بارزان محمدەسوورە: بۆ بارزانی باشترین دەرفەتە.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

کورد، لە ئێستادا لە بەردەم ڕێگایەکی دژواردایە، هەر گۆڕانکارییەک لە گلۆبالیزم ڕووبدات، کورد تێیدا زەرەرمەندی گەورە و یەکەم دەبێت.
ڕۆژئاواش وەک کار لەسەر بەرژەوەندیەکانی دەکات کار لەسەر هیچ بابەتێکی تر ناکات؛ چونکە ڕۆژئاوا ئەوەی ئامانج و مەبەستییەتی زیاتر لەسەر بەرژەوەندی و کار بۆ هاوڵاتیان و وڵاتانی خۆیان دەکەن، چونکە سیاسەت بریتییە لە بەدەست هێنان و قازانج کردن و ڕازی کردنی هاوڵاتیان لەسەر ئەوەی لەهەڵبژڵردنەکان بەڵێنیان پێدابوون. لەئاست خزمەتکردن بەهاوڵاتیانیان دابن. نەک وڵات و نیشتیمانی خۆیان بکەنەقوربانی کەسانی ترو وڵاتانی تر.
لەم سەردەمەش بەتایبەت ئیدارەی ترەمپ خراپترین ئیدارەیە، کەئەمریکا بەخۆیەوەی گرتوە، جونکە هەر کەسێک و هەر سیاسەتێک بایە ئەوە، بەرژەوەندیەکانی خۆی و کوردیشی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەپاراست.
بۆیە ئەوەی کوردە لە هەرپارچەیەک پێویستە ئەوە بزانێت کەدۆستی کورد بوونی نییە، بۆیە یەکگرتن سەرکەوتن بەدەست دێنێت، تەنها پاڵپشت یەگرتنە، بەتایبەت ئەمڕۆ لە ڕۆژئاوای کوردستان لە سوریا، کە کوردجێگای بەرژەوەندی دوور و درێژنیە بۆ وڵاتان، هەروەها ئەو پێگەیە بەهێزەشی نییە، لە جیهانداو، هەروەها ئەو چەکەپێشکەوتوانەشی نییە، کەببێتە هۆی بەرگریکردن لە خۆی. ئەوەی کورد بۆی دەمێنێتەوە بریتییە لە یەکگرتن و یەک وتاری و هاو هەڵوێست بوونی پارچەکانی کوردستان بەگشتی، و لیژنیەک یان کۆمیتەیەک،بەزووەرین کات درووست بکرێت، کە نوێنەرایەتی هەموو پارچەکانی کوردستان بکات و بارزانیش سەرۆکایەتی بکات.
چونکە لێرەدا کورد دەتوانێت، بەم فۆڕمە کاریگەری لەسەر ناوچەکە، هەبێت و بتوانێت ئەم لیژنەیە، بە سەرۆکایەتی بارزانی سەردانی دەرەوە بکات و کوردانیش لە هەموو وڵاتان دا بەپیلیانەوە بێن و پاڵپشت و پشتیوانیان بن، بەتایبەتی کوردانی هەندەران دەتوانن بە خۆپیشاندان و گردبوونەوەکانیان، لە مڕۆدا کاریگەری درووست بکەن، ئەم وەفدەی کوردە، نوێنەرایەتی هەر چوارپارچەی پێبسپێردرێت و لەدەرەوە کار لەسەر مافەکانی گەلی کورد بکات.
ئەگەر لە ئێستادا کورد لەم دۆخەی، کەنزیکە لە تەقینەوە بێدەنگ بێت، ئەگەری هەیە جارێکی تر کورد لە هەموو پارچەکان، بەتایبەت لە ڕۆژئاوای کوردستان و لە باشووریش توشی نسکۆیەکی گەورەبێت و هەموو ئەو دەستکەوتانەی، کەلە سەدەیەک خەبات و تێکۆشان بەدەست هاتون، لە دەست بچن و شتێک نەمێنێتەوە بەناوی ماف بۆ کوردان.
لێرەدا پێویستە بارزانی، وەک سەرکردەیەکی کورد، بێ جیاوازی ئایدیای حیزبی هەستێت و بانگەوازێک بکات، بۆ ئەوەی بەزووترین کات کۆمیتەیەکی نەتەوەی پێک بێت و سەردانی وڵاتانی ڕۆژ ئاوا ڕێکخرێ. بۆ ئەوەی بتوانن، کەهەر هیچ نەبێت لە ئێستادا باروودۆخەکە ڕاگرن و نەتەقێتەوە، چونکە بە تەقینەوە، زیان مەندی یەکەم کورد دەبێت. بۆیە ئەو ئەرکە کەم کەس هەیە بتوانێت ملی بۆ بدات، لە ئێستادا جگە لە مسعود بارزانی.
بۆیە لەهەر چوارپارچەو لەدەرەوەی وڵاتیش هەرچی کورد چاوی لەم هەڵوێستەی بارزانییە.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت