بەرزان محەمەدسوورە: ڕۆژئاوا لەنێوان تورکیاو ئەمریکادا.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

ئەم شەڕەی، کە ئەمریکا بەتایبەت ترەمپ، لەگەڵ ئەردۆغان بۆ ڕۆژئاوایان درووستیکرد لەبواری سەربازیی، نەک شکەستی بەتورکیا هێنا، بەڵکو ناتۆش لەناو ئەم شکەستە، کەمەر شکێنەدایە، کەبەدەستی فریشتەکانی کوردایەتی و مرۆڤایەتی قەپوو قەپووزی ناتۆو لەسەرەوەش هی تورکیاو لەلایەکی تریشەوە، شکەستی ئەو گرێبەستەی نێوان ترەمپ و ئەردۆغانی تێکشکاند، کە بازرگانییەکی نهێنیان لە نێوان دایە، لە دواڕۆژدا زیاتر ئەم بازرگانییە ئاشکراتر دەردەکەوێت، هەروەها لەبواری سیاسیش بە هۆی ئەوەی، کە ئەردۆغان و هاوئاوازەکانی توشی شەلەلی دەماغی سیاسی کردون.
ئەم ئاگربەستەش لەنێوان ترەمپ و ئەردۆغان دا کراوە، چونکە ئەم دووکەساییەتیانە پەیوەندی ژێراو ژێریان هەیەو، ئەگەریی کردنەوەی دەرگای شەڕ بۆ تورکیا و کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکاش هەر بەم فاکتەرەبووە. چونکە ئەوان وایان دانابوو تا کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دێتە سەرخەت. ئەوە تورکیا کۆتایی بەشەڕ دێنێت و، ترەمپیش شتێکی مادی دەست دەکەوێت. بەڵام لەلایەن فریشتەکانەوە، قەپووزی تورکیا لە نزیکەوە شکاو، کاریی لە فەقەراتی ترەمپیش کرد، بۆیەش ترەمپ دەی ووت: ئێمە لە نزیکەوە چاودێری شەڕەکە دەکەین.
شکەستی تورکیاو ترەمپ و ناتۆ. بووە هۆی ئەوەی کەهەست بکەن، کەهێزێک هەیە، چۆک بۆ نامرۆڤایەتی و ژێردەستەیی دا نادات، ئەوەش پەروەردەو قوتابخانەکەی ئاپۆی مەزنە، کەهەرخۆشی دەڵێت” کورد بوون؛ تاڵە بەڵام ڕاکردن لێی نامەردییە” لێرەدا ئەوە شەڕی ڕۆژئاوای کوردستانە، کە کوردی کردە ڕەقەم لە جیهاندا. بەڵام خراپیەکانی ئەم ڕێکەوتنەی ترەمپ و ئەردۆغان و بازرگانیەکەیان، کاریگەری خراپی لەسەر کورد دەبێت، چونکە ئەوەی تورکیا ئامانجیەتی ئەوەبەدی دێت، کە کورد بەهیچ شێوەیەک نەگاتە ئاو. چونکە کوردستانی ڕۆژئاوا هەرکات سنوورەکەی لەگەڵ ئاودا، جێگیر کرا، ئەوە نەک لەبواری سەربازی و سیاسی تورک دۆڕاوە بەڵکو لەبواری ئابووری وێران دەبێت و لەو پێگە جوگرافیایەی، کە بەدڵی ئەورووپاو ئاسیاو و ئەفریقاش دادەنرێت، ئەو دڵە دەمرێت و کورد دەبێتە خاوەنی ئەم دڵەی جیهان. بۆیە هەرکات بەجێگیرکردنی هێزی ئاشتی پارێز لە ناوچەکە، ئەوە کورد براوەی سەرەکی دەبێت.
بۆیە تورکیا هەموو هەوڵێک دەدات، بۆ ئەوەی ڕێگەنەدات، کە کوردستانی ڕۆژئاوا سەربەخۆبێت و ڕێکارەکانی دەوڵەت بوونی خۆی ببڕێت. بەڵام ئەمڕۆنا سبەی ئەم داخ لەدڵ دانەی تورکیا جێبەجێ دەکرێت و کورد خۆی سەروەری نیشتمان و گەلەکەی دەکات.
کورد لە جیهانی ئەمڕۆدا بووەتە ڕەقەمێکی دیارو لەپێش، لەسەردەستی فریشتەکان، بۆیە ئەم کۆتا شەڕەش کۆتاییەکەی دەرئەنجامی پۆزەتیڤ بۆ کورد دەشکێتەوە؛ تەنها لەسەر کوردانی ڕۆژئاوا ئەوەیە بتوانن، خۆیان لەم مەنجەنیقە بپارێزن و نەکەونە ژێر هەڵەی سیاسیەوە، بتوانن سیاسەتێکی ئەرێنی سەردەمیانە پەیڕەو بکەن و سوود لەمێژوو وەربگرن و بەهەرنرخێک بێت، ئەم دەستکەوتانە لەدەست نەدەن، چونکە تۆپەکە لەو سەللەیەی ڕۆژئاوا بێتە دەرەوە لەپارچەکانی دیکەش، بە تەقیوی دەردەکەوێت.
بۆیە تا تۆپێکی ترو هەوایەکی تر کورد بون تاڵ تردەردەکەوێتەوە.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت