‎ژیار ئەحمەد: خەڵکی هەولێر موسڵمانی ڕاستەقینەن.

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

‎پۆلێن کردنی موسڵمان لەنێوان ڕاستەقینەو درۆینەی بەرژەوەندی خوازدا، مێژویەکی کەم تا زۆر لەمێژینەی هەیە. موسڵمانی ڕاستەقینە بەو پۆلە دیندارە دەگوترێ، کە ئامانج لە پەیڕەوکردنی دین تەنها ڕەزامەندیخوایە. نەک حیزب و ئەو هێز و دەسەڵاتە سیاسیە ئیسلامیانەی، کە وا وێنای دەکەن لەڕێی ئەوانەوە خودا لێیان ڕازیدەبێ.
‎دەبینین زۆرێک لەو کۆمەڵگایانەی، کە ئیسلام وەک دین پەیڕەودەکەن، کەوتونەتە ژێڕ هەژمونی ئەو چینە سیاسیەی، کە بەهەشت لە سەرخستنی لیستەکەی دەبینێتەوە. لێرەش لەکاتی هەڵبژاردنەکان بەڕاستەوخۆ لە زاری پیاوانی ئاینی، کە میمبەر و دەسەڵاتی دینی خۆی بۆبەرژەوەندی حیزب و ڕێکخراوەکەی بەکار دێنێ. زۆرجار بە ئاشکرا دەڵێن: بۆ بەرژەوەندی قیامەتت دەنگ بدە بە فڵانە لیستی ئیسلامی. ئەو پەتایە سەریی زۆر نەتەوەی ئێشاندووەو، سەری لەزۆر دینداری ئاسایی شێواندوە. بەڵام خۆشبەختانە کوردستان بەگشتی شاری هەولێر بە تایبەتی، ئەگەرچی زۆرینە موسڵمان و ئیسلامیان قبوڵ کردوە، بەڵام بە فێڵی بازرگان و سیاسیە دینبازەکان هەڵنەخەڵەتاون. ئەوەتا ساڵانە لە یادی لە دایک بونی پەیامهێنی ئیسلام محمد (د.خ) بەدەیان هەزار خەڵکی ئەوشارە ژیانی ڕۆژانە و تایبەتی خۆیان وەلا دەنێن، لەو ڕۆژە هەمو پێکەوە دێنەدەر لەماڵ و ئەو یادە بە بەرزی ڕادەگرن و، خەریکی بەخشینەوەی شیرینی و کاریی چاکە دەبن. هەر ئەو خەڵکانەشن، کە بەژداری لە هەلبژاردنەکان دەکەن. بەڵام لە هەمان کاتدا حیزبە ئیسلامیەکانی ئەو شارە لەهەمو هەڵبژرادنێک دا، ڕێژەی هەرە کەمی دەنگەکان بەدەست دەهێنن و، خەڵکی زۆرینە موسڵمان متمانەیان پێ ناکەن ئەوەش لەوەوە سەرچاوەی گرتەوە، کە خەڵکی هەولێر ئاشنان بە دین و ئیسلامی ڕاستەقینەن، کە بریتیە لەو چەمکەی، کە ڕێکخستنی پەیوەندی نێوان بەندەو خوا یە و، وەک تێزێکی کۆمەڵایتی لێی دەرڕوانن و، جێبەجێی دەکەن. نەک ئاین تێکەڵ بە سیاسەت بکرێ و ببێتە هۆی تێکدانی سەقامگیری و، ‎تەشەنوجی سیاسی و کۆمەڵایەتی. ئەوان وای دەبینن و، خۆی لەڕاستیشدا هەروایە پیشەی پیاوی ئاینی و شوێنی ڕونکردنەوەی دین، مزگەوتە. نەوەک پەڕلەمان و حکومەت. چونکە ئەو دەزگایە مۆدێرنانە بەرپرسی کاریی ڕۆژانە و خزمەتکردنی گشت خەڵک و دین و ڕەنگ و دەنگێکە، نەک بەتەنیا موسڵمانانان. شوێنی یەکلاکردنەوەی باسەکانی فیقهی و مشتومڕی مەزهەبی نیە.
‎هەربۆیە وەک هەولێریەک بەشانازیەوە دەڵێم: لەشاری من دین و سیاسەت و حوکمڕانی بەشێوەیەکی بەرچاو جیاکراونەتەوە، خەڵک پابەندە بەهەمو دەقەکانی دین. بەڵام بۆ ئومورو ڕایی کردنی ژیانی و گوزەرانی گشتی، متمانەی بە حیزبە سیاسیە بەرژەوەندی خوازەکان نیە، کە دڵنیان نابنە ئەو سێبەرەی. کە هەموو ڕەنگ و دەنگە جیاوازەکان لەبەری بحەسێنەوە.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت