لوقمان مصطفی صالح: بۆچی بایکۆتی کاڵای دووژمن گرنگە.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

خۆشبەختانە لە کوردستاندا ھۆشیاری ھاووڵاتیان و نوخبە ڕۆشنبیرەکەی گەیشتۆتە ئەو ئاستەی کە لەکاتی پێویستدا ھەڵوێستی ھەبێت،لانیکەم گەر بەرانبە پیلانە نێودەوڵەتیەکان هیچیان پێ نەکرێت ئەوە دەستەوەستان ناوەستن و کاڵای ئەو ووڵاتە بایکۆت دەکەن کە زیانی پێگەیاندوون، بەتایبەت لەئێستادا وەک ئەو پیلانە نەگریسەی وولاتانی زلهێزی دونیا پشتگیری چاوچنۆکی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیان بۆهێرشکردنە سەر رۆژئاوای کوردستان، دەنگێکی توڕەی بەشێک لە ھاووڵاتیانی کوردستان داوای بایکۆتی کاڵاکانی ئەو ووڵاتە دەکەن، بەڵام هەرچەندە بەشێوەیەکى گشتى نەتواندراوە ئەنجامی بدەن خۆشبەختانە هەنگاوی باشنراوە، لەگەڵ ئەوەشدا دەبێت ھاووڵاتیان زیاترھۆشیار بکرێنەوە بۆ گرنگیدان بەکڕینی بەرھەمی ناوخۆیی پشتیوانی لە کاڵا ناوخۆییەکان بکەن،هەرچەندە سەرەتا کەمێک زەحمەتە بەڵام سەرەتای هەموو سەرکەوتنێک لەیەکەم هەنگاوەوە دەست پێدەکات، بۆیە دەبێت کرینی کاڵای تورکی بایکۆت بکەین،دەبێت هەموان بڕوامان بەوە هەبێت کە بەرھەمی ناوخۆ بە هەموو کەموو کوڕیەکیەوە باشترە لە شت ومەک و کاڵای دەرەکی.
چونکە کرینی هەر کاڵایەکی تورکی پشتگیریە بۆ دوژمن بۆ کرینی چەک دژی میللەتەکەت،هەر کرینی کاڵای تورکیە کە وای کردووە ئابووری تورکیا گەشەکردنێکی بەرچاوی بە خۆیەوە بینێ لەم ساڵانەی دوایدا، بە پێی ڕاپۆرتێکی “ئیکۆنۆمیک کۆمپلێکسیتی ئیندێکس” تەنھا لە ساڵی 2017دا، تورکیا بە بڕی ” 166 ملیار دۆلار” لە ھەناردە کردنی کاڵاکانیدا قازانج دەکات و لە ڕیزبەندی “27”ەمین، ووڵاتی ھەناردەکاردایە. بەڵێ ئێستا نەک هەر لە کوردستان بە ڵکو لەسەر ئاستی جیهان واخەریکە دەوڵەتی چاچنۆکی تورک بە داگیر کەر هەژمار دەکرێت وبایکۆتی کاڵانیان دەکەن ئەوەتا بیرمەندی گەورەی ئەمەریکی”نەوام چۆمسكی، کە نووسەر و فەیلەسوفێکی گەورەی ئەمریکییە دژی کۆمەڵکوژکارییەکانی دەوڵەتی تورک، داوای بایکۆتکردنی کاڵای تورکیی دەکات و دەڵێت: بایکۆت توركیا توشی داخورانی ئابووریی دەکات. چۆمسكی، دەڵێت: ئەگەر بایكۆتی كاڵای توركی بكرێت و بازارەكان بە بێ بەرهەمی توركی بمێنێتەوە، توركیا توشی خورانی ئابووریی دەبێت، بۆیە تا پاکتاوی نەژادیی لەلایەن ئەو دەوڵەتەوە ڕانەگیردرێت، پێویستە توركیا بخرێتە ژێر فشارێكی نێودەوڵەتییەوە”.
غاندی سەرکردایەتي‌ی بایکۆتی کەلوپەلی ئینگلیزي‌ی کرد. بایکۆتەکە کاریگەر بوو،بایکۆتەکە یەکێ لە هۆکارەکان بوو کە ئینگلیز هیندوستانیان بۆ بەجێبهێڵێ، چونکە بۆیان دەرکەوت ناتوانن تا ماوە وڵاتێک داگیر بکەن کە میللەتەکەی بە گشتي ئیرادەی دەربڕێنی “نا”ی هەبێ. ئێمەی کوردیش هیچمان لە میللەتانیتری دونیا کەمتر نیە دەتوانیین بەیەکگرتووی سەرجەم پیلانی دوژمنان لە گۆڕبنێین.
هەرچەندە لێرەو لەوێ هەندێ دەنگی ناشاز هەیە کە سەر بە ئایدۆلۆژیای جیوازن،هەوڵدەدەن خەڵکی لەم هەڵوێستە نیشتیمانی و نەتەوەییە ساردبکەنەوە، بەوەی بە کارێکی بێهودە وەسفی دەکەن،هەموو بەهانەیەکیشیان هەمان بەهانەیە کە پێشتر دەیان ووت خەبات تێکۆشان و شوڕشکردن لەگەڵ دەوڵەتێکی پڕچەکی وەک ڕژێمەکەی صادام کە دنیایەک لە تۆپ و تانک وتەیارەی هەیە چی دەکرێ.! ئەنجامەکەشیمان بینی کە ئەگەر ئیرادەهەبێت هیچ شتێک مەحاڵ نیە.
بۆیە ئەم قسەو قسەڵۆکانە تەنها خزمەت بە داگیرکەران ناکات، بەڵکو لە هەمان کاتیشدا بەکەم سەیرکردنی کاڵای ناوخۆییەکان وادەکات لێدانێکی کوشندە و زیانێکی گەورە بەر سەرخانی ئابووریمان بگەیەنێت.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت