تیشکۆ زەند: ڕۆژئاڤا پەنجەرەیەکی ڕوناکتر بۆ دۆزیی کورد.

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

کێشەیی کورد، تابڵێیت کێشەیەکی ئاڵۆزە، هەروەک دەزویی ئاڵۆزکاوی بێسەر و بن، پڕ لە تەلیسمی تۆڕی جاڵجاڵۆکەی تەڵە ڕێژکراو وایە، تێوەگڵان لە دۆزی کورد هەروەک بۆمبە، ئەگەر هەڵینەدەیی بۆ دوژمنەکەت بە خۆتدا دەتەقێتەوە، بۆیە دوژمنانی کوردیش ئەو ڕاستیە دەزانن، کە وەک کورد دەڵێت سیروان نەتبەم دەمبەیت، ئاوی سیروان، چەمێکە بە دە کیلۆمەتر پێش هەڵەبجە، جاران بەهاران ئاوی زوربوو، چیرۆکی زۆری لەسەر هەیە، وەک، ئەم ئاوە، ئەگەر لێتنەدەم و پیتا نەپەڕمەوە بێگومان دەمبەیت، بۆیە کیژانی بەرخودانی ڕۆژئاڤاش لەو ڕاستیە تێگەیشتن و قارەمانە و مەردانە نەبوونە خۆراکی چنگی ISIS و کەمتیاری ئۆردوگان (یان بڵێم ئۆردویەک گایی) ئەگەرچی بەرخودانی ئەوان دەبێت مێژووش شەرمەزار بکات.
سیاسەت کەسی ژیری دەوێت بۆ کات و ڕوداویی شیاو، دەشێت هەموو کەسێک بتوانێت و بڵێت من سیاسیم، بەڵام سیاسەت زانستە، بیردۆزیە، سایکڵۆژیە، موتوربەی زانستی مێژووە، ماتماتیکە کە کەموکوری خۆت و دوژمن هەڵسەنگێنیت، سیایەت، قەحبەی سەر مێزە بۆ بەرژەوەندی ووڵات هەروەک ئیسائیلیەکان دەیکەن بۆ لە خشتەدان و دامرکاندنی شەهوەتبازیی ئیسلامی فەلەستینی، سیاسەت، ئنتمایە، مۆڕاڵە، هەدەفە و ئامانجە، هەر وەک بوێری و ژیری General Mazlum کە توانی سیاسەتی دوفاقی بۆ بەرژەوەندی خەڵکی کورد بۆ هێنانە ناوکایەکانی پشتگیریی نێودەوڵەتی مسۆگەربکات، بە تیرێک دوو نیشان بشکێنێت.
یەکەم: لە ڕێگایی هێڵی سوریاوە توانی، سۆڤیەت بە تورکیا بڵێت،
NO Fay Zone on Northern Sirya, Roshava
دووەم، ترەمپ، لە کاتژمێر دوو بە کاتی ئێمە لە ئەمریکا، پەیوەندی تەلەفۆنی بکات بە سەرکردەیی تۆکمەی کوردەوە General Mazlum کە بگەنە ڕێکەوتنی بنبەست و جێگرەکەی ترەمپ
Trump’s Vice President, Mike Pence
دۆسیەی ڕۆژئاڤا و تورکیە بگرێتە ئەستۆ، ئەمە سەرەتایەکی نۆییە، بۆ لە دەرگادانی دۆزی کورد بە ڕووی دونیایی خاوەرمیانەدا، بویە دەڵێم؛ سیاسەت گڵۆپێکی شوشەیی ئەڵماسە، بیدەیتە دەست منداڵ دەیشکێنێت و بیدەیتە دەست کە سانی ژیر دەیپاڕێزێت و ڕوناکیەکەیی بۆ گشت تەواوی کوردستانە و تکایە ئێوەش با تۆزێک گەشبین و پشو درێژبین.
ئەو چاڵەی بۆ خەونی زیندوکردنەوەی عوسمان نائیمپایەر هەڵکەندراوە، وەڵامەکەی زیندوکردنەوەیی پەیمانی سیڤەرە بەرامبەر لە گۆڕنانی خەونی سایکس پیکۆ، یان هەڵوەشاندنەوەی جوگرافیایی ووڵاتانی مۆسۆپۆتامیا کە ئەمەیان ئاسانترە، چونکە سیاسەت و بەرژەوەندیەکان وا دەخوازێت.

خاوەنی بابەت/ پانزە ساڵ، وەرگێڕ، ڕاوێژکاری کولتوری سەربازی، شیکەرەوە بۆ کاربەدەستانی باڵای یەکەی سەربازی ئەمریکا.
ساندیگۆ کالیفۆرنیا

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت