فەرەیدون کونجرینی: دەرئەنجامی ڕووداوەکەی هەولێر هیچ دەرچوو.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

دەرئەنجامی ڕوداوەکەی هەولێر هیچ دەرچوو” چونکە بەکۆی گشتی لای بەرپرس و حزب هاوڵاتی هیچە. ئەمەی لە کرتە فیدیۆکەدا ڕوودەدات تەنها کەسانێک ئەنجامی دەدات، کە کوڕی بەرپرسێك یان دەسەڵاتدارێکی چاونەترس و پشتبەستوو بەحزبە یان مافیا گەلێکی زۆر بەهەوەس. پۆلیسی هەولێریش دەڵێ: لێخۆشبونی تێدایە.

لەنوسراوی پۆلیسی هەولێردا هاتوە و دەڵێ ، لە شارۆچكەی عەنكاوە کەسێک داوای یاسایی تۆمار كردووە، بەڵام سكاڵاكەی كشاندووەتەوەو لێخۆشبونی تێکەوتوە، بۆیە دادگا پەڕاوەكەی داخست و كێشەكە كۆتایی هات.

ئەمە یەکێکە لە گرتفتە گەورەکان و، هیچکات یاسا سەروەر نابێت. کەسێک بیەوێ خەڵک بکوژێ گەر ئەنجامیشی نەدابێت دەبێت لەسەر هەڕەشە لێپرسینەوەی لێبکرێ، خۆ ئەگەر خاوەنی زیاندلێکەوتوو لێشی خۆشبێت، نابێت دادگا کۆتایی بە بابەتەکە بێنێت. ئەوەی بڵاوکراوەتەوە بچوکردنەوەی دادوەرو یاسایە، کە نوسیویانە دادگا پەڕاوەكەی داخست و كێشەكە كۆتایی هات.

 

ئەمەش گرتە ڤیدیۆی ڕووداوەکەیە

 

kun

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت