سامان غفور هۆرامی: خەمۆکی زستانە چیە؟

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

زۆرێک لەخەڵکی توشی جۆرێک لەحاڵەت دەبن کە جۆرێک لە ڕق یان ترس و تۆقینیان هەیە لە زستان. ئایا ئەمە کارێکی ئاساییە یان پێویستی بەجۆرێک لە چارەسەر هەیە؟ ئایا چارەسەرەکە گۆڕینی خویەکە کە دەقی پێوە گرتووە یان بەکارهێنانی جۆرێک لەدەرمانە؟ یان گۆڕینی ڕەفتاری مرۆڤە؟ هەر کامێکیان بێت کارەکە ئاسانە.. بەڵام بەمەرجێک خۆمان ڕێگە خۆش بکەین بۆ چارەسەرەکان. ئایا کە بەیانی لەخەو هەستایت بینیت هەورە گەر هەستت بەدڵتەنگی کرد, ئەوە بزانە خەمۆکی زستانەت هەیە. خەمۆکی زستانە جۆرێکە لەجۆرەکانی خەمۆکی بەهۆی گۆڕانی وەرزەکانەوە دروست دەبێت، لەسەرەتای زستانەوە تا سەرەتای بەهار بەردەوام دەبێت.

نیشانەکانی خەمۆکی زستانە
زۆر کات خەمۆکی زستانە تێکەڵ دەبێت لەگەڵ خەمۆکیدا چونکە لێکچونیەک هەیە لەنێوانیاندا، ئەم لێکچونیەیە وایکردووە ڕێگەی جیاواز بگیرێتەبەر.. لێرەدا هەوڵ دەدەین وردە وردە دەست بخەینە سەر نزیکی و دووریەکانی نێوانیان
لەخەمۆکیدا مرۆڤ بەدرێژایی ڕۆژ دڵتەنگە بەڵام لە خەمۆکی زستانەدا مرۆڤ زۆر هەستیار دەبێتەوە.. لەڕووی وزەوە هەردوکیان هەست بەدابەزینی وزە دەکەن.. لە خەمۆکیدا کێشە لەخەودا دروست دەبێت بەڵام لە خەمۆکی زستانەدا زیادەڕەوی دەکەن لەکاتی خەودا.. لە خەمۆکیدا گۆڕانکاری لەئارەزووی خواردندا دروست دەبێت یان زیاد دەبێت یان کەم دەبێتەوە بەهەمان شێووەزنیشی ئەو گۆڕانکاریە بەخۆیەوە دەبینێت بەڵام لەخەمۆکی زستانەدا زیاتر ئەو کەسانە ئارەزوی خواردنی دەوڵەمەند بەکاربۆهیدرات دەکەن و کێشیشیان زیاد دەبێت.. بەشێوەیەکی گشتی خەمۆکی هەموو جەستەیان قورس دەبێت بەڵام خەمۆکی زستانە تەنها پەلەکانیان قورس دەبێت..

هۆکارەکانی خەمۆکی زستانە
ئەوەی لێرەدا زۆر گرنگە ڕاڤەیەکی زانستی نیە بۆ قسەکردن لەسەر هۆکارەکانی پشت ئەم نەخۆشیە، تەنها هەندێک هۆکار هەیە بۆ زیادبوونی نیشانەکانی ئەم نەخۆشیە ئەوانیش بەچەند خاڵێک ڕووندەکەینەوە
1- گۆڕان لەکاتی بیۆلۆژیدا
گۆڕانکاری لە کاتژمێرەکانی ڕۆژ و شەودا لە زستاندا و کەمبوونەوەی تیشکی خۆر
2- کەمبوونەوەی سیرۆتۆنین کە هۆکاری خۆشبەختی مرۆڤە
3- کەمبوونەوەی ڤایتامین دی.. یەکێک لەکارەکانی ئەم ڤایتامینە پاراستنی ڕێژەی سروشتی سیرۆتۆنینە
4- زیاتر بوونی میلاتۆنین لەئەنجامی زیاتر بوونی کاتژمێرەکانی شەو و کەمبوونەوەی تیشکی خۆر. ئەوەش هۆکارێکە بۆ خەواڵویی و هەست بەنائارامی کردن

ڕێگاکانی چارەسەری خەمۆکی زستانە
A- یەکێک لەو چارەسەرە باشانەی کە دەبێت مرۆڤ ڕەچاوی بکات خۆخستنە بەرخۆرە، چونکە هۆکاری ئەم جۆرە لەنەخۆشی کەمبونەوەی تیشکی خۆرە.
B- هەوڵبدە بەیانیان بچۆرە دەرەوە بۆ شوێنی کراوە
C- هەوڵبدە کاتێک دادەنیشیت لەماڵەوە با لە هۆڵێک کە بڕوانێت بەسەر دەرەوەدا یان لەجێگەیەک دانیشە لەنزیک پەنجەرەیەک.
D- پەردەی ماڵەکەت با وابێت ڕێگە لەهاتنە ژورەوەی ڕوناکی و خۆر نەگرێت لەماڵەکانتان.
E- چارەسەر بەڕوناکی کە یەکێکە لەو ڕێگایانەی زانست و تەکنۆلۆژیا پێی گەیشتون بۆچارەسەری ئەم نەخۆشیە.
F- چاودێری ئەو خۆراکانە بکە کەدەیخۆی چونکە کەسی توشبوو حەزی لەخواردنی چەور و پڕ لە کاربۆهیدراتە و ئەو خواردنانەی کەڕێژەی شەکر تێیاندا بەرزە لەبری ئەوە سەوزە و میوە بخۆ
G- هەوڵبدە وەرزش بکەی چونکە وەرزش یەکێکە لەڕێگە باش و دروستەکان.
H- گوێ لەمۆسیقا بگرە.. مۆسیقا یەکێکە لەو شتانەی کە مرۆڤ ئاسایی دەکاتەوە.

5- هەوڵبدە پەیوەندیە کۆمەڵایەتیەکانت باشتر بکەیت و, هاریکاری خەڵک بکەیت. چونکە ڕێگەی باش و گونجاوە بۆ باشترکردنی مەزاجی مرۆڤ

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت