لوقمان غەفوور: میدیای ئەمریکی باس لە چەکی کیمیاوی دەکات.

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

ڕۆژنامە و سایت و تەلەفزیۆنەکانی ئەمریکا ئەمڕۆ 18ی ئۆکتۆبەر، باسیان لە ئەگەری بەکارھێنانی چەکی فسفۆر و کیمیاویی دەکرد کە تورکیا لەم دوو ڕۆژەدا بەکاری ھێنابێت. ئەویش دوای ئەوەی پشکنینی پسپۆرانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نێو سوریاوە ڕاپۆرتێکی لەو ڕووەوە پێشکەش بە کۆشکی سپی کردووە و کۆشکی سپی – یش ڕادەستی دەسەڵاتی چوارەمی ئەمریکا و ئەوروپای کردووە.
تورکیا بەم کارە نامرۆییەی دەکەوێتە ناو قەفەزی تاوانی جەنگ دژی مرۆڤایەتی. دەکەوێتە بەر لێپێچینەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان کە ئەمەش وادەکات کاری ھێرشکردنە سەر ڕۆژئاوا لەسەری قورس تر بێت.
مەسەلەی ساغبوونەوەی چەکی کیمیاوی لەسەر تورکیا ئەگەر لەئێستاشدا نەبێت بە کێشەیەکی گەورەی تاوانی جەنگ، ئەوا ئەمریکا ھەمووی بۆ کۆدەکاتەوە بۆ ئایندەیەکی نزیک. تورکیا زەحمەتە لەم گێژاوە ڕزگاری بێت، چونکە ئەندامی ڕێکخراوی قەدەغەکردنی چەکی کیمیاوییە کە ژمارەیان 189 ئەندامە.
ئەگەر ململانێ نێودەوڵەتییەکان کاری لێپێچینەوە تێکنەدات وەک ساڵی 2017 کە بەرامبەر سوریا کراو و تۆمەتبارکرا بەوەی چەکی کیمیاوی بەکارھێناوە و دواتر روسیا ڤیتۆی کرد لە ئەنجومەنی ئاسایش، ئەوا پێدەچێت بڕیارێکیش دەربارەی تورکیا دەرکرێت. ئەوکات ئەو قسەیەی دیڤید فرۆم نووسەری گۆڤاری ئەتلەنتا کە ھەفتەی پێشوو لە وتارێکدا نووسی:”ساڵێکی تورکیا ئەبێت ئاوات بە دۆخی سوریا بخوازێت” دەبێت بە ئەگەرێکی ڕاست.
مانشێتی ئەو ڕاپۆرت و ھەواڵانەی ئەمڕۆ باسیان لە بەکارھێنانی چەکی فسفۆر و کیمیایی دەکرد:
ڕۆژنامەی زە تایم: ئەگەر ھەیە تورکیا چەکی فسفۆری دژ بە ھاوڵاتییە مەدەنییە کوردەکان بەکار ھێنابێت.
ڕۆژنامەی ھێڵ: ئەردۆغان بەھۆی چەکی قەدەغەکراوەوە وەک سەدامی لێدێت.
یو ئێس تودەی: دەشێت چەکە ترسناکەکەی بەکارھێنابێت.م
تەلەفزیۆنی ئەی بی سی: تورکیا وادەکەوێت چەکی کیمیاوی بەکارھێنابێت بەرامبەر خەڵکی سێڤێل لە تورکیا.
فۆڕن پۆلسی: وادەرەکەوێت بەکرێگیراوەکانی تورکیا چەکی فسفۆریان بەکارھێنابێت بەرامبەر بە مەدەنی.
ناشناڵ ڕیڤیو: پشکنینیەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان دەریدەخەن کە چەکی کیمیایی بەکارھاتبێت لەلایەن ھێزی تورکیاوە لە سوریا.
بزنس ئینسایدەر: تورکیا دەشێت چەکی کیمیاوی بەکارھێنابێت بەرامبەر کوردەکان.
نیوزویک: تورکیا تاوانبارە بە تاوانی جەنگ دوای ئەوەی گوماندەکرێت فسفۆڕی بەکارھێنابێت دژی کوردەکان لەسوریا.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت