ئامانج نەقشبەندی: دەوڵەتمەدارەکان.

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

پێشینان فەرموویانە شتێک گۆشتی پێ نەگرم بۆ گۆشتی پێ دانێم.
بەدرێژایی 28 ساڵ ئێوەی نوخبەی دەسەڵات بێ پرس و ڕاو گەڕانەوە بۆ میللەت سەرتان کرد بە هەموو کونێکدا، خۆتان و گەلێکتان زەلیل و ڕیسوا کرد بە بیانووی بەدەستهێنانی پشتیوانی سیاسی، بەناوی بەدەستهێنانی سەربەخۆیی ئابووریەوە سامانی ژێر زەوی نەتەوەیەکتان هەرزانفرۆش کرد و خستانە خزمەتی کۆمەڵێک کۆمپانیای زەبەلاحی ئەمریکی و ڕووسی و ئوروپیەوە، ئاکامەکەشی قەرزاری چەندین ملیار دۆلار بوو هیچی تر …

بەهۆی سیاسەتی چەوتی ئێوەوە لە لایەن چواردەورمانەوە هەمیشە بەوە تۆمەتبار دەکرێین کە کورد ئەڵقەلەگوێ و داردەستی جولەکەیە، بازیچەیە بە دەست ووڵاتانی زلهێزی ڕۆژئاواوە بۆ لێدانی بەرژەوەندیەکانی دەوروبەری، بەڵام بە درێژایی ئەم ساڵانەی ڕابردوو لەسەرجەم ساتەوەختە چارەنووسسازەکاندا هیچ دەوڵەتێک لەو دەوڵەتانە ، هیچ کۆمپانیایەکی ووزەی سوودمەند لە سامانی سروشتیمان، جولەکە بەو هێز و لۆبیەی کە لە ئەمریکا و لە ئوروپادا توانای لەڕادەبەدەریان هەیە بۆ بڕیاردان لەسەر گشت بارودۆخێکی سیاسی و ئابووری… بە یەک ووشە و بە یەک هەڵوێستی سیاسی و ئابووری پشتیوانمان نەبوون، سەرباری گشت ئەو گێچەڵ و نەهامەتیانەی بەرۆکی ئەم میللەتەی گرت لە نەوەدەکانەوە تا 2003 و ئەنجامدانی گشتپرسی و کارەساتی 16ئۆکتۆبەر و جەنگی داعش و کۆمەڵکوژی شەنگال و دەوروبەری و تا گەیشتن بە هێرشی دڕندانەی سوپای ئەردۆگان بۆ سەر ڕۆژئاوا.. ئەو ڕۆژئاوایەی بە پیلانی ئەمریکا و ڕووسیا و تورک و سوریا و بەشداری کورد کە لە ئێستادا و دوای بە فیڕۆ چوونی خوێنی هەزاران شەهید بێ بەرامبەر خرایەوە ژێر دەستی سوریا..

دەوڵەتمەدارەکان.
لە ئێستادا تاک بەتاکی ئەم میللەتە داوادەکات و پێتان دەڵێت و دەپرسێت ، ئاخۆ چوونتان بۆ تورکیا و قەتەر شەرعیەتدان نییە بە تاوانەکانی تورکیا دژ بە گەلی کورد؟
ئاخۆ چوونتان بۆ قەتەری پاڵپشت و هاوسۆزی ئەردۆگان دەشێت چ خزمەتێک بگەیەنێت بە دۆزی ڕەوای کورد؟..
بەڵام وەک هەمیشە ئێوە گوێ لە داواکاری و ڕای میللەت ناگرن … بەرژەوەندی میللەتێک بەلاتانەوە (هیچ) ە…
لە خۆڕا هەنگاو بە هەنگاوی ئێوە خەڵک زیاتر زویر و توڕە دەکات … بۆشایی نێوان ئێوەی دەسەڵات و میللەت زیاتر دەکات..
خۆشتان لە هەموو کەس باشتر ئەوە دەزانن کە چوونتان بۆتورکیا و قەتەر هیچی لێ سەوز نابێت ..
ڕۆژگاریش ئەم بۆچوونە دەسەلمێنێت

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت