بەهرۆز جەعفەر: کەمێک بە (حورمەت) ەوە موزایەدە بکەن!

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

تورکیا ساڵانێکی زۆرە دوو شتی لە عێراق ئەوێ، یەکێکیان دۆسیەی ئەمنیە, کە پەکەکەیە. ئەوەکەی تریشیان مەسەلەی ووزەیە بەگشتی ( دۆسیەی ئاو، نەوت و غاز).
خەڵک هەیە پێشوتر بەڵێنی بە ئەردۆگان داوە، بونی 11 بنکەی سەربازی تورکیا لە عێراق و خاکی هەرێم بە یاسایی بکات، وەک چۆن بونی حەشدی شەعبی کرا بە یاسا. قسەی لەسەر کردنەوەی مەرزێکی تری ووشکانی کردوە لە نێوان تورکیاو عێراق, کە لە ژێر دەستەڵاتی حکومەتی عێراق بێ. هەروەها پرۆژەی گەیاندنی غازی سروشتی لە قەتەرەوە بۆ تورکیا گەڵاڵەکردوە. کە ئەمانە هەموو بنکۆڵکردنی کیانی نەتەوەیی کوردە.
ئیمڕۆکە، کە هێشتا شەڕ لە ڕۆژئاوا بەردەوامە، لەڕێگەی هاندانی میرزاکانەوە دەستی کردووە بە موزایەدەو بێ حورمەتی وا ئەزانێ زەمانی قاهربیلایە خەڵک لە ترسا هەموو باوەڕبکەن!. یانی ئەردۆگان گوێ لە 28 دەوڵەتی ئەوروپی نەگرێ، گوێ لە میسرو قوبرس و یۆنان و ئیسرائیل و ئێران نەگرێت، کە هەموو ئەو وڵاتانەو دونیا دژی ئۆپەراسیۆنەکانی سەر سوریان. گوێ لە موزایەدەی (خەڵک) ێک ئەگرێ کە هەمووی دوو ڕۆژە ملیۆنەها گەنجی خۆپیشاندەری وڵاتەکە پێیان ووت « ئیرحەل!».
یانی ئەمریکا گوێ لەو خەڵکانە ئەگرێ، کە بە ملیۆنەها دۆلاریان بۆ لۆبی کردن بۆ خۆیان لە دەرەوەو لە میدیاو ناوەندەکانی بیرکردنەوە سەرفکردوە، گوایە ئەمریکا نازانێ پارەی ئاوەدانکردنەوەی عێراق و فەندو پاڵپشتیە داراییەکانی عێراق چونە بۆ کوێ و، چۆن لووش دراون لە دوای پرۆسەی ئازادییەوە!.
ئێوە هەوڵ مەدەن ئیش بۆ ڕۆژئاوا بکەن!. ئەی « خەڵک» هەموو چەند مانگێک نابێ چویتە تورکیاو وەک «خەڵکی یەکەم کورد» سەرت بۆ گۆڕەکەی «ئەتاتۆرک» دانەواند!. بچن مشورێکی ئاوی عێراق بخۆن، کە تورکیا گرتویەتیەوەو، لە پێنج ساڵی ئایندەدا 80٪ زەوی عێراق توشی ووشکبون ئەبێت!. ئەو خەڵکانە لەماوەی کەمتر لە ساڵێکدا سێ جار زیارەتی ئەردۆغانیان کردوەو، چەندین جار بە تەلەفۆن موریدێتی یان بۆ دوپات کردۆتەوە، ئەردۆغان لە کۆنفڕانسەکەی 13ی ئۆکتۆبەری 2019 ئەیگوت « ئەو خەڵکانە ڕاستگۆ نین ڕاستگۆ! لای ئێمە شتێک ئەڵێن و لەملاولاش شتێکی تر!». عەرەبیش پەندی جوانیان هەیە ئەڵێن «حاميها حراميها» – « ئەوەی ئەمپارێزێ گزیم لێ ئەکا». ئەی «خەڵک» بۆ بەیاننامەیەک دەرناکەی تیا بنووسی با تورکیاو بنکە سەربازییەکانی لەخاکی عێراق بڕۆنە دەرەوە!.
جا ئەوە شۆڕشی ئەیلول کۆتایی هات و، لەسەر کانی خەبەریان دایە میم ڕەحمه کە ئەحمەوی کوڕی سەرپەل بو، وتیان میمی ئەوە ئەمریکاو ئێران و عێراق و جەزائیر ڕێککەوتنە کە شۆڕش تەواو و تاویاوە، هەر لەسەر کانیەکە میم ڕەحمە وتی « لاچن لەیرە!… سا وە خوا ئەحمەوی ئێمە ئەمەی قبوڵ نییە!».
تێ بی نی: هەموو کورد خەمێکی قوڵیان بۆ ڕۆژئاوا کێشا، سێ ڕۆژ پێش ڕێککەوتنەکە تەلەفۆنی نێوان بەرپرسێکی ئەمنی «ی،ن،ک» و عەلی مەملوکی سەرۆکی موخابەراتی سوری گرنگ بوە، هەروەک ڕۆڵی باشی «پ،د.ک» و میدیاکانیان و بارزانی لەم کارەساتەدا نایاب و بەرچاو بو.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت