتون) لەمیسر دۆزراوەتەوە ومیسریە کۆنەکان ئەوکات وسەردەمە کۆمەلە جاشیان بە ئەپیرو یا هەبیرو ناوبردووە, بەزمانى ئاکادى بەو کەسە ئاساییانەى گەریدەى شام بوون بۆ پەیدا کردنى بژێوى ژیان گەراون و بەرژەوندییان لەهەرشتێک هەبوبێ ئەنجامیان داوە گوتراوە,ووشەى هابیرۆ پەیوەست کراوە بە ووشەى هابتۆى ئەکەدى کەواتاکەى تاڵان ودزى و ووشەى ساجاز بەواتاى بکوژ مەبەستیان بەکۆمەلێکى گچکەى سەربازى گەرۆک وەک جاشى خۆمالى واپێدەچێت ئەم زاراوەیە لە نێوگەلانى کۆن باو بوبێ لەچەند دەقێکى( حیثى )کۆن دۆزراوەتەوە هەروەها ئەو دەقەکۆنانەشى کە لە ئەنادۆل هەیە ئاماژەن بۆ ئەوە بۆیەشە جاشایەتى لەمیسرەوە تەشەنەى کردووە بۆ سەرجەم وولاتانى جیهان .بەریتانیەکان ساڵى 1777 کاتێ هێندستانیان داگیرکرد و بۆ زیاتر لەسەدەو نیوێک دەسەڵاتى پادشایەتى بەریتانییان لە هیندستان پاراست بەهۆى جاشە هێندیەکانەوە نەبوو؟ لە سەردەمى داگیرکارى فەرەنسى بۆ جەزائیر دەیان هەزار جاشیان دژى شۆرشگێران بەکار هێناوەو دەستیان بە خوێنى هاونیشتیمانیانى خۆیان سوربوە کاتێ سەربەخۆییان بەدەستهێنا بەبڕیارێکى شۆرش جاشەکانیان نەکوشت بەلام رێگەیان پێنەدرا لەوێ بمێننەوە بۆیە زۆربەیان بە ماڵ ومناڵەوە ڕوویان لە فەرەنسا یا وولاتانى دیکە کرد و پێیان گوتن ئیوە چەند ساڵە خزمەتى فەرەنساتان کردووە ئیستا با ئەوان خزمەتتان بکەن بەلام لەوێ بەچاوێکى سوک سەیر دەکران و کارى پاککردنەوەى شەقام وشوێنەگشیتەکان تەوالێتیان پێ دەدرا.لە حەفتاکانى سەدەى ڕابوردوو کاتێ ئەمریکیەکان ڤیەتنامیان داگیرکرد ژمارەیەکى زۆر جاشیان لە ڤیەتنامیەکان دروستکرد بۆ بەرەنگارى شۆرشگێرە ڤیەتنامیەکان,کاتێ رزگاریان بوو جاشەکانیان نەکوشت بەلکو ناچارییان کردن بچن لەوولاتانى دیکە کریکارى بکەن و داهاتەکانیان بگەڕێننەوە بۆ وولات وبەشیک لەداهاتیان بۆ حکومەت بەشیکى دیکەى بۆ خێزانەکانیان خەرج دەکرا.
لەم سەدەیەشدا هەریەکە لە ئێران و تورکیا و سعودیە کۆمەلێک گروپى چەکدارى سەربەخۆیان لە یەمەن و لەسوریا دروستکردوە وەک جاش بەکاریان هێناون ئەوانە زیاتر گروپى توندرەوى ئیسلامین, دەتوانم بڵێم هەندێ لە گروپەکانى حەشدى شەعبى لە عیراقیش جۆرێکە لە جاشایەتى بۆ ئێران.
فەیلەسوفى جولەکەى نەمساوى مارتن بۆبر بەوشیوەیە وەسفیان دەکات ودەلێت ئەوانە کەسانى بێ نیشتیمانن, لەباوەڕى نەتەوەیی داشۆراون ویەکیان گرتووە لە پێناو تالانى وترس وتۆقاندن ویا بە شوان وبیابان نشین یا بەجاش ناوببرین بەلام مێژوو نوسان لەگەل ئەو ڕایەى نەبوون .
ساڵى ١٨٢٢ پێش زایین رەمسیسى دووەم لە جەنگى قادش دژى حیثیەکان جاشى بەکار هێناوە ئەوەش هۆکار بووە کە فیرعەونەکان شان بەشانى سوپاى میسر کردوە جەنگاون لە زۆر شوێن بۆبەلگەى قسەکانمان کە دەڵێین لە میسرەوە جاشیەتى تەشەنەى کرد ئەوەتا لەساڵى ٤٠١ پێش زایین کۆرشى بچوک ١٠ هەزار جاشى(یۆنانى- ئەغریقى) هێناوە بۆهاوکارى خۆى بۆ دوورخستنەوەى براکەى پادشا ئەرتحشتاى دووەم لەدەسەلات ئەم رووداوە لەلایەن گەزەنفۆن کە خوێندکارى سوکرات بووە لە کتێبەکەى بەناوى Anabasis،خۆشى یەکێک بووە لە سەرکردەی ئەو جاشە یۆنانیانە بووە لەشەرێک لە نزیک بەغدا رووى داوە بەشدار بووە بەبۆچونى خۆم هەر ئەو گەزەنفۆنەیە کە بەکوردستان تێپەریوە, ئەم دۆخە لە سەردەمى نوێش رووىداوە جارێک ١٩٩٦ هێزێک پەناى بردە بەر هێزێکى دوژمنى گەلەکەمان بەلام واناو دەبران کەئەو هێزە ئەوانى کردبێتە جاش ئایا ئەوە دەچێتە عەقلەوە هێزیکى ناوخۆ دەولەتێک بەکرێ بگرێ؟
کۆمپانیاى سپى :
White Company The یەکێک بوو لەو کۆمپانیایانەى بەناوى کۆمپانیاى ئازادەوە کۆمەڵێ جاش سەرباز بوون و پارەوپولى زۆریان دەستکەوت پاش بەشدارى کردنیان لە جەنگى ئیتالیاى سەدەى چواردەمى زاینى .سێر جۆن هاوگود سەرکردەى گروپێکى جاش بوو زۆر ئازابوو لە جەنگى سەد سالەى نێوان ئینگلترا و فەرەنسا ولەسەردەمى ئەودا بوو بەیەک کۆمپانیا و خاوەنى نمونەى جاشى هەڵبژاردەى هەبوو لە ئیتالیاو ئەوروپا چەندین جاشى ئینگلیز و ئەلمانى لەخۆگرتبوو بە هێرشە لەنکاو خێراکانیان لە هەرکات و شوێنێک سەرى لە بەرهەلستکاران شێواندبوو .
فەرەنگیەکان کە بازرگانى سویدى بوون خۆرهەلاتى روسیایان داگیر کرد و ئەم چیرۆکە لەسالى ٨٧٤ کاتێ کییف روس و بیزەنتیەکان پەیماننامەیەکى ئاشتى یام مۆرکرد لەبرگەکانى پەیماننامەکەدا هاتووە کە بیزەنتیەکان هاوکارى سەربازى بنێرن بەلام فرەنگەکان کاریان بۆ بەرژەوەندى دەولەتى بیزەنتى کرد لەسەردەمى ئیمپراتۆر مایکلى سێیەم وەک پاسەوانى کەسى بوون
ئەو کۆمپانیایە کارى ئەوەبوو هەرکەس و وولاتێ پارەى زیاترى پێ ببخشینایە لەگەل ئەو بوون لەگەل پاپا بوون دواتر دژى و هەروەها لە پێناو شارى میلانۆ و فلۆرەنساش شەرییان کردووە و بەوەناوبانگیان دەرکردبوو کە هێرشى لەنکاو دەکەن بۆ تالانى کوشت بڕى خەلکى دەوروبەرى ئەو شارانە .رۆلى جاشە بیزەنتیەکان کۆتایی هات کاتێ بیزەنتیەکان لە قوستەنتینیە کشانەوە سالى 1204 لەکاتى هیرشى خاچ پەرستانى چوارەم
تێبینى / بۆ نوسینى ئەو بابەتە سودم لە ویکپیدیا و مالپەرى نون پۆست و بۆ میژوى جاشایەتى وەرگرتوە

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت